ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر مەراسیمێکی شایستەدا، بە ئامادەبوونی (نەوزاد هادی) پارێزگاری هەولێر و چەندیین بەرپرسی حکومی جەماوەرێکی فراوان، لەبارەگای ناوەندی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، بە چاودێری پارێزگای هەولێر و ناوەندی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، خەڵات بەسەر (104) کەسایەتی دیار و بەرچاو لە بوارەکانی (هونەری، رۆژنامەوانی، وەرزشی، ئەمنی، راگەیاندکار) دابەشکرا.
لەو مەراسیمەدا لە نێو هەر (104) وەرگری خەڵاتەکە تەنیا هونەرمەندی گەورەی کورد (زیاد ئەسعەد) دیار نەبوو، کە یەکێک بوو لە دەست نیشانکراوان و هونەرمەندان بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە. بەڵام لەناکاو بەچەند دێرێکی هونەرمەندی دەنگ خۆش (زیاد ئەسعەد) کۆڕەکەی گەرم کرد و کاتێک لەناکاو کچە جوانەکەی هونەرمەند (هاوتا ئەسعەد) هاتە سەر شانۆ و سڵاوی مامی واتە کاکە (زیاد)ـی بە جەماوەری ئامادەبوو راگەیاند و گوتی : “هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) جێگای شانازی و سەربەرزییە بۆ هونەری کوردی و بەتایبەتی بۆ شاری هەولێر، ئەمڕۆکە من زۆر دڵخۆش و کامەران و سەرفرازم لێرە بە نوێنەرایەتی مامی ئازیزم مامە (زیاد) ئەو بڕوانامەی کە ئەمڕۆ بۆ ئامادە کراوە، من هەڵیدەگرم تا ئەو کاتەی دێتەوە ناومان ئینجا من بەدەستی خۆم پێش کەشی دەکەم، شانازی دەکەم من مامێکی ئاوا دەنگ خۆش و بەتوانا و لێهاتووم هەیە، کە ئەمڕۆ لە نێو کۆری گۆرانی کوردیی دا وەک مامۆستایەک لە مەیدانی هونەریی دا توانیویەتی خزمەتێکی گەورە پێش کەشی هونەری کوردی بکات، بۆیە لێرەوە من بەناوی هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) سوپاسی ئەو کەسانە دەکەم کە هەَلساون بە رێکخستن و سازکردنی ئەو مەراسیمە پڕ شکۆیە، بۆ خەڵات کردنی ئەو هونەرمەندانە و هەروەها خەڵات کردنی (زیاد ئەسعەد)ـی دوورە وڵات، هەروەها من پیرۆزبای لە مام و هونەرمەندی ئازیزم (زیاد ئەسعەد) دەکەم، بۆ وەرگرتن و بەدەست هێنانی ئەو خەڵاتە، هەروەها پیرۆزبای لە باوکی ئازیزم هونەرمەندی گەورە (هاوتا ئەسعەد) دەکەم، کە ئەویش یەکێک بوو لە وەرگرانی خەڵات لە نێو ئەو ئاپرۆایەدا.
راگەیاندی کۆمیسۆنی خەڵات