هەینی, كانونی یه‌كه‌م 5, 2025
  • پەیوەندی
  • دەربارەی ئێمە
  • وەرگێڕی فۆنت
  • Login
  • Register
CHRA.TV
  • وتار و بیروڕا
    • All
    • ئێسپرێسۆ
    • دیمانە
    • وتار و بیروڕا
    شانۆیی مۆنۆدرامی (شیلەی گوڵ)

    ئه‌و کتێبانه‌ی یارمەتیت ده‌ده‌ن بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ تایبه‌تییه‌كانت، ‌ژماره‌یان كه‌مه‌

    بیست و چوار كاتژمێر لەژیانی ژنێكدا

    بیست و چوار كاتژمێر لەژیانی ژنێكدا

    لە بەندەری بەرمۆداوە بۆ زمانی باڵندەم دەزانی

    بەراو یان ڕێکەوت؟

     سوکە لەنگەر: مافیای ڕۆشنبیریی

    پـڵـۆت لە وێـژەدا..

    رۆمانی رێبیكا شاكارێك له‌نێوان ئاڵۆزی و بێگه‌ردی مرۆڤدا

    رۆمانی رێبیكا شاكارێك له‌نێوان ئاڵۆزی و بێگه‌ردی مرۆڤدا

    گوته‌ و ناپلیۆن.. بەیەكگەیشتنی مێژوویی

    گوته‌ و ناپلیۆن.. بەیەكگەیشتنی مێژوویی

    شاعیرى گەورەى کورد لەتیف هەڵمەت : بۆنى ناوچە گەرى لەهەر دەقێک بێت من بە دەقێکى مردووى دەزانم

    لەتیف هەڵمەت شایەنی بڕوانامەی”دکتۆرای فەخری”یە..

    ئاگادارییەک لە کۆمەڵەی ھاوڕێیانی کتێب لە رواندز

    میرزا حه‌سه‌ن كوردستانی، نووسه‌ره‌ ونه‌كه‌ی ڕواندزێ

    شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

    شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • چاند و هونەر
    • All
    • سینەما و تیڤی
    • شانۆ
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
    • ناوداران
    • هونەری
    شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

    شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

    فیلمی “هۆی مردن؛ نادیار” نوێنەری سینەمای ئێران لە ڕێوڕەسمی ئۆسکاری ٢٠٢٦

    فیلمی “هۆی مردن؛ نادیار” نوێنەری سینەمای ئێران لە ڕێوڕەسمی ئۆسکاری ٢٠٢٦

    براوه‌کانی 82مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “ڤێنیز” له ئیتاڵیا ناسێندران

    براوه‌کانی 82مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “ڤێنیز” له ئیتاڵیا ناسێندران

    عه‌لی و نینۆ له‌نێوان ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا

    عه‌لی و نینۆ له‌نێوان ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا

    براوه‌کانی ٧٨مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “لۆکارنۆ” له وڵاتی سویسڕا ناسێندران

    براوه‌کانی ٧٨مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “لۆکارنۆ” له وڵاتی سویسڕا ناسێندران

    كاهلۆ له‌نێوان هونه‌ر و ژیانی سه‌ختدا

    كاهلۆ له‌نێوان هونه‌ر و ژیانی سه‌ختدا

    مەنسوور جیهانی ڕه‌خنه‌گری کورد فیلمه‌کانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی کانی ٢٠٢٤ هه‌ڵبژارد

    مەنسوور جیهانی بووه دادوه‌ری خه‌ڵاته گرینگه‌‌کانی گۆڵدن گڵۆبی ٢٠٢٦ له ئه‌مه‌ریکا

    ھونەرمەند رەزوان قادر: ھونەری گرافیک ھونەرێکی تایبەتە و وردەکاری و سەلیقە زۆری دەوێت

    ھونەرمەند رەزوان قادر: ھونەری گرافیک ھونەرێکی تایبەتە و وردەکاری و سەلیقە زۆری دەوێت

    ھونەرمەند جەبار سابیر: گرنگە ئێمە ھونەری کاریکاتێر تەنھا بە ھونەرێکی گاڵتەجاری تێنەگەین

    ھونەرمەند جەبار سابیر: گرنگە ئێمە ھونەری کاریکاتێر تەنھا بە ھونەرێکی گاڵتەجاری تێنەگەین

    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • ئەدەب
    • All
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • هۆنراوە
    • چیرۆک
    چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گەردەلـوول و داربـەڕوو

    چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گەردەلـوول و داربـەڕوو

    گوتنی ستران

    گوتنی ستران

    پەروەردەکردنی منداڵان لە سایەی تەکـنەلـۆژیادا..

    چـیـرۆک بـۆ منـداڵان: دارقـۆخە بەخـشـنـدەکە..

