جه‌لال ره‌ئوف یه‌کێکه له‌و هونه‌رمه‌نده شێوه‌کارانه‌ی هه‌رله‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێکی کاری هونه‌ریدا تێڕوانینێکی تایبه‌تی بهرانبهربههونهرههبووگهلۆهونهری شێوه‌کاری له‌لایه‌ن جه‌لال لاساکردنهوهوکۆپی هونه‌رمه‌ندانی تر نه‌بوو به‌ڵك و هونه‌ری شێوه‌کاری زیاترزانستێك بووپێویستی به‌هه‌ردوولایه‌نی تیۆری وپڕاکتیکی هونهرهکهههبووبۆیه هه‌رله‌سه‌ره‌تای به‌رهه‌م هێنانی هونه‌ره‌که‌یدا وایبۆدهچووکههونهردهبێت به‌رهه‌مێکی زیندووبێت به‌گشتی له‌خزمه‌ت به‌مرۆڤایه‌تی وههروههالهگهڵ پێش وه‌چوونی ته‌کنه‌لۆژیای ههوجهرخیش هه‌نگاوی پێشکه‌وتن بهاوێت بێگومان هونه‌ری زیندووش ئه‌و هونه‌ره‌یه کهلههزری هونه‌رمه‌ندێك دێته دهرکهباگراوندێکی تیۆری له‌زاستی جوان زانی هه‌بێت هه‌روه‌ها خاوه‌نی هه‌ستی بینینێکی چڕبێت بۆوه‌ی بتوانێ هه‌ڵسووکه‌وتێکی زانستانه بکات له نێوانی مهتهریهله هونهریهکانووتیۆری تایبه‌ت به‌هونه‌ری شێوه‌کاری کهههرلهوڕێگایهوهش هونه‌رمه‌ند ده‌توانێ له‌ئاکام ببێته خاوه‌نی به‌رهه‌م هێنانێکی پڕله‌به‌های هونه‌ری و شێوازێکی هاوجه‌رخ له هونه‌ر.
بۆیه هه‌ڵبژاردنی شاری فلۆره‌نسا واته شاری که‌ڵه هونه‌رمه‌ندانی سه‌ده‌ی بوژانه‌وه‌ی هونه‌ر له‌وانه داڤنسی و میکائیل لۆنژ ورۆفائیل به‌ڕێکه‌وت نه‌بووه به‌ڵك و جه‌لال ره‌ئوف کۆششی کردلهوشاره ئه‌کادیمیایی هونه‌ره‌جوانه‌کان ته‌واوبکات بۆوه‌ی بتوانێ زێده‌تر قولبێتهوه لهوهونهرهوبتوانێ زیاترخزمه‌ت به‌هونه‌ری شێوه‌کاری بکات بۆیه به‌سه‌رنج دانێك له به‌رهه‌موو پڕۆسێسه‌هونه‌ریه‌کانی جه‌لال ره‌ئوف به‌تایبه‌تیش له‌هه‌ردووبواری ده‌روونی و سایکۆلۆژیدا ڕاستهوخۆهونهرمهندئهوچرکهساته مێژوویانهمان وه‌بیر دههێنێتهوهکهپڕن له‌کاره‌ساتی تراجیدی و بێ وێنه هه‌ربۆیه‌ش هونه‌رمه‌ند له‌ئاستی هه‌ڵبژاردنی بابه‌ت زۆر هۆشیارانهههڵسوکهوت ده‌کات له‌ئاکام لهههردووپڕۆسێسههونهریهکهی باناوی وێران و کاتێکی بێ دڵنیایی که جه‌لال به‌شێوه‌ی سێری واته زنجیره تابلۆکاری له‌سه‌رکردوون ئه‌گه‌رچی به‌شێوازێکی هاوچه‌رخ ئه‌نجامی داون به‌ڵام جۆرێکن له‌شێوه‌ی ڕیالیزمی ژیانی گه‌لێکی ژێردهستهوخاکێکی سووتاووتهلارێکی وێرانه ئه‌گه‌رچی جه‌لالی هونه‌رمه‌ند له‌دیدێکی جیهان گهریانهداسهیری ژیانووهونهردهکاتووکارههونهریهکانی ئه‌نجام ده‌دابۆیه ئهگهرلهروانگهی هونه‌رێکی ئونی ڤێرسالیداتابلۆکانی هه‌ڵگێرو