بڕوا ته‌ها، ده‌رهێنه‌ر و کامێرامان و به‌ڕێوبه‌ری کۆمپانیای هونه‌ری ڕای کواڵیتی یه‌که‌م گۆرانی خۆی تۆمار دهات به ناوی (ساڵ). ئه‌م گۆرانییه له نوسینی کانی هه‌ڵه‌بجه‌ییه و ئاوازی گه‌له‌رییه که له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا کاری کلیپی بۆ ده‌کات و ده‌خرێته به‌ر دیدی بینه‌ران.
بڕوا ته‌ها: هیوا و تکام وایه که ناوم نه‌نێن هونه‌رمه‌ند یاخود گۆرانیبێژ چونکه هه‌دم نییه. به‌ڵام وه‌ک ئاره‌زوویه‌ک که له منداڵییه‌وه له‌گه‌ڵمایه ده‌مه‌وێت ئه‌و ئارازووهم بخه‌مه کار و به‌م به‌رهه‌مه ده‌ست پێ بکه‌م. پێشتر بڕیار وابو گۆرانی (په‌نجه) تۆمار بکه‌م به‌ڵام ئه‌وه بۆ کاری داهاتوم دا ده‌نێم گه‌ر خودا یار بێت.
به هیوام بتوانم خزمه‌تێکی بچوک بکه‌م به‌و ئاره‌زووه‌م و له که‌لێن و هونه‌ری کوردی که‌م نه‌که‌مه‌وه گه‌ر زیادی نه‌که‌م