ئەمساڵ لە ژێر ئەم ناونیشانەدا ( ئاوێتەبوونی هونەر – Art Amalgamtion ) هونەرەکان لە ووڵاتی هیند ئاوێتەی یەکتر دەبن. ڕۆژانی ٢٠ بۆ ٢٧ فێبرواری ٢٠١٢ کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی ( هیند، سوید، ووڵاتانی کەنداو< کوردستان ) لە وڵاتی هیند لە فیستیڤاڵی ( تێلس ئارت – Tellus Art ) کۆ دەبنەوە.
وۆرکشۆپ گەواهی سۆزو بیرکردنەوە هەمەجۆرەکانە. ئەمساڵ ( تێلس ئارت Tellus Art ) هەموو کەلتوورەکان، گوزارشتەکانی هونەرمەندان و وە نەریتە جیاوازەکان و هونەر لە هەموو جیهانەوە بۆ یەک شوێن بانگهێشت دەکات.
لەدوای ئەوەی کە ( تێلس ئارت ) چەند هونەرێکی هەمەجۆر و پلە جیاوازی لە کەش و هەوای هونەری ئەمڕۆی جیهان نیشان دا، ئەمجارە ئاوێتەبوونی هونەر جارێکی تر هەموو بیرۆکەکان، هونەر و داهێنانەکانی هونەرمەندان بە یەکەوە، ئەوانەی کە دامەزراون وە ئەوانەی کە ئایندەش پەیوەندیمان پێوە دەکەن لە ووڵاتی هیند کۆدەکاتەوە. ئەمساڵ لە ڕێگای هونەرمەندان ( ئاشنا ئەحمەد لە سوید – مەریوان جەلال لە بەریتانیا ) هەوڵدرا کە هونەرمەندانی کە کوردیش بەشێک بن لەو فیستیڤاڵە، چەند هونەرمەندێک لە شاری سلێمانی بەشداری پێبکەن ئەوانیش هونەرمەندان ( محەمەد فەتاح – ساکار فارووق – کانی فارووق ) ئەم هەوڵەش دەکرێت بکرێتە نەریتێک و ساڵانە هونەرمەندانی تر تیایدا سوودمەند بن، وە ئامانجی ئەم ئاوێتە بوونەش بۆ ئێمە کۆکردنەوە و دووبارەکردنەوەی ئەم فیستیڤاڵەیە لە کوردستان لە ساڵی ئایندە ٢٠١٣ وە لەم ڕێگایەشەوە ئاشنا بوونی هونەرمەندانی ووڵاتانی تر بە ووڵاتەکەمان و وە بە پێچەوانەشەوە.