وهرگێرکهین بهکهناڵێکی ڕه‌خنه‌ی هونه‌ریدا تێپهڕنابین به‌ڵك و بهپێچهوانهوههونهرمهند زێده‌تر له ڕوانگه‌یه‌کی جیهان گه‌ریدا هونه‌رێکی هاوچه‌رخ هاوکات تایبه‌تیش بهبهگهلونیشتمانێك پیشان دهداوهك پاشماوه‌ی مێژوویه‌ك بێت لهکاول بوونووڕوخانوو سووتان به‌ڵام هونه‌رمه‌ند دووباره‌ی ئهوڕهوشه تراجیدیایه دهکاتهوهلهسهرڕووی که‌ڤاڵه‌کانی به‌شێوازێکی کاری هاوچه‌رخ بۆوه‌ی بێژێت گه‌لۆئێمه‌ش بهشێکیین له‌مێژووی مرۆڤایه‌تی به‌ڵام چاوی دادگا نامانبینێ. بێگومان ئه‌گه‌رله‌ئاستی زانستی جوان زانی تابلۆهونهریهکانی جه‌لال هه‌ڵسه‌نگێنین که بهدڵنیایهوهدهتوانم بێژم هونه‌رمه‌ند یه‌کێکه لهوهونهرمهندهکوردانهی کهسهرهتابهشێوهیهکی چڕوپڕقوول بۆوهلهشێوازی ڕیالیزم به‌ڵام کاتێك سه‌یری تابلۆکانی ده‌که‌ین هونه‌رمه‌ند ئهوشێوازههونهریه زۆردهرناخات واته نایه‌وێت نمونه‌ی هونه‌رمه‌ندێکی ئه‌کادیمی کاره‌کانی زۆر ده‌ربخات به‌ڵام هه‌ندێك جارکه بابه‌توو پڕۆسێسه‌هونه‌ریه‌کانی گرێد راوبن به مێژوویه‌کی تایبه‌ت یان به ئهدهبووشعر وه‌ك له‌چه‌ند تابلۆیه‌کی داده‌ری خستووهکهبابهتهکهپهیوهندداره بهمیتولۆجی یۆنانی یان به هۆنراوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئهوهوهك کارێکی سهپاوبۆدهوڵهمهندی کاره‌هونه‌ریه‌که جه‌لال تابلۆکانی له‌نێوانی ههردووشێوازی ڕیالیزمووئهبستراکت به‌رهه‌م هێناوهواته له‌ڕه‌وشێکی پێداگۆژیك داکۆشش ده‌کات دووقۆناغی مێژووی جیاوازمان بخاته به‌رچاو. لهههمووبوارێك دا هونه‌رمه‌ند نایه‌وێت هونه‌ری پلاستیك له‌گۆشه‌نیگایه‌کی قه‌تیسماوی ته‌سکی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و ناسیۆنالیزم بهێلیتهوهههربۆیهش جۆرهههڵسووکهوتێکی به‌م شێوه‌یه‌ش له‌گه‌ڵ هونه‌ر له‌ئاکام ده‌بێته مایه‌ی پڕۆسێسی هونه‌ری سهرکهوتووخاوهن به‌ها هاوکاتیش هونه‌رمه‌ند له‌سنوری بایه‌خ دان بهخوددهردهکاتووزێدهتر بیرووبۆچونێکی ئونی ڤێرسالیانه له پڕۆسێسه‌هونه‌ریه‌کانی دادهوروژێنی. گه‌لۆ گه‌ره‌که لێرهدابێژم کهههربیری مۆدێرنه گۆڕانکاری به‌رچاومان لههونهردابۆ ده‌خوڵقێنن مرۆڤیش لهتهنگژهمرۆڤایهتیهکان ڕزگارده‌که‌ن. بێگومان گه‌ره‌که ئاماژه به‌وه‌بده‌م کالهههمووبوارێك دا ڕۆڵی مێژووبهزهقی زاڵه بهسهرکۆنسێپتههونهریهکانی جه‌لال وه‌ك له‌وه‌ی تراژیدیازاڵ بێت . گه‌لۆ وه‌ك ده‌زانیین که ههرهونهرمهندێکیش جۆرهئاکاروخهسڵهتێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆیه زۆرجار له‌مێژووی هونه‌رمه‌ندان ئاکاروخهسڵهتهکانی هونه‌رمه‌ندان یان نووسینه‌کانیان یان به‌شێك لهنامهکانیان بوونه‌ته باشترین هه‌وێن بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی زانایانی ده‌رون ناس یان زانایانی سایکۆلۆج که‌له‌ڕاستی دا له‌بواری هونه‌ری شێوه‌کاریش ههرلهبهکارهێنانی مهتهریهله هونه‌ریه‌کان تاده‌گاته ڕه‌نگ ڕێژیهکانوو هێل کاری وشته‌کانی تربواری ده‌رونی و سایکۆلۆجی هونه‌رمه‌ندان شڕۆڤردهکات و ده‌توانرێت له‌وڕوانگه‌یه‌وه هونه‌رمه‌ندانیش لێك جیاوازبکرێنهوهوههریهکهیان پێناسه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌بێت. بێگومان ئه‌گه‌رچی ڕهوتووسپووتی مرۆڤه‌کان خه‌سڵه‌تی به‌رده‌وامی مرۆڤه‌کان نیین واته گۆڕانکاریان به‌سه‌ردادێ به‌ڵام له‌قۆناغه‌جیاوازه‌کانی ژیان داههرچهند ساڵێك له‌تێپه‌ڕبوون گۆڕانکاریش بهسهربهرههمی هونه‌ریش دادێ نابێت ئه‌وه‌ش له‌بیرکه‌ین کهزۆرجاردهروون ناسان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه کهئاکارهکانی مرۆڤ شتی سایکۆلۆجی نیین واته له‌م بواره‌دا دووبۆچوونی جیاوازیان پیشان داوه که‌هاوکات دژبه‌یه‌ك وکۆکن به‌ڵام له‌ڕاستی دا هه ردووخهسڵهتی ئارامی و توڕه‌یی زۆربههاسانی له‌به‌رهه‌می دووهونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار له‌ڕێگای به‌کارهێنانی جۆری ڕه‌نگه‌کان کهگریمان یه‌که‌میان ڕه‌نگی ساردووگه‌رم به‌کارده‌هێنێ که نیشانه‌ی توڕه‌یی و ههڵچونهدووهمیشیان ڕه‌نگی هاڕمۆنی به‌کارده‌هێنێ که‌نیشانه‌ی ئارامیه هه‌رلێره‌وه‌ش ده‌توانیین نیشانه‌ی کارکتێری ههردووهونهرمهندهکابکهین. گه‌لۆ زۆرجار ئهمجۆرهبۆچونانه لهکۆنسێپتی هونه‌ری دادیاری ده‌ده‌ن ئه‌گه‌رچی ئه‌وبۆچونه‌ی سه‌ره‌وه‌ش له‌ڕواڵه‌ت دازۆرلێك جیاوازن واته گوزارشت لهدووسپوتی جیاوازی هونه‌رمه‌نده‌کان ده‌که‌ن واته ئارامی و توڕه‌یی ڕه‌نگ دانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆشیان له‌به‌رهه‌می هونه‌ری داده‌بێت به‌ڵام هه‌ردووکیشیان دوولایهنوو دووسپوتی هۆشمه‌ندانه‌ی دووکه‌س و دووهونهرمهن و دووپڕۆسێسی جیاوازمان نیشان ده‌ده‌ن کهناشبێت لێك جیاوازبکرێنهوه له‌بواری بههاهونهریهکهو ئافراندنی پڕۆژههونهریهکاندا. بۆیه لێرهدائهوهی سه‌رنج ڕاکێشه‌ره لهبهرههمههونهریهکانی جه‌لال ڕه‌ئوف به‌تایبه‌یش له‌بواری به‌کارهێنانی پهلهڕهنگه کاڵ و ڕهوشهنهکاندا