عاشقانی گۆرانی..
لێره باسی گۆرانیبێژ ناکه‌ین به‌ڵکو مه‌به‌ست گوێگرانی گۆرانیه. گۆرانی ئه‌و شه‌پۆله ده‌نگیانه‌ن به‌ر په‌رده‌ی گوێی مرۆڤ ده‌که‌ون، ئه‌گه‌ر که‌سه‌که‌ش زمانی گۆرانیه‌که بزانێ ئه‌وا ئارامی تۆن و ئاوازی پێده‌گات به‌ڵام هه‌ندێ جار کاتی لهبهرخۆ گۆتنه‌وه‌ی گۆرانیه‌که لینگاوقوچه، وشه شیعریه‌کان ئه‌وها وه‌رده‌گرێ وه‌ک ئه‌و که‌سه‌ی هه‌رده‌م له‌به‌رخۆیه‌وه گۆرانیه‌که‌ی عومه‌ر دزه‌یی له‌شیعری گۆران ده‌گۆته‌وه:
ئه‌ی کچه
جوانه‌که‌ی
سهرکۆڵان
نه‌ختێ ئاو!
له‌باتی ئه‌ی کچه جوانه‌که‌ی سه‌رگۆنا نه‌ختێ ئاڵ.
جاران که گوێ بیستی گۆرانیه‌که‌ی تیپی باواجی کۆیه ده‌بووین:
بابهموره جوانێ بابچینه سه‌یرانێ….
پرسیمان بابهمووره چیه؟ گۆتی نازانم! ناحه‌قی نه‌بوو خۆی ده‌سته‌واژه‌که کهرکوکیانهیه: پا بهمووروو جوانێ واته ( پێ به‌مۆری). ده‌وجا وه‌ره که‌ر له‌کێ که‌وتیه و کونده له‌کێ دڕایه؟
مینگه مینگ ..
کابرا سه‌رقاڵه و له‌به‌رخۆیه‌وه هه‌ندێ پێت و شێوازی ئاوازه‌که ده‌ڵێته‌وه به‌ڵام بێ زانینی وشه و گۆتنی ڕاستگۆیی ڕسته ته‌واوه‌کان. جار جاره چرمیشی له‌گه‌ڵ ههردهلوشی بهکۆپله یا دم و تهکێکی ڕتمی وه‌رده‌گرێ. هه‌نده‌ک وردکه به‌هره‌داری گۆرانی لاساکار ئاوازه‌که ده‌خه‌سێنن هه‌نده‌ی درێژ و خاو ده‌که‌نه‌وه هه‌تا ئاوازه‌که مردار ده‌که‌نه‌وه باشه لۆ؟ کاکه ئه‌وه ته‌کنیک و گۆرانکاری خۆمم تێداکردیه! هه‌رچی قیت ده‌بته‌وه ده‌ڵی: ستایلی من ئه‌وهایه و ئه‌وها چوو، کابرا خۆی ده‌نگی نیه باسی ستایل ده‌کا!
شیرنژهنی..
به‌شه‌ک لهگۆرانیبێژهکان له‌ره‌ی نه‌شیاو به‌قوڕگی خۆیان ده‌که‌ن وه‌ک بزن پێی دهباعێنی ده‌رێ: قوڕگی من شیرینژهنی تێدایه! خۆ ناکرێ شیرینژهنی له‌تۆنی یه‌که‌می ئاوازه‌وه تاکۆتایی بله‌رێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی پێبزانی جێگای شیاوی خۆی هه‌یه. سهرباقیش قۆڵی لێ هه‌ڵده‌کا گۆرانیه‌کی به‌نوزه نوز و پاڕانه‌وه هۆنراوه و ئاواز و وتنی ههرخۆیتی له‌کۆتایی هه‌موو دێڕیک ده‌ڵێ:
وه‌ره‌وه ، بیبه‌ره‌وه
عیشقت عیشقت نوێکه‌ره‌وه
….. تێیکهرهوه ، بایدهرهوه
….. خواری که‌وه ، ڕاستی که‌ره‌وه
خێره لێمان بووی به‌شاعیر و ئاوازدانه‌ر و گۆرانیبێژ؟ نازانی مه‌ڕ به‌پێی خۆی و بزن به‌پێێ خۆی ده‌ڕوا. نهشاعیر بڕایه و نهئاواز! جارێ له لاساکهرهکهی حه‌سه‌ن زیره‌ک و مامڵێ و تایه‌رتۆفیق گه‌ڕێ، ده‌ڵێی منداڵی چه‌توونی کۆڵانه خۆی بهعارهبانهی دوای تڕاکتۆری زبریهوه گرتیه نه‌ده‌چێته سه‌رێ و نهدێتهخوارێ! نه‌ده‌بته گۆرانیبێژی سه‌ربه‌خۆی، نه‌وازیش له‌به‌رهه‌می کابرای دهینی، ئیدی ده‌رێی: مریشکه پێکۆرهی ده‌کا به‌درۆ بانگی جوچکه‌کانی ده‌کا دوق دوق دوق که جوچکهکانیش ده‌گه‌ن هیچ نیه! جارێ له‌ویش گه‌ڕێ گۆرانیبێژه‌که‌ی بهدهروێشی گرتیه له‌یه‌که‌م گۆرانی ده‌سپێکیه‌وه تا دوا گۆرانی ساڵی 2035 هه‌ر به‌یه‌ک ده‌چن هه‌مان ڕتم و دگدگه ڕمبه‌ی دمبک و خرمه‌ی ده‌فه.
بێ ئاواز، بێ شیعر..