    ڕۆژگار لە ئاوێنەی چوارینەکانی بابەتاھیری ھەمەدانیدا

    ڕۆژگار لە ئاوێنەی چوارینەکانی بابەتاھیری ھەمەدانیدا

    خوێندنەوەیەک بۆ هـۆنراوەکانی (مرواری) ی محەمەد بەرزی..

    خوێندنەوەیەک بۆ هـۆنراوەکانی (مرواری) ی محەمەد بەرزی..

    سیڤاگ دەنگە كاریگەرەكەی شیعری ئەرمەنی

    سیڤاگ دەنگە كاریگەرەكەی شیعری ئەرمەنی

    زۆر جار دڵم لای تۆ جێهێشتووە

    پێكه‌نین له‌ چاوه‌كانت ده‌ڕژێ

    ژیانێک لەگەڵ کتێبدا

    ڕۆمانی حەسەن سوورمەو چەند سەرنجێک !

    شانـۆی مامـۆسـتا و شـلـیک..

    شانـۆی مامـۆسـتا و شـلـیک..

    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
    • All
    • ئابوری
    • جیهان
    • کوردستان
    بەرەو ھەڵبژاردنی گشتی عێراق

    بۆ پێش هەڵبژاردن دژایەتی کورد ڕەواجی هەیە؟

    دیداری «سەلام رشدی» له‌ تاران له‌گه‌ڵ شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر

    دیداری «سەلام رشدی» له‌ تاران له‌گه‌ڵ شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر

    کۆنفرانسی «مێژوو و میراتی ژینۆسایدی کورده‌کان» له زانکۆی گرینگی «ییل» له ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

    کۆنفرانسی «مێژوو و میراتی ژینۆسایدی کورده‌کان» له زانکۆی گرینگی «ییل» له ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

    “مەسعود بارزانی” پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات

    “مەسعود بارزانی” پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات

    عەباس غەزالی: کۆچی برایمی قادری و هەوارێکی دەوڵەمەند

    عەباس غەزالی: کۆچی برایمی قادری و هەوارێکی دەوڵەمەند

    ئێران دوای سێ مانگ ڕاپەڕینی جەماوەری!

    ئێران .. تراویلکەی گۆڕانکاری!

    هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵووز ماڵئاوا

    هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵووز ماڵئاوا

    بوودجەی 2024 عیراق لە نێوان داهاتی نەوتی و نانەوتیدا

    بوودجەی 2024 عیراق لە نێوان داهاتی نەوتی و نانەوتیدا

     فیستیڤاڵی  بەهرەی نوێ و دەستپێکێکی جوان

     فیستیڤاڵی  بەهرەی نوێ و دەستپێکێکی جوان

  • تەندروستی و ژیان
    • All
    • تەندروستی و ژیان
    • خواردن
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    شانۆیی مۆنۆدرامی (شیلەی گوڵ)

    ئه‌و کتێبانه‌ی یارمەتیت ده‌ده‌ن بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ تایبه‌تییه‌كانت، ‌ژماره‌یان كه‌مه‌

    وەسوەسەی سێکسی نەفرەت لێکراو

    وەسوەسەی سێکسی نەفرەت لێکراو

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    گژوگیا بۆمان دێت

    گژوگیا بۆمان دێت

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    جگەرەکەت هەڵکە…

    پرسی فێمێنیزم و کێشەکانی ژنی کورد

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

  • ڤیدیۆ کلیپ
    ڕێبوار مورادی (ناز)

    ڕێبوار مورادی (ناز)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    چنار (بەسە)

    چنار (بەسە)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    میران عەلی (وەرە لام)

    میران عەلی (وەرە لام)

  • وێب تیڤی
    کچێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە دەسووتێنرێت

    کچێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە دەسووتێنرێت

    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    خانمانی گلاریس

    خانمانی گلاریس

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

  • میدیاکان
No Result
View All Result

هونەرمەندى شەهید جەمالى مفتى..ئەو هونەرمەندەى بۆ هونەر و ئازادى کوردستان گیانى بەختکرد !!

Jamal Razazi by Jamal Razazi
19/06/2010
Share on FacebookShare on Twitter

جەمالى دەلاک : هونەرمەندانى کورد بەگشتى بەشێکى دانەبڕاوى شۆڕشى ڕزگاریخوازى گەلى کوردبوون ،بەتایبەت هونەرمەندانى گۆرانبێژو سروود بێژ کە دەنگ و چریکەیان لەگەڵ شریخەى چەکەکانیان لەسەنگەرى بەرەنگاربوونەوەدا بەرامبەر بەداگیرکەرانى کوردستان تێکەڵ کردووە ، لە هەموو شۆڕش و سەرهەڵدانەکانى گەلى کورد هونەر پشتیوانییەکى گەورەى شۆڕش بوون ،
لەسەرەتاى سەدەى پێشوو شۆڕشى ڕزگاریخوازى نەتەوەکەمان لەباشوورى کوردستان لەگەشەسەندندابوو گەلێک هونەرمەندى گەورەو بەتوانا و خاوەن هەڵوێست بە چریکەو هەستى نەتەوەییان خۆیان لەسەنگەرى بەرگریدا بینییەوە سروودى شۆڕشگێڕیان بۆ شۆڕشى کورد و کوردستان خوێندووە ،سروودە نیشتمانى و شۆڕشگێڕییەکان بەدەنگى ئەو هونەرمەندانە ببوونە داینەمۆى شۆڕش و جۆشدانى هەستى نەتەوەیى بۆ زیاتر قوربانى دان و خۆڕاگرى  لەناو جەماوەر و هێزى پێشمەرگەى کوردستان لەپێناو ئازادى و ڕزگارى کوردستان ،

