چرا تیڤی :هونه‌رمه‌ند ”بورهان جی” له‌دایکبووی ساڵی 1983 ه. به شێوازی ڕاپ و پۆپ گۆرانی ده‌چڕێت، تێکستی گۆرانی ده‌نووسێت و کاری به‌رهه‌مهێنانی گۆرانی و سیدی بۆ هونه‌رماندانی دیکه‌ش ده‌کات. ئه‌م لاوه کوردی باکووری کوردستانه و له وڵاتی دانیمارک نیشته‌جێیه. هه‌ر له منداڵییه‌وه، ئه‌و کاته‌ی له پۆلی سێی سه‌ره‌تایی ده‌بێت، خولیای گۆرانی وتن بووه و له گروپی جیا جیادا ده‌نگی خۆی گه‌یاندووه به جه‌ماوه‌ری دانیمارکی.
هه‌روه‌ها له چه‌ندین کۆنسێرتