له شاری فوپه‌رتال له ئهلماانیا نزیکی 600 سال په‌یکه‌ری ئه‌رنولدرۆس نیشانه‌ی هێزو جوانی شاره‌که‌بوه،به‌لام له شه‌ری جیهای دوه‌م به بومبای حوله‌فاکان شکێنراوه،په‌یکه‌رساز شوان که‌مال ماوه‌ی ساڵێکه سه‌رقاڵی دروست کردنه‌وه‌یه‌تی،به شیوه‌یه‌کی ئه‌کادیمی جوان، به‌م بۆنه یه‌وه هونه‌رمه‌ند شوان وتی: ‘من له سالی 1996 له کارگه‌ی دارشتنی برۆنز رۆلف کایزه‌ر کار ئه‌که‌م،گه‌لیک کاری هونه‌ریم ئه‌نجام داوه بۆ گه‌لێک ههونهرمهندی جیهانی،به‌لام ئه‌م کاره جیاوازه،له به‌ر ئه‌وه‌ی کارێکی کۆنه‌و به شێوه‌یه‌کی کلاسیک دروست کرابو،که‌م په‌یکه‌ر ساز توانای ئه‌م جۆره کارانه‌ی هه‌یه،ئه بێت شاره‌زایی ته‌واوت له ئه‌نه‌تۆمی هه بێت،په‌یکه‌ره‌که ئه رنۆلد رۆس به سواری ئه‌سپه‌وه‌یه،دروست کردنی ئه‌سپ زۆر گرانه،به‌لام من دراسه‌ی ئه‌نه‌تۆمی ئه‌سپم کردوه،ماوه‌ی سالێک خه‌ریکی دروست کردنی بوم،به شێوه‌یه‌کی جوان نهخشانومه،له مانگی7 له شوێنی خۆی دائه‌نرێته‌وه،شاری فهبهرتال رێوره‌سمێکی گه‌وره‌یان بۆ پلان کردوه.”.
زۆر حه‌ز ئه‌که‌م کاری ئاوا به ماده‌ی برۆنز لای خۆمان ئه‌نجام بده‌م،زۆر پلانی کاری جوانم داناوه،هیوادارم که به‌م زوانه کارێکی گه‌وره له کوردستان بکه‌م،به‌راستی من ئه‌زمونێکی ده‌وله‌مه‌ندم هه‌یه له هونه‌ری په‌یکه‌رسازی . شایانی باسه هونه‌رمه‌ند شوان که‌مال خاوه‌نی بروانامه‌ی دبلۆمه له هونه‌ری په‌یکه‌رسازی سالی 1987،وه بروانامه‌ی بکالۆریۆس له ئه‌کادیمیه‌ی هونه‌ره جوانه‌کانی به‌غداد سالی 1991،هه ڵکۆڵینی سه‌ر به‌رد له یونان 1995،دروست کردنی قاڵب له لم وسلیکۆن له ئه‌له‌مانیا سالی 1996/2000 ،دروست کردن و گه‌وره کردنی په‌یکه‌ر به شێوه‌یوکی مۆدێرن له ئه‌له‌مانیا 2000/2009،له ساڵانی 1991/1994 گه‌لێک کاری هونه‌ری له کوردستان ئه‌نجام داوه.