لەو سەردەمەدا گەلێک هونەرمەندى خاوەن هەڵوێست بوونە شۆڕەسوارى ئەو بوارەو بەرگریان لەنەتەوەو خاک و شۆڕشى گەلەکەیان کردووە ،هونەرمەندانى وەک : (تایەر تۆفیق ، حەمەێالح دیلان ، خالید دلێر، حەسەن زیرەک ، ڕەفیق چالاک ، حەمە جەزا ، فوئاد ئەحمەد ، عوسمان عەلى ، برایمى خەیات و عومەر دزەیى  … تاد )
لە دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلول و سەرهەڵدانەوەى شۆڕشى نوێى گەلەکەمان ، هونەرو هونەرمەندانى کورد وەک ئەرکێکى نەتەوەیى بۆ پشتیوانى شۆڕش و هونەرى بەرگرى هاوشانى خەباتى چەکدارى سۆزو پەیمانیان دوبارەکردەوە بۆ درێژە دان بەخەبات و تێکۆشانى هونەرى ،هونەرمەندان لەشاخ و شار بەجۆش و خرۆشێکى بەتین و پتەوتر لە پێشوو گوڕیان  بەخەبات دایەوە و هونەرى بەرگرییان بە گۆرانى و سروودە شۆڕشگێڕییەکانیان دەوڵەمەندکردەوە ئەو سروودانە لەڕادیۆکانى شۆڕشى کوردستانەوە دەبیستران و ببوونە وێردى سەرزارى کۆمەڵانى خەڵک و هێزى پێشمەرگەى کوردستان ،
لەگەڵ دەستپێکردنى شۆڕشى نوێ لەباشوور و درێژەدان  بە خەبات هاوشان لەگەڵ ڕاپەڕینى گەلانى ئێران ، لەڕۆژهەڵاتى کوردستانیش بڵێسەى شۆِڕش و بەرخوردان پەرەى سەند ، لەڕووى هونەرى بەرگرییەوە لەنێوان باشوور و ڕژهەڵات پەیوەندییەک و تێکەڵاوبوونێکى  هونەرى لەبرەودابوو،
لەڕۆژهەڵاتى کوردستانیش چەندین هونەرمەندى گۆرانبێژ و دەنگخۆش جیا لە گۆرانى ئەویندارى و کۆمەڵایەتى چەندین سروودى نەتەوەیى و شۆڕشگێڕیان خوێندوو تۆمارکرد ، مەبەست لە خوێندنى سروودى شۆِڕشگیڕى و نەتەوەیى لە باشوور و باکورو ڕۆژهەڵات تەنها بۆ ئەوەبووجیا لەخەبات و تێکۆشان و  چالاکى بەردەوامى پێشمەرگە لەڕێگەى هونەرى بەرگرییەوە  خۆشەویستى شۆڕش و ئازادى  وڵات بگەیەندرێتە نێو قوڵایى ناخ و دڵى جەماوەرى کوردستان ، ئەو هونەرمەندە  سروودبێژانە سروودەکانیان  کردبووە بزوێنەرى بەرگریکردن و خۆڕاگرى و کۆڵنەدان لەپێناو بەدیهێنانى مافە زەوتکراوەکانى ئەم گەلە بندەستە ،
ئەو هونەرمەندە سروودبێژانەى لەوسەردەمەدا کە هەندێکیان جیا لەکارى هونەرى  بەرگى پیرۆزى پێشمەرگایەتیشیان پۆشیبوو چەکى قوربانیدانیشان کردبۆوە شان  و لەو ڕێگە پیرۆزەشدا گیانیان بەختکردووە ،بۆ ئەوەى بیسەلمێنن و پێمان بڵێن ئەم خاک و نیشتمانە پێویستى بەخەبات و تێکۆشانى هەموو تاکێکى کوردە ، ئەو هونەرمەندانەى کە سروودەکانیان هەمیشە بۆ بەهێزکردنى  ورەى خەباتگێڕان و پەرەپێدەرى هەست و بیرى نەتەوەیى و شۆڕشگێرانەى جەماوەر بوون وەک :
( ناسرى ڕەزازى ، حەمەجەزا ، نەجمەدینى غوڵامى ، ئەنوەر قەرەداخى ، مەرزیە ، شڤان پەروەر ، غوڵام عەلى ئاتەشى ناسراو بە ( کاڵێ)  تایەرى خەلیلى ، لالۆ ڕەنجدەر ، کەریمى بلوورى ، ئازاد خانەقینى ، شوان کابان و جەمالى مفتى …. تاد ) لەگەڵ خەبات و تێکۆشانى شۆڕگێڕانەى ئەو هونەرمەندە سروود بێژانە کە هەمیشە لەبەرەى گەل دا بوون ، ناکرێت ڕۆڵى ئەو هونەرمەندە موزیسیانانەى کەبەنهێنى لەشارەکاندا کارى هونەرییان بۆ هونەرمەندان ئەنجام دەدا لەو بارودخەناهەموارانەدا کەدەسەڵاتى داگیرکەر لەلوتکەدابوو  فەرامۆش بکەین و هەمیشە دەبێت بەڕێزو حورمەتەوە لەکارە هونەرییەکانیان بڕوانین ، هەروەها   ڕۆڵى تیپە  موزیکیەکانى کوردستان بەگشتى بەتایبەت تیپى موزیکاى شۆڕش ، تیپى موزیکاى شەهید کارزان ، تیپى موزیکاى منداڵانى بێخوود ،کۆڕى هونەرى  بانگەوازى کۆمەڵە و تیپى پاشاى گەورە لەڕەواندز و  …………  تاد  )
یەکێک لەو هونەرمەند و دەنگخۆش و سروودبێژەى کەلەسەرەتاى کارى هونەرییەوە تائەو ڕۆژەى گیانى بەخشیە شۆڕشە پیرۆزەکەى کوردستان بەگۆرانى ئەویندارى و سروودى شۆڕگێرانەخزمەتى بە هونەرى نەتەوەکەى کرد ، ئەویش  هونەرمەندى شەهید (( جەمالى مفتى ) یە
جەمالى مفتى لەساڵى ( 1956) زاینى بەرامبەر بە ( 1335) ى هەتاوى  لە گەڕەکى ( هەشت میترى )  شارە شیرینەکەى ناوچەى موکریان ، شارى سابڵاخ لەخێزانێکى شارنشین و مام ناوەندى و دیندارى پێشکەوتوو لەدایک دەبێت ،
