هەولێر/زریان خەتاب :هونەرمەند دانیال مادلاند لەتازەترین کاری هونەری خۆیدا کۆتایی بە کاری ڤیدیۆ کلیپی (نازانی) هێناوە و وا بڕیارە بەم زوانە لەرێگەی کەناڵەکانەوەی بڵاوی بکاتەوە،لەلێدوانێکیدا لەئۆسلۆوە هونەرمەند دانیال ووتی: گۆرانی ( نازانی )لەئاواز و هۆنراوەی خۆمە و موزیکی گۆرانیەکەش لەلایەن هونەرمەندی خۆشەویست کاکە بژار دیلان ئامادەکراوە و کاری وێنەگرتن و مۆنتاژی لەلایەن کاکە سیپان عادل ئەنجامدراوە،لۆکێشنی وێنەگرتنیشی بریتی بوو لەهاوینە هەواری سەرسەنگ ولەئێستادا لەقۆناغی کۆتایی تەواوبوونی ڤیدیۆ کلیپەکەداین و بەم زوانە دەکەوێتـە بەردیدی هونەردۆستان،ووتیشی:
ریتمی گۆرانی نازانی بەشێوازی سلۆیەو گۆرانیەکی ئاشقانەیە و بۆ ئاشقانە.دانیال ئاماژەی بەوەدا کە کلیپەکەبێ رۆڵ بینینی کچە،ئەوەشی گەراندەوە بۆئەوەی زیاتر ویستویەتی کاری هونەری شێوەکاری (رەسامی)لەڤیدیۆ کلیپەکەدا بخاتەڕوو،کەلەڤیدیۆ کلیپەکەدا دانیال رۆڵی کەسێکی شێوەکار و وێنەکێش دەبینێت،سەبارەت بەو بیرۆکەی کلیپەش ووتی من لە منداڵیەوە خولیایەکی زۆرم بۆ وێنەکێشان هەیەو کاری شێوەکاری دەکەم ،چەندین پێشانگای شێوەکاریم لەکوردستان و دەرەوەی وڵات کردۆتەوە،ئەم کلیپەشم بە دەرفەت زانی بۆ خستنەرووی هونەری شێوەکاریم لەپاڵ هونەری گۆرانی بێژیمدا.