ئاوازدانه‌ره بێ ئاوازه‌که سێزده هاوینه ده‌رێ: ئه‌و هاوینه‌ی بێته‌وه شازی گۆرانیتان ئاماده و پێشکه‌ش ده‌که‌م لهئاوازدانانی خۆم به‌ڵام شیعره‌که ئی شاعیره بێ شیعره‌که‌ی چار وشه‌ی ڕزی لێکدایه فه‌لسه‌فه‌ی دنیای پێوه لێده‌دا ده‌ڵێ:
ئه‌و بارانه‌ی ده‌بارێ،،
ئه‌وه ژنێکه له‌سه‌ره‌وه کوڵ ده‌کا،،،،
یا ده‌نوسێ:
ئاسمان شینه زه‌وی سه‌وز،
من و تۆ
له‌نێوانیان شین و مۆر بووینه‌وه لهپێکهنینێ!
له‌ولاوه باغه‌که‌مان بانگی کردم
ده‌ی ئه‌و پێمهڕهم به‌قه‌رز بده‌یه تا
جاده‌یه‌کی قیڕتاو دروست بکه‌م!
کابرا هیچی پێنهمایه به‌سێ مانگ کۆپله‌یه‌ک میعر ده‌نوسێ له‌ده‌یان وێنه و ڕه‌نگ و په‌روازه‌ی ده‌گرێ یان بۆ کۆچی هونه‌رمه‌ندێک سێ چارکهرتکه وشه ده‌نوسێ:
پێم
خۆش نه‌بوو
کۆچت!
باوه‌ڕ ناکه‌م که‌س هه‌بی نه‌زانی ئه‌وه بڵێ یا بنوسێ نازانم حونهریهکهی له‌کێیه؟ جاری واش هه‌یه خوردی ده‌کاته‌وه ده‌ڵێ نوێترین شیعرم:
خ
ۆ
ش
م
د
ه
و
ێ
ی
لایک بازه‌کانی فێیسبووکیش لایکتڕێنی ده‌که‌ن، نازانن قالۆری بێ ناوکه! ئه‌وه ههرخۆیتی به‌سێسه‌د ناوی فێیسبووکهوه لایککاری ده‌کا. یان کابرای شیعری کلاسیک ده‌نوسێ کێش و سه‌روای شاعیره مه‌زنه‌که هه‌ڵده‌گرێته‌وه وشه‌کان ده‌گۆڕێ! ئه‌وانه‌ی نازانن و ناخوێننه‌وه کۆمێنتی بۆ ده‌نوسن ده‌سخۆش جوان بوو! باشه خۆ جاران لایک و کۆمێنت نه‌بوو؟ فێیسبووک نه‌بوو؟ شاعیر شیعره‌کی ده‌نوسی له‌حوجره و کۆڕی وێژه‌یی دهیخوندهوه که‌چی شیعره‌که‌ی تا دنیا مایه ههردهژی که‌چی ئه‌وانه‌ی ئێستا چه‌ند چرکه‌یه‌کیش ناژین هه‌رچه‌نده له‌چه‌ندین کتێب ده‌نوسرێنه‌وه! له‌وه‌ش گه‌ڕێ ساڵی کتێبێک چاپ ده‌کا، داوا لهگۆرانیبێژ و میدیاکاران ده‌کا بیخوێننه‌وه ئه‌وانیش ده‌یکه‌ن چونکه کوڕی شاره، ئیجه ئیجه ئیجه ئیجه پێدا ده‌ڕۆن بیرناکه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر وشه‌یه‌ک دوو سێ جار دووباره بۆوه به‌لانی که‌م دوو واتا و سێ واتا دروست بکا وه‌ک یاسای ڕه‌گه‌زدۆزی به‌لاغه! به‌ڵام نهکابرا و نه‌خوێنه‌ر هه‌ست ناکا نازانن بیسه‌ر چاک تێده‌گات ئه‌وه له‌درێژدادڕی بێ سود چیتر نیه!
موزیکدز..
موزیسیانه دزه‌کانیش هه‌رهه‌نده ڕسته‌یه‌کی موزیکی برادهرهکیان به‌رگوێ که‌وت ئه‌وه دوو ترررره ترنهی خۆیانی ده‌گه‌ڵ ده‌خه‌ن و ده‌ڵێن: ئاوازی خۆمه دامهێناوه، هه‌نده و هه‌نده‌م پاره ده‌وێ! ئه‌و باسه‌م لۆ شکاندنی که‌س نیه ئه‌ونده‌ی مه‌به‌ستم پێوانه‌ی لێککردنه‌وه‌ی هونه‌ری ڕاسته‌قینه و داته‌پیوه هه‌روا شیعر و وێژه‌ی به‌هێز و بێ هێزی خه‌وشداری چروکه چونکه ئه‌وڕۆ بازاڕه‌که‌یان پڕ کردیه و خه‌ریکی دزینی بیرۆکه‌کانی یه‌کترین.
بازاڕی ڕاگه‌یاندن..
هه‌رزانفرۆش و پڕ لهماستاوچی خامه شکاوه، ماکه‌ری به‌رده‌ستی سیاسیه درۆزنه‌که‌ی هه‌میشه چه‌نه‌ی دێ، دوای کۆبونه‌وه‌یه‌کی درۆباو کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی ده‌به‌ستێ، خوڵامکڕه و خۆشی خوڵامی کهلهپوتی به‌رده‌ستی گه‌وره‌که‌یه‌تی ده‌ڵێی: تایه‌ی عاره‌بانه‌ی سیلاکه مێشکت ده‌با بهسیکهسیکێ.
دڵشاد تاقانه