ئەمڕۆ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا هونەرمەندی بواری شانۆ و تەلەفزیۆن جیهاد دڵپاک بۆ دواجار چاوی لێکنا.
دڵپاک ماوەیەکە بەدەست نەخۆشی شێرپەنجەی خوێنەوە دەناڵێنێت، لە کوردستانەوە بە پەلە گەیانرایە ئەڵمانیا بۆ چارەسەری پێویست بەداخەوە ئەمڕۆ گیانی سپارد.