(رێى باران) ناونیشانى سیدییە نوێکەى هونەرمەندى داهێنەر دیارى قەرەداغییە، کە چاوەڕوان دەکرێت لە ئایندەیەکى نزیکدا بۆ عاشقان و سەرمەستانى وڵاتەکەى بیبارێنێت.. ئەم بەرهەمە هونەرییەى دیارى بە سپۆنسەرى کۆمپانیاى (ئاڤا میدیا) بەرهەم هاتووە، لە کوالێتێکى بەرز و نایابدا، کە ئەمجارە دیارى لە نۆ تراکى هەمەچەشن لە دەنگى رۆمانس و عیشق و جودایى و حەسرتدا دەمانخاتەوە سەر رێى بارانى ئەم وەرزە..
چاوەڕوان دەکرێت تراکی یەکى ئەم سیدییە کە بەناوى (ژانى ئەبەدى)یە لە کلیپێکدا پێشکەش بە عاشقانى دەنگى دیارى بکرێ و لەسەر دەستى کامێرەمانى بە توانا سامان جەلال ئەنجام بدرى، و لە ئایندەیەکى نزیکدا کۆنسێرتێکى گەورەش ساز بکەن..
لەسەر زارى ئەو موزیکژەنە بەشدارانەى لەم بەرهەمەدا کاریان کردووە وەک کارى ئامادەکردن و ژەنین کە بەرهەمەکە وێنەو نوسخەیەکى ترى داهێنانەکانى ترى ئەم هونەرمەندەیە.
کارى ماسترین و فلتەرازەیشنى ئەم بەرهەمە لە و ڵاتى تورکیا کراوە.
جێگاى باسە، کلیپێکیش وێنەگرتنی تەواو بووە کە بۆ کەرکوکەو بەشێکی دیمەنەکانی لەسلێمانی و بەشێکی دیکەشی لەکەرکوک وێنەگیراوە، کە لەدەرهێنانی سینەماکاری کوردستانی رۆژهەڵات رەحیمی زەبیحییە.