دوای نه‌خۆشكه‌وتنی مانه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێك نه‌خۆشخانه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ 16-9-2014 له شاری هه‌ولێر هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی شاری ههولێرسادق سه‌عید ئه‌حمه‌د ناسراو به سادق هه‌ریری كۆچی دوایی كرد،
هه‌ر ئه‌مڕۆش له گۆڕستانی رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێرو نیاز نوری نه‌قیبی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو به‌خاك سپێردرا.
سادق هه‌ریری له ساڵی 1947 له هه‌ولێر له‌دایكبووه‌و ده‌رچوی مامۆستایانه 1969_1970 ده‌سپێكی كاری هونه‌ری له ساڵی 1955 و 1956 هو به گۆرانیه‌كانی مامۆستا تاهیر تۆفیق ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردوه.
هه‌ریری له ژیانیدا ته‌نها مه‌قام و گۆرانیه‌كانی مامۆستا تاهیر تۆفیقی وتوۆتهوه له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای هه‌ولێرو سلێمانی و هونه‌ره میللیه‌كان و تیپی باواجی تیپی میوزیكی پاشای گه‌وره ساڵانه له یادی هونه‌رمه‌ند تاهیر تۆفیق دا له ئاهه‌نگ و كۆنسێرته‌كان به‌شدار بووه و تاكه هونه‌رمه‌نده تاهیر تۆفیق رهزامهنبووه تا گۆرانی و مقامه‌كانی بڵێته‌وه.
PUKmedia پێشره‌و خالید- هه‌ولێر