رۆژی دوو شه‌مه 31/01/2011 . له شاری لاهای هۆڵه‌ندا جارێکی تر دادگا داده‌نشێت له سه‌ر کێسی هه‌لبجه بۆ دادگای کردنی تاوانبار ( ڤان ئانرات ) بازرگانی چه‌کی گازی ژه‌هراوی , به ئاماده بوونی قوربانی سكاڵاكه‌ر شایه‌ت حالی کاره ساتی هه‌له‌بجه “هونه‌رمه‌ند( دانیا علی )و، هاورێکانی ” و خاتوو( زێخفێڵفد ) پارێزه‌ری قوربانیان و ئاماده بونی کۆمه‌له‌ی کوردۆ سایت چاك وه ته‌واوی هه‌ڵسوڕاوانی دۆسیهیکه له كورد و هۆڵه‌ندی وه پارتی سۆسیالستی هۆڵه‌ندی و هه‌ردوو داواكاری گشتی فرێد ته‌یفن و مینكس و ڕۆژنامه‌نووس ئارنۆڵد و كۆمیته‌ی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌وانه‌ی ماوه‌ی زیاتر له 7 ساڵه كار له دۆسێکه‌دا ده‌که‌ن زۆریان بۆ سه‌رخستنی ئه‌م دۆسیه‌یه ئه‌نجامداوه، پێشتر له 2009 دادگای تاوانبار ڤان ئانرات به‌ڕێوه‌چوو وه بڕیاری دادگا به 16 سال و نیو سزا درا .ناوبراو تاوانبار كراوه به هاوبه‌شیكردن له ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ، وه دواتر له لایه‌ن پارێزه‌رانی تاونبار استئنافی بۆکراوه ، شایه‌نی باسه، هونه‌رمه‌ند دانیا علی له هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید له دایك بوه وه له سالی 1988 به بۆنه‌ی به کارهێنانی گازی ژه‌هراوی له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌وکاته‌وه به‌سه‌ختی بریندار بوه وه له سالی 1998 له هۆله‌ندا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ کرا توانرا که‌مێك له ئازاره‌کانی که‌م بکرێته‌وه ،وه دوای پرۆسه‌ی ئازادی له دادگای هۆله‌ندی له لاهای هونهرمهن دانیا ،. سکالا له‌سه‌ر تاوانبار فان ئانرات بازرگانی چه‌کی کیمیاوی تۆمار ده‌کات ، لێره‌وه ئێمه‌ش داواکارین له هه‌موو کوردێکی دلسۆزو به شه‌ره‌ف له هه‌ر جێگایك بن پشتگیری ئه‌م کێسه بکه‌ن، ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه بۆ ناساندنی ئه‌و تاوانانه‌ی دژ به گه‌لی كورد ئه‌نجامدراوه،