نمونه‌ی ڕه‌نگی سپی و زه‌ردوو نارنجی که هه‌رهه‌موویان نیشانه‌ی ئاوامی و دڵ خۆشین هونه‌رمه‌ند بۆ بابه‌تێکی مێژوویی پڕلهکارهسات و وێران کاری به‌کاریان ده‌هێنێ له‌بارێکی ده‌روونی د اهونهرمهند ده‌یه‌وێت بێژێت که‌هیوای خۆشی و دروست بونه‌وه‌ی وێرانیهك یان کاتێکی بێ دڵنیایی له‌پشتی په‌نجه‌ره‌ی ژوورێکی ڕوخاو یان که‌لاوه‌یه‌ك که‌مایه‌ی نامۆیی و وون بوونوومهنفایهکه هونه‌رمه‌ند له‌ڕێگای ئهوڕهنگه کاڵانه‌دا دووبارهڕۆح وژیانهوهبهوشاره وێرانه داداته‌وه بۆیه ده‌کرێت لێرهدابڵێین جه‌لال تهنهالهڕێگای کاریگه‌ری سۆزه‌وه بهرههمههونهریهکانی ئه‌نجام نادات به‌ڵك و کۆشش ده‌کات پردێك له‌نێوانی کاری هونه‌ری و سۆزهدهروونیهکان درووست بکات له‌پێناوی به‌رجه‌سته کردنی کارکتێری خودی هونه‌رمه‌ند له‌ڕێگای پهلهڕهنگه کاڵهکانووهێل و فیگه‌ره‌کان. که‌واته لێرههونهرمهند زێده‌تر کۆشش ده‌کات گرینگی به‌بواری جوانزانی بدات پاڵه‌په‌ستۆی سۆزیش که‌م ده‌کاته‌وه واته هونه‌رمه‌ند لێره‌دا دووخاڵی گرینگ ده‌پێکێت ئه‌ویش ده‌کرێت بڵێین له‌وه‌ته‌ی مێژووههیه هونهرلهسهر بنچینه‌کانی ئێستیاتیکا شێکراوهتهوهو نرخێندراون ئهگهرئاوڕێك بده‌ینه‌وه لهشارستانیهتوو کۆمه‌ڵگه‌ی یۆنانی و سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست واباوبووهکههونهرمهندان گه‌وره‌ترین کارامه‌ی وه‌ستایی هونه‌ری بووین هه‌ربۆیه‌ش لهنێوئاپۆڕهی خه‌ڵکانی ئاسایی جیاکراونه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌ن توانای ئافراندن بووون له‌بواره‌کانی هونه‌ری ئه‌ندازیاری و پزیشکی و زۆربواری تردا. باشترین باوه‌ڕیشمان بۆئهوبۆچونه هونه‌ری میوزیکه کهتهواوکاری پشکی ههمووهونهرهکانی تره نمونه‌ی شانۆوسینهماو هونه‌ری شێوه‌کاری به‌تایبه‌تیش له‌شێوازی ئهنستهلێیشن دائهگهرچی هونه‌ری شێوه‌کاری و میوزیك به‌درێژایی مێژوولهپێناوی ڕازانه‌وه‌ی کلیسهکانووپهرستگاوماڕشهکانی جه‌نگ به‌کارهێنراون واته زیاتر له‌ڕاژه‌ی خزمه‌تی ئاین دابوو ین به‌ڵام ئه‌گه‌رچاوێك بخشێنیین به‌ووته‌که‌ی میوزیك زانی ئه‌ڵمانی به‌ناوبانگ یۆها باخ که‌ده‌ڵێت من بۆیه میوزیك ده‌نووسمه‌وه بۆوه‌ی بهخواوهنداههڵ بڵێم به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی میوزیكژه‌ن یۆهاباخ هه‌ندێك لهمیوزیك ژه‌نانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م نووسینه‌وه‌ی میوزیك به‌لای چێژه‌وه