جەمال هەرلەسەرەتاى منداڵییەوە بەهۆى ڕەفتارە جوان و شیرینەکانى دەبێتە خۆشەویستى نێو هاوڕێکانى  هەمیشە  دەم بە خەندە ، خوێن شیرین و ڕەوشت بەرز بووە، تاتەمەنى بەرەو سەرووتر هەڵدەکشا زیاتر لەنێو خەڵکی و  کۆڕو کۆمەڵدا خۆشەویستر دەبێت ، بەهۆى سیاسەتى داگیرکارانەى داگیرکەرانى کوردستان گرینگ نەبووە لەهەرکوێیەکى کوردستان بێت ، هەمیشە دژ بەفەرهەنگ و کلتوور و ئەدەب و هونەرى نەتەوەى کورد کاریان کردووە و نەیان هێشتووە ئەم نەتەوە بندەستە هەواى ئازادى هەڵبمژێت ئەوەش گەورەترین زوڵم و ستەمە لە هونەرمەندى کورد لە هەمووبوارەکانى ژیاندا لێیکراوە و نەیان هێشتووە خوێندنگەیەکى زانستى هونەرى بەگشتى لەکوردستاندا هەبێت نەبادا هونەرمەندى کورد لەو فێرگە زانستى هونەرەدا فێرببن و گەشە بە هونەرەکەیان بدەن ،نەک ئەو خوێندنگە هونەریە هەرنەبووە بەڵکو لەڕوانگەى مەزهەبیشەوە لە هونەرمەندى کورد حەرامکرا بوو، داگیرکەران هەمیشە خەڵکیان وابارهێناوە کەبەچاوێکى کەم و نەشیاو لە هونەرو هونەرمەندانى کورد بڕوانن و بەلۆتى و شایەر ناویان بردوون ،
جەمالى مفتى وەک تەواوى هونەرمەندانى پێشوو و سەردەمى خۆى بێ پشت و پەنا بووە و خۆڕسک درووست بووە ، ئەوەش بەهەوڵ و ماندووبوون و بەهرە دەنگخۆشیەکەى کەلەژێرکاریگەرى و ڕێچکەى هونەرمەندى گەل و نیشتمان پەروەر ( تایەر تۆفیق ) و مامۆستاى مەقامات ( عەلى مەردان ) قوتابى قوتابخانە هونەرییەکەى ئەو دوو هونەرمەندە هەردەم زیندووە بووە ، هەروەها لەژێرکاریگەرى کوچەو کۆلانەکانى زێدەکەى وەک ( باخى سیسە ، سەرخڕێ ، ئاشى مام ئەحمەد ،مزگەوتى سوور ، چوارچرا ، باخى ئیندەرقاش ، وسووکەند ، باخى میکایل و مەحمود کان و سرووشتە جوان و دڵڕفێنکەى شارى سابڵاخ دا بووە ، ئەو شوێنانە بۆ جەمال ببوونە خوێندنگەو پەیمانگاو زانکۆ بۆ هونەرەکەى ،دەنگە بەسۆزو خۆشەکەى جەمالى مفتى لەو شوێنانە ڕۆژبەڕۆژ بەگوێ و ڕووحى خەڵکى سابڵاخدا ئاشنادەبوون ،
هونەرمەندى گۆرانیبێژ ( میکائیل ) سەبارەت بە باخى میکایل و پەیوەندى جەمالى مفتى بەو باخەوە دەڵێت :
( لەوکاتەدا باخى میکایل شوێنێک بوو بۆ ڕووناکبیرو نووسەر و سیاسى …. کەبەتەمەن لەمن گەورەتربوون لەم باخەدا کۆدەبوونەوە و شوێنێکى تایبەت بوو ، منیش لە و باخەدا گەورەبووم و گۆرانیم دەگوت بەتایبەتیش مامۆستا ( جەمالى مفتى) لەمن بەتەمەنتر بوو گۆرانیەکانى مامۆستا تایەر تۆفیقى بۆ دەنوسیمەوە و فێرى دەکردم ) * (1)
لەو سەردەمەدا لەشارى سابڵاخ جەمالى مفتى وەک قوتابیەکى باش و چالاکى تایەر تۆفیق زیاتر دەناسرا ،بۆزیاتر ئاشنابوون  بەکاریگەرى و خۆشەویستى جەمالى مفتى بۆ دەنگ و هونەرەکەى مامۆستا تایەر تۆفیق ، یەکیک لە هاوڕێ و خزمەکانى جەمال ( کاوەى مەدەنى ) دەڵێت : (( هەرکاتێک جەمالى مفتى دەیچریکاند نەتەنیا دڵى دانیشتوانى ماڵ بەڵکو دڵى جیرانەکانیشى  دەگەڵ چریکەى خۆى بەرەو جیهانێکى دى دەبرد ، بۆیەکەم جار گۆرانى ( نەمام نەمام) م بەدەنگى جەمال گوێ لێبوو ، لەبیرمە ئەوکات دەنگخۆشانى لاوى شارى مەهاباد زیاتر گۆرانیەکانى هونەرمەندانى موکریانیان دەگووتەوە بەڵام ئەو زیاتر هۆگرى مامۆستا تایەر تۆفیق و مامۆستا عەلى مەردان بوو گۆرانییەکانى ئەوانى دەگوتەوە ، خۆم بیستوومە گوایە مامۆستا تایەر تۆفیق ئەو سەردەم گوتبووى لاوێکى مەهابادى بەنێوى جەمالى مفتى ئاهەنگەکانى منى زۆر چاک و ڕێک و پێک گوتونەوە ** (2) ،بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەنگ و کارە هونەرییەکانى هونەرمەندان ( حەسەن زیرەک و محەمەدى ماملێ ) کاریگەرى بێ وێنەیان لەسەر هونەرەکەى جەمالدا داناوە  بۆ بەروپێش بردنى هونەرێکى پوخت و پاراو ،جەمال لەبوارى هونەریدا هەنگاوێکى باشى ناوە و زۆر زوو بووە هونەرمەندێکى بەتوانا و دەنگخۆش بەتایبەت لەناو چینى لاوان و گەنجان و ئەو کەسایەتیانەى هەمیشە ئالوودەى هەستى نەتەوایەتى بوون ،جەمالى مفتى لەساڵى 1976 بۆ 1977 ڕوودەکاتە ڕادیۆ و  تەلەفزێۆنى ناوچەیى لە مەهاباد و چەند گۆرانییەک تۆماردەکات  ،و هەرلە وساڵەدا کۆنسێرتێکى گۆرانى لە خانەى نەوجەوانانى مەهاباد ڕووبەڕووى جەماوەرە خۆشەویستەکەى پێشکەش دەکات ،خەڵکى ئەو شارەش بەگەرمى پێشوازى لیدەکەنٍ، ئەوەش دەبێتە هۆى زیاتر هاندانى جەمالى مفتى زۆر چڕتر لە جاران لەکۆبوونەوە و بۆنەکاندا بەجۆشترو هەستێکى بەرپرسیارێتیەوە گەشەى بە هونەرەکە دەدات و هەمیشە مەبەستى بووە بۆ هونەر و نەتەوەکەى بژى ، زۆر جاران لەنێو کۆڕو کۆبوونەوەو نێو هاوڕێکانیدا هەردەم ئەم هۆنراوەى ( خەیام ) ى خوێندۆتەوەو پاشان بە مەقام پێشکەشى هاوڕێیان و ئامادەبوانى کردووە :
( ڕابوێرە بەسەر بەرزى بەنان و ئاوێک                        سەردامەنەوێنە بۆ هەموو ناپیاوێک
ئەم ژینە کە هەردەمێکە دێت و دەڕوات                         مەردایەتى مەفرۆشە لەپێناو تاوێک )

