ئوسامە نیعمە گەنجێکى چالاک و بەتواناى ناو هونەرو گۆرانى و موسیقاى سورییایە ئەو شەوانە بە ئاهەنگ و سەهرە شەوانەکانى خەڵکى دیمەشقى پایتەخى سوریا دڵخۆش دەکات توانیوویەتى هەولیکى جدى بدات بۆ سەرخستنى هونەرەکەى زۆر بە ئاواتەوەیە بیتە کوردستان و لێرە کۆنسرێت ساز بکات لە بەرسەرکردنەوەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لە دیمەشقى پایتەختى سوریا ئەم دیدارە هونەرییەمان لە گەڵیدا ساز کرد
دیمانە : دیمەشق (سۆران مارف کەریم )
سەرەتا سوپاست دەکەین بۆ ئەم دەرفەتە بۆت رەخساندین .
من ئوسامە نیعمە زۆر خۆشحالم بەوەى بە دیدارتان شاد دەبم ساتێکى خۆش ساتیکى جوانە بۆ من هیوادارم بۆ ئێوەش وا بیت
پ)سەرەتاکانى کارى هونەریت بۆ کەى دەگەڕێتەوە ؟
من ماوەى پانزە ساڵە سەرقالى خزمەتکردنى کارى هونەریم ئەوەى بۆتە هوکار کەمن حەزم بۆ کارى هونەرى هەبێت هاندانى برادەرەکانم وە هەروەها ئەندامانى خێزانەکەم بوو وە من ئیستا شارەزاییەکى باشم هەیە لە سۆلفێجى گۆرانى هەیە .
پ) خۆ دۆزینەوەى تۆ لە بوارى هونەرى گۆرانى سەرەتا لە پەیمانگا یا ئەکادیمایى هونەرە بوو یاخود بەهرەو توانایى تۆ وایکرد کە خزمەتى دنیاى هونەرى گۆرانى بکەیت؟
نەخیر ئەوەى هۆکار بوو بەهرە هونەرییەکەى خۆم بوو پاشانیش خولى تایبەتى موزیک و گۆانى بووە بناغەیەک بۆ خزمەتکردنى دنیاى هونەرى گورانى .
پ) تا چەند مەرجە بەلاى تۆوە هونەرمەند دەچووى پەیمانگاى هونەر یان کولیژى هونەر بیت ؟
من پیم وایە بناغەى هونەر دەبیت حەزو خولیا بیت پاشانیش تۆ دەبیت خاوەنى دەنگێکى خۆش بیت ئەگەر لەگەڵ ئەمەشدا دەرچووى یەکیک لەم شوێنانە بیت باشترە بۆ سەرکەوتنى هونەرمەند.
پ)تا چەند هەوڵتان داوە وەکو گەنجانى هونەرمەند لە ووڵاتى سوریا ڕەسەنایەتى هونەرى خۆتان بپارێزن ؟
و) بە تەئکید ئێمە کارمان لە سەر پاراستى ڕەسەنایەتى هونەرى خۆمان کردووە هەر بۆیەش ئەوەى زۆر لە ئاهەنگى شەوان و دانیشتنە تایبەتیەکاندا داوامان لێدەکرێت گۆرانیە ڕەسەنەکانى خۆمانەکە پیشکەشى دەکەین بۆیەش لە زۆربەى شەو ئاهەنگەکانیشدا ئێمە گۆرانى ڕەسەنى خۆمان پێشکەش دەکەین
پ) جگە لە هونەرى فۆلکلۆرى خۆتان تا چەند هەوڵتان داوە سود لەو مۆسیقاى دەوروبەر وەربگرن؟
و) بە تەئکید ئێمە کارى خۆمان کردووە سود لە مۆسیقاى دەوروبەر وەربگرین وە سودیشمان لێوەر گرتووە بۆ زیاتر دەوڵەمەند کردنى هونەرى خۆمان بە تایبەتى لەلایەنى هونەرە میللیەکانەوە
پ) تۆ زیاتر حەز بەکارکردن دەکەیت لەسەر هونەرى میللى یاخود ستایلى گۆرانى نوێ ؟
و) من لە هەر دوو شێوازەکە کارم کردووە و کار دەکەم ئەوە گرنگ نیە گرنگ تاچەند توانیومە ئامانجى هونەرى خۆم بپێکم
پ) تۆ تا چەند ئاشنایت بە هونەرى کوردى بە تایبەتى هونەرى کوردستانى عیراق ؟
و) من زۆر حەز بە ئاوازەکانى گۆرانى کوردى دەکەم وە ئاشنایم هەیە بە ئاوازو گۆرانى کوردى وە زۆر لە هونەرمەندانى سورى سودیان لە مۆسیقاى فۆلکۆرى کوردى وەرگرتووە زۆر جاریش لە تایتڵەکان ئاماژەى بۆ کراوە
پ) هونەرى لاى تۆ چى پەیامێکە ؟
و) هونەر پەیامى خۆشەویستى و نامەیە بۆ خزمەت کردنى خەڵک وە هونەر خولیایە
پ) تا چەند دەکرێت بە کارى هونەرییەوە بازرگانى بکەیت واتە هونەرمەند بۆ پارە خەریکى کارى هونەربێت ؟
و) بە لاى منەوە هەردووکیان گرنگە بۆ نمونە تۆ ئەگەر مادەت نەبێت ناتوانى کارى بەرهەم هێنانى سیدیەک بکەیت بە مادەیەکى باش دەتوانى کارێکى باش بکەیت وە چەند دەنگت خۆش بێت ناتوانى کارى باش بکەیت ئەگەر مادەت نەبێت
پ) حەز دەکەیت بێیتە کوردستان و ئاهەنگێک بۆ خەڵکى
کوردستان ساز بکەیت ؟
و) تەمەنا دەکەم بتوانم بێمە کوردستان و ئاهەنگێک بۆخەڵکى کوردستان ساز بکەم
پ) هونەرى ووڵاتى سوریا لە هەموو لایەنێکەوە دەوڵەمەندە چۆن توا نیوتانە ئەم هونەرە دەوڵەمەند بکەن ؟
و) هونەرى سوریا هونەرێکى خاوێنەو هەمیشە زیاتر گرنگیمان بەڕەسەنایەتى هونەرى خۆمان داوە لە کارەکاندابۆیەش زیاتر خەڵکى دەرەوەى سوریا سودیان لە هونەرى ئێمە وەرگرتووە
پ) تۆ تا چەند سودتت لە هونەرى گۆرانى و مۆسیقاى عیراقى وەرگرتووە
و) من زۆر گوێ بیستى گۆرانى عیراقى دەبم سودیشم لێوەرگرتووە ئەتوانم بڵێم لە سەدا حە فتا من سودم لە هونەرى عیراقى وەرگرتووە وە زۆر حەز بە دەنگى هونەرمەندان ( کازم ساهیرو ماجید مهندیس ) دەکەم وە هونەرمەندە کۆنەکانیش حەز بە دەنگى (نازم غەزالى و یاس خزر ) دەکەم
پ) دواین پەیامت چیە ؟
و) من ڕێزم هەیە بۆ خوێنەرانیش دەڵێم لە ئایندەدا هەوڵ دەدەم بیمە کوردستان وبە گۆرانى و مۆسیقا دڵخۆشیان بکەم