دادهشکێنهوه به‌ڵام به‌وپێوه‌ره‌ی ههرهونهرێك به‌ئامانجی بهرچهشهبوون کاری بۆکرابێت له‌گۆشه‌نیگای مێژووه‌وه فراژیبونێکی ڕێژه‌ییه لهههمووبوارێك دا نه‌چێژ نهئاین نابێت بهسهرهونهردا زاڵ‌بن که‌واته لێرهدهمهوێت بڵێم بۆوه‌ی پڕۆژه‌ی هه‌رهونه‌رمه‌ندێك له‌هه‌ربوارێکی هونه‌ری دابۆوهی خاوه‌نی شڕۆڤه‌ی تایبه‌تی خۆی بێت ده‌بێت هه‌ستی بینین و جوان زانی له‌پێناوی یه‌ك سۆزویهك کێشه کۆشش بکه‌ن ئه‌ویش سه‌رکه‌وتنی هونه‌ری و به‌رهه‌می خاوه‌ن به‌هان . هه‌ربۆیه‌ش جه‌لالی هونه‌رمه‌ند له‌نێوانی گرێ دانووکۆی دووفهلسهفهو شێوازی جیاوازی هونهربهههمان سۆزوخۆشهویستی هه‌ستی بینین و جوانزانی ده‌یه‌وێت په‌یامی هونه‌ری و پڕۆسێسه هونه‌ریه‌که‌ی پێش که‌ش به‌مرۆڤایه‌تی بکات بهرههمووبابهتێك که‌ته‌نها سهرچاوهنهگرن لههێل و ڕه‌نگ و بابه‌توو ته‌کنیکی هونه‌ری شێوه‌کاری به‌ڵك و مێژووی هونه‌ری شێوه‌کاری تیۆری زانستانه‌ی ئه‌و هونهرهئامادهیان هه‌میشه له‌کاره‌کانی هونه‌رمه‌ند هه‌بێت .
هه‌ربۆیه‌ش جه‌لال شڕۆڤه‌ی ته‌واوی خۆی دێنێته زمان لهسهرپڕۆژههونهریهکانی دژ به‌و تیۆره‌ی که‌ده‌ڵێن تابلۆدهبێت خۆی دیالۆگ له‌گه‌ڵ بینه‌ران دروست بکات بۆیه له‌کۆتایی ته‌نها ئهوهماوهبێژم که هونه‌رمه‌ندی داهێنه‌ر ئه‌و مرۆڤه‌یه کهنهریته باوه‌کانی شارستانیه‌تێکی لاسار به‌رپه‌رچ ده‌داته‌وه‌و ترسیشی له ڕهخنهوگاڵته جاری ئهمووئهو نیه واته هه‌ر له ڕێگاکانی ڕه‌نگ و هێل و فیگه‌رو سمبۆله‌کان بارهدهرونیهکهی خۆی ده‌خاته سه‌ر رووی که‌ڤاڵه‌کانی و بێ ئه‌وه‌ی شتێکی لێ بشارێته‌وه باری دارایی و مینۆکیش چۆکی پێ دانادات به‌رده‌وامی له‌سه‌رکاری هونه‌ری ده‌بێت تاسه‌رکه‌وتن. هونه‌رمه‌ند جه‌لال ڕه‌ئوف له‌ساڵی 1957 له‌شاری ڕهواندوزچاوی ژیانی هه‌ڵێناوه قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌شاری سلێمانی ته‌واوکردوه له‌ساڵی 1974بۆته قوتابی له‌په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کانی شاری به‌غداد به‌شی شێوه‌کاری له‌سه‌ڵی 1979 بۆزیاتر فێربوون و خۆپه‌روه‌رده‌کردن له‌بواری هونه‌ر ده‌گاته وڵاتی ئیتالیالهشاری گهورههونهرمهندانی بوژانه‌وی له‌دایك بوونی هونه‌ر نیشته‌جێ ده‌بێت واته شاری فلۆڕه‌نسا . جه‌لال له‌ژیانی هونه‌ری داههشت پێشنگای تایبه‌تی کردۆته‌وه‌و له پانزه پێشینگای هاوبه‌شیش به‌شداری کردووه تاوه‌كو ئیمڕۆش هه‌رله‌شاری فلۆڕه‌نس ژیان ده‌باته سه‌ر..