بەوتەی مامۆستایەك لە دواناوەندی هەواری شاری تێكەڵاو هونەرمەندێكی دیاری شاری سلێمانی شەش كەسی ناردۆتە سەر ڕێگاكەی و بە بتڵی بیرە لێیان داوە . ئەمین محەمەد حەسەن مامۆستا لە دواناوەندی هەواری شاری تێكەڵاو بەلڤین پرێسی وت دوێنێ هەینی هونەرمەندێك شەش كەسی ناردۆتە سەر ڕێگاكەم و بەبوتڵی بیرە لێیان دام “
ئەو مامۆستایە وتی :كێشەی من لەگەڵ ئەو هونەرمەندە لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتیە,ئەویش ئەوەیە هەشت جار چومەتە داوای كچەكەی بەڵام نەیداومەتێ پاش ئەوەی چەندین جار لەڕێگەی كەسوكارمەوە هەڕەشەی كوشتنی بۆ ناردبووم بەڵام من هەركۆڵم نەدا تا دوێنێ ئەو شەش كەسەی ناردە سەرم و بەوجۆرە لێیاندام كە شوێنی لێدانەكە ئێستا بەدەموچاوم و جەستەمەوە دیارە “
بەوتەی ئەو مامۆستایە یەكێك لەوانەی كەلێیان داوە برای هونەرمەندەكە بووە و ئەوانی تریش خزمی نزیكی بوون ,وتیشی :پاش ئەوەی بەوجۆرە لێیاندام هەڕەشەیان لێكردم و وتیان ئەگەر سكاڵا تۆمار بكەیت دوایی خۆت دەبینیتەوە و دەتكوژین”
ناوی ئەو هونەرمەندە كەلای لڤین پرێس پارێزراوە(ع.وم)ە , بۆ ئەو مەبەستەش پەیوەندی بەهونەرمەندەكەوە كرد بۆ وەرگرتنی لێدوان لەوبارەوە ,بەڵام ئەو تەنها ئەوەندەی بەلڤین پرێس وت :كە چەندین كەناڵ و سایتم لەبن دەستە هەرچیم بوێت خۆم لەوێوە دەیلێم و ئەو كەسەش درۆ دەكات “