هونەرمەندی بواری کۆمیدیای کورد بەرزانی قالە خەڵوز بە هۆی جەڵتەی دڵەوە لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا لە ڕۆژی سێشممە ١٨/٦/٢٠٢٤ بۆ دوا جار چاوەکانی لێکنا و دڵەگەورەکەی لە لێدان کەوت.
بەرزان قادر ناسراو بە ‘بەرزانی قالەی خەڵوز’ لە ساڵی 1961 لە گەڕەكی كانی ئاسكانی شاری سلێمانی لەدایكبووە. لە ساڵی 1979 لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا چووەتە شاخ و بووەتە پێشمەرگە.
لە چەندین فیلم و بەرنامەی هونەریدا بەشداری کردووە. دیارترینی خوالێخۆشبوو لە بواری هونەر بەشداریکردنی بوو لە هەردوو بەرنامەی تەنزئامێز بەرنامەی کەشکۆڵ و بەرنامەی بەرنامە.
ژیاننامەی هونەرمەند
Discussion about this post