نامه‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ند مه‌ریوان سه‌فادین بۆ سه‌رای ئازادی.. ئێوه خۆشه‌ویستی خه‌ڵکی كوردستان و هه‌مو جیهانن، چونكه هه‌ڵگری په‌یامی ده‌نگه دلێره‌كانی شه‌قام و دژ به سته‌م و سیاسه‌تی تۆقاندن وه‌ستاون، هەر هاوارێکی ئێوە هاواره بۆ ژیانێکی خۆشگوزه‌رانی ده‌نگی ئێوه سه‌دای ئازادی نه‌ته‌وه‌ی كورده
پشتگوێخستنی ده‌نگی ئێوه، شۆڕبونهوهیه بۆ دیكتاتۆریه‌ت لادانه له‌كوردایه‌تی كوردبون، چونكه په‌یامی خۆپیشاندەران رونه كه گۆڕینی سیسته‌مه كۆنه‌كانه به سیسته‌مه مرۆڤ دۆسته‌كان، كه ئه‌ویش دیموكراسیه.
هەمو ساتێک لەگەڵ ئێوە هاوار دەکەم سرود بۆ نیشتیمان و سه‌رای ئازادی و هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م ده‌ڵێمه‌وه، ده‌نگ و هاواری ئازادی خوازان له سلێمانی نالی و سالم و مه‌حوی ده‌هێنێته نه‌ڕه‌و تافدان بۆ پشتگیری.
خۆپیشاندان سه‌ره‌تایترین مافی مرۆڤه له جیهان بێ توندوتیژی خۆشه‌ویستی ئێوه بۆ هێزه ئه‌منیه‌كان وانه‌یه‌ک بو له‌ئاستی شۆڕشگێڕی نیشانی ئه‌وانه‌تان دا كه فیشه‌كیان ئاراسته‌ی سنگی گەنجانی ئازیزی وڵاته‌كه‌م كرد، بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌ها جوانه دیموكراسیه‌كان، سووركردنی ئاڵای كوردستان به خوێنی لاوان و گەنجانی بێبەشکراوی نیشتمان زامێکی قوڵه به‌ده‌ستی كورد، خۆپیشاندان لە هەمو وڵات و هەمو شوێنێكی جیهان ئاسایی و رەوایە و رێنمایی و سنوری خۆی بەرامبەردا بە هەمانشێوە بۆ دەسەڵاتیش هەندێ هێڵی سور هەن به‌رمبه‌ر خوپێساندهران ده‌بێ نەبەزێنرێن.
من لێرەوە بە هەمو هاوڵاتیەکی هوشیار و خەمخۆر… بە هەمو کەسێکی سیاسی ناڕازی بە هەمو رۆشنبیر و نوسەرو هونەرمەندێکی رەخنەگر رادەگەیەنم، کە ئەمڕۆ رۆژی گەیاندنی پەیامەکانتانە، ئەمڕۆ رۆژی بە کردەوە کردنەوەی رەخنەکانتانە ئەمڕۆ رۆژی بە زیندو ڕاگرتنی وشە و وتەکانتانە، ئەمڕۆ رۆژی داهێنانه ئەمڕۆ رۆژی دەستگرتنی هەموانە دژ بەگەندەڵ و مشەخۆر و نا عەدالەتی له‌كوردستان گەنجە بوێره‌كان ئازایانه‌و چاو كراوه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێش هاتو رووداوه‌كان بكه‌ن بۆ سه‌رخستنی وولات له‌م قه‌یرانه، باهه‌موو تان ئاڵای نه‌ته‌وه‌ی به‌رز بكاته‌وه له‌شوێنی په‌رجه‌می حزب.