خۆشەویستى و هونەرمەندى جەمالى مفتى تەنها لە چوارچێوەى شارى مەهاباد دا نەمایەو ، بۆن و بەرامەى هونەرو دەنگخۆشیەکەى و هەستە نەتەوەییەکەى سنوورى بەزاندوو بەشارەکانى ترى ڕۆژهەڵات و باشوورى کوردستاندا بڵاوبۆوە ،
لەساڵى 1978 بەهۆى چەند هاوڕێیەکیەوە لەشارى مەهاباد ئاشنابووە بەسیاسەت و هەستى شۆڕشگێڕانەى تەشەنەى سەندووەو بەگۆرانى و سروودە پڕچۆشەکانى کورەى خەبات و تێکۆشانى گەرم و بەتینتر کردووە ، جەمالى مفتى وەک هونەرمەندێکى ڕووناکبیرو پێشکەوتنخواز هەرزۆر زوو چریکەو چەکى تێکەڵاوى یەکترى کردوو لەڕیزى پێشمەرگەکانى کۆمەڵە درێژە بەخەبات دەدات ، دواى ئازادکردنى شارەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان ، جەمال  لەیەکێک لە قوتابخانەکانى  شارى بۆکان دەبێتە مامۆستا ، وهەروەها دەبێت بەئەندامى کۆمەڵەى مامۆستایانى سەربەخۆ و  وانە بەمنداڵانى کورد دەڵێتەوە بەڵام لەگەڵ فێرکردنى خوێندن و نوسین ووانەى هونەر، وانەى  شۆڕش و شۆڕشگێڕى بەمنداڵانى ڕەش و ڕووت و بەشمەینەتان و منداڵانى  کرێکارو  زەحمەتکێشانى کورد وتۆتەوە ،دواى داخستنى قوتابخانەکان لەلایەن ڕژێمەوە جەمال زۆر ئازایەنەو شێلگیرانە بەرامبەر بەو بڕیارە وەستاو هەوڵێکى بێ وێنەى داوە لەبەرامبەر کردنەوەى ئەو قوتابخانانەدا بەڵام بێ سوود بووە ،جەمالى هونەرمەند و شۆڕشگێڕ ڕوودەکاتەوە شاخ و جارێکى تر دەست دەداتەوە چەک و بەرگى پیرۆزى پێشمەرگایەتى دەپۆشێتەوە
بەڵام ئەمجارەیان جەمالێکى بەئەزموونتر و قاڵتر لە هونەرو هەستى نەتەوایەتى ، لەتەواوى کۆبوونەوەو جێژن و بۆنەکاندا بەدەنگە زوڵاڵ و خۆشەکەى بەرنامەکانى ڕازاندۆتەوە ، گۆرانى و سروودە شۆڕشگێڕییەکانى جەمالى مفتى بەشێکى زۆر گرنگیان لە هونەرى میوزیک و گۆرانى کوردى پڕکردۆتەوە بەتایبەت هونەرى بەرگرى و شۆڕگێڕانە،
گۆرانییەکانى جەمالى مفتى لەماوەى ژیانى هونەریدا خوێندوونى بریتین لەم بەرهەمانە وەک :
( لەوڵاتى غەریب ، لیمۆ هەى لیمۆ ، ئارامى گیانم ، کیژەکەى کافرۆش ، هەرمێ ، کراس زەردێ ، سەیرى زەمان گۆڕاوە ، وەک قومرى ، ئەى نازەنینم ، کۆڵان بەکۆڵان ، نەمام نەمام ، مەقامى لە گوڵێ لەسوورە گوڵێ ، مەقامى دەمبینى کە غەمبارم ،ئەى موتریبى حەریفان ، سەدەى بیست ، گوڵاڵەسوورەى سەرگۆناى یارم ، بەهارهاتەوە ، ئەى وەى زارا ، هەروەها ئەم گۆرانیانەشى لەگەڵ هونەرمەند ناسرى ڕەزازى خوێندووە(( دەمەگرى و بەهارهاتەوە ))

هەروەها ئەو سروودانەى جەمالى مفتى لەماوەى ژیانى هونەرى و خەباتى پێشمەرگایەتى و بەرگریدا  خوێندوونى وەک :
( ئەنتەرناسیونال ، دووى ڕێبەندان ، ڕێى خەباتمان ، مام ڕەحمان ، کرێکارم ، من جوتیارم ، پێى ناوێ ، من پێشمەرگەى کوردستانم ، هەڵگرین ئاڵاى ئازادى ، یەکى ئایار ، 22 ى ڕێبەندان  ، کاک حەمە حسێن ، ئەیارى بەختیارى ، من کەڕۆڵەى کوردستانم  و … تاد )
لەگەڵ یادو بیرەوەرى  شەهید جەمالى مفتى دەبێت هەمیشە یادێک لە هەردوو شەهیدى  هاورێى  جەمالى مفتى بکەینەوە ئەوانیش ( عەبدوڵا وەیسى ) کە بە ( عەبە فلوت) ناسرابوو  ، کەریمى بلوورى ، ئەویش دەنگخۆش و سروودبێژبووە ، هەرکاتێک جەمالى مفتى و هاوڕێ پێشمەرگەکانى  لەدواى چالاکییەک کە گەڕاونەتەوە مقەڕەکانى( ئاجى کەند ، ئاشى گوڵان ، قزڵجە و کولیجە)   کۆڕى شەوانى ئەو مقەڕانەیان  بەگۆرانى و قسەى خۆش و گاڵتەو گەپ لەگەڵ هەردوو هاوڕێى ( عەبەى فلوت و کەریمى بلوورى )  دەڕازاندەوە و گەرم و بەجۆش تر دەکرد ،
جەمالى مفتى هونەرمەند و پێشمەرگە و خۆشەویستى نێو هاوڕێ پێشمەرگەکان و خەڵکى ناوچەکە ، بەردەوام دەبێت لە خەبات و تێکۆشان و برەودانى زیاتر بە هونەرەکەى و هەمیشە دڵ و دەروونى دەوروبەرەکەى بەدەنگە خۆشەکەى شادى پێ بەخشیوون و بەردەوام لەپێشەوەى پێشمەرگە کاندابووە بۆ بەرزکردنەوەى ورەى پۆڵاینى  هاوڕێکانى ، جەمالى مفتى  لەڕێکەوتى  (28) ى پووشپەڕى ساڵى ( 1360) ى هەتاوى بەرامبەر بە ( 19/7/1981) لەچالاکییەکى گەورەو قارەمانانەدا لەشارى مەهاباد ، گیانى بەخشى و شەهیدکرا، لەشارى بۆکان بەخاک سپێردراوە ،  بەداخەوە مەرگ هەموو ئاوات و حەزە جوانەکانى جەمالى مفتى خستە ناو گڵ و نەیهێشت جەمالى هونەرمەندو گۆرانبێژ و سروودبێژ  چیتر بە دەنگە خۆشەکەى بچریکێنێ و جارێکى تر لەگوڵێ لەسوورە گوڵێى خاڵە تایەرمان بۆ بڵێتەوە  ، بۆ زیاتر تیشک خستنەسەر لایەنە هونەریەکانى جەمالى مفتى و بەدەست هێنانى زانیارى زیاتر هونەرمەندى گەورەو هاوڕێى شەهید جەمالى مفتى  ، هونەرمەند ( ناسرى ڕەزازى ) ئەم چەند وتەیەى خستە سەر خەرمانى   یادەکەمان ( من ساڵى 1977 لەگەڵ شەهید جەمالى مفتى ئاشنا بووم ،سەردەمى شاى دەرکراو کۆنسێرتێکى لەگەڵ ڕەشیدخانى فەیزنیژاد لەشارى سەقز   پێشکەش کرد ، ساواک هێندەى نەمابوو کێشەیان بۆ درووست بکا ، ساڵى 1978 لەگەڵ کاک ئەبووبەکرى بلوورى هاتن بۆ ماڵى ئێمە لەشارى سنە، ئەو کاتە خۆپیشاندان لەشارەکانى کوردستان گەرم بوو  پاشان لەڕادیۆ و تەلەڤزیۆنى ئەو کاتەى شارى سنە چەند گۆرانیى تۆمارکرد  کە دوو لەو گۆرانیانە پلەى بەگ بوو ، من بیرەوەریم زۆرە لەگەڵ کاک جەمال ، لەشارى سابڵاخ چەندین جار پێکەوە گۆرانیمان گوتووە ، بەڵام بەداخەوە لەبەر هەڵس و کەوتى نالەبارى ئەو کاتەى چەن بەرپرسێکى کۆمەڵە ، شەهید جەمال توڕەبوو  گوتى ئەمانە لە هونەر تێناگەن و من دەبێ پێیان بسەلمێنم کە دەتوانم لەشەڕدا بەشداربم ئەگەر وانەبایە شەهید جەمالیش وەکو ئێمە لەکۆڕى هونەریى بانگەوازدا کارى دەکرد ، هەرچەندە  کۆڕى هونەرى بانگەواز دواى شەهیدبوونى شەهید جەمال دامەزرا ) *** (3) ….. یادى جەمالى مفتى و کەریمى بلوورى و عەبەى مەلا و قادر کابان و ئازاد خانەقینى و هەموو ئەو هونەرمەندە گۆرانیبێژ و سروود بێژانەى کە بۆ ئازادى ئینسان و کورد و کوردستان خەباتیان کردووە هونەرەکەیان لەو پێناوەدا بەخشى و خزمەتیان بەهونەرى میوزیک و گۆرانى کوردى کردووە ، یادیان بەخێر و ڕووحیان شادبێت ، هەتا کوردێک بمێنێ و بندەست بێت  پیرۆزى سروود و دەنگى هەموو ئەو سروود بێژانەش هەردەمێنێ ،

سەرچاوە : (1) دیمانە لەگەڵ هونەرمەند میکائیل ..هێمن ئارى ..گۆڤارى هەرێم … ژمارە ( 534)
سەرچاوە: (2)  کاوەى مەدەنى … سایتى چیا
بۆ زانیارى  : سوودم لەڕادیۆى کۆمەڵە بەرنامەى ( هونەرو ئەدەبیاتى پێشڕەو )  وەرگرتووە ،هەروەها سایتى شۆِرشى نوێ .. زۆر سوپاسیان دەکەم ( ج ، د)
سەرچاوە  : (3)  پەیوەندى تەلەفۆنى لەگەڵ هونەرمەند ( ناسرى ڕەزازى ) لەڕێکەوتى
( 19/6/2010)

Jamal Razazi

Jamal Razazi

Related Posts

شانۆیی مۆنۆدرامی (شیلەی گوڵ)
وتار و بیروڕا

ئه‌و کتێبانه‌ی یارمەتیت ده‌ده‌ن بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ تایبه‌تییه‌كانت، ‌ژماره‌یان كه‌مه‌

04/12/2025
92
بیست و چوار كاتژمێر لەژیانی ژنێكدا
وتار و بیروڕا

بیست و چوار كاتژمێر لەژیانی ژنێكدا

04/12/2025
90
لە بەندەری بەرمۆداوە بۆ زمانی باڵندەم دەزانی
وتار و بیروڕا

بەراو یان ڕێکەوت؟

04/12/2025
90
Next Post
بێشەرەفی هەر بێشەرەفییە!

سی و شه‌ش ساڵه‌ ... ساڵی قه‌ڵادزێ‌ هه‌ر یه‌ك ساڵه‌

نوێترین بابەت

شانۆیی مۆنۆدرامی (شیلەی گوڵ)

ئه‌و کتێبانه‌ی یارمەتیت ده‌ده‌ن بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ تایبه‌تییه‌كانت، ‌ژماره‌یان كه‌مه‌

04/12/2025
بیست و چوار كاتژمێر لەژیانی ژنێكدا

بیست و چوار كاتژمێر لەژیانی ژنێكدا

04/12/2025
لە بەندەری بەرمۆداوە بۆ زمانی باڵندەم دەزانی

بەراو یان ڕێکەوت؟

04/12/2025
چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گەردەلـوول و داربـەڕوو

چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گەردەلـوول و داربـەڕوو

04/12/2025
گوتنی ستران

گوتنی ستران

04/12/2025
 سوکە لەنگەر: مافیای ڕۆشنبیریی

پـڵـۆت لە وێـژەدا..

25/11/2025
رۆمانی رێبیكا شاكارێك له‌نێوان ئاڵۆزی و بێگه‌ردی مرۆڤدا

رۆمانی رێبیكا شاكارێك له‌نێوان ئاڵۆزی و بێگه‌ردی مرۆڤدا

25/11/2025
گوته‌ و ناپلیۆن.. بەیەكگەیشتنی مێژوویی

گوته‌ و ناپلیۆن.. بەیەكگەیشتنی مێژوویی

25/11/2025
شاعیرى گەورەى کورد لەتیف هەڵمەت : بۆنى ناوچە گەرى لەهەر دەقێک بێت من بە دەقێکى مردووى دەزانم

لەتیف هەڵمەت شایەنی بڕوانامەی”دکتۆرای فەخری”یە..

17/11/2025
ئاگادارییەک لە کۆمەڵەی ھاوڕێیانی کتێب لە رواندز

میرزا حه‌سه‌ن كوردستانی، نووسه‌ره‌ ونه‌كه‌ی ڕواندزێ

17/11/2025
  • وتار و بیروڕا
  • چاند و هونەر
  • ئەدەب
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.

Welcome Back!

Sign In with Facebook
Sign In with Google
OR

Login to your account below

Forgotten Password? Sign Up

Create New Account!

Sign Up with Facebook
Sign Up with Google
OR

Fill the forms bellow to register

All fields are required. Log In

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In
No Result
View All Result
  • وتار و بیروڕا
    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • چاند و هونەر
    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • ئەدەب
    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.