لە کەشێکی تەواو ئازاد و دیموکراسیدا، ئەمڕۆ 7/11/2010 لە هۆڵی میدیاى شارى هەولێر لە کاتژمێر 9ى بەیانى تاکو 3ى پاش نیوەڕۆ پرۆسەى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى نوێنەرانى هەولێر بۆ کۆنگرەى هونەرمەندانى کوردستان لە کۆنفرانسی هونەرمەندانى هەولێر سازکراو لیستى “هونەرمەندانى هەولێر” بە زۆرینەى دەنگ سەرکەوتوو بوون.
بەپێی راگەیاندنى لیژنەى باڵای ئامادەکارى کۆنگرە، بە بەشدارى کۆمەڵێکى زۆر لە هونەرمەندانى هەولێر و قەزاو ناحیەکانى هەولێر کۆنفرانسی هونەرمەندانى هەولێر بەڕێوەچوو، دواى دەنگدانێکى ئازادانە لە کەشێکى دیموکراسیدا لیستى هونەرمەندانى هەولێر بە زۆرینەى دەنگى هونەرمەندان چوونە کۆنگرەوە.
هەر لەو راپۆرتەدا هاتووە کە سازکردنى کۆنفرانسەکان بەردەوام دەبێ و 9/11 لە هۆڵی یەکێتى مامۆستایان کۆنفرانسی سلێمانى بەڕێوەچوو، 11/11 لە هۆڵی شەهید سەلمان کۆنفرانسی دهۆک بەڕێوەدەچێ، 13/11 لە هۆڵی نەورۆز کۆنفرانسی هونەرمەندانى کەرکووک بەڕێوەدەچێ.
راگەیاندنى لیژنەى باڵای ئامادەکارى کۆنگرە