هونه‌رمه‌ندى بوارى شانۆ و دراماى کوردی جه‌لال به‌یار کۆچی دوایی کرد، که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر هونه‌رمه‌ند جه‌لال به‌یار کۆچی دوایی کردووه‌و ماڵئاوایی له ژیان کردووه.
دواکاری هونەری خوالێخۆشبوو جەلال بەیار بەشداریکردنی بوو لەبەشی سێهەمی زنجیرە درامای (گەردەلوول) بە داخەوە کارەکانی تیایدا تەواو نەکرد و بە هۆی وەستانی دڵ گیانی لەدەست دا.
بەیار لە ناوەڕاستی هەفتاکان شان بەشانی هونەرمەند سەلام کۆیی پاش دەرکەوتنی لە چەند درامایەکی تەلەفزیۆنی بە ڕەش و سپی ئەستێرەی هونەریی درەوشایەوە. یەکەم بەشداری هونەرمەند لە تەمسیلی ( مارەیی) بوو.
شایانى باسه جه‌لال به‌یار له‌ساڵی 1956 له‌شارى رانیه له‌دایک بووه‌و له‌ساڵی 1974 ده‌ستى به‌کارى هونه‌رى کردووه‌و تا ئێستا له چه‌ندین زنجیره دراما‌و شانۆگه‌رى و فیلمى سینه‌مایی به‌شداری کردووه‌و ئه‌مڕۆ 27/6/2012 له ته‌مه‌نى 56 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
جەلال بەیار سێ کوڕ و کچێکی دوای خۆی بەجێهێشت.
پرسەی خوالێخۆشبوو لە مزگەوتی ئیسکان دەبێت لە هەولێر
انا للە و انا الیە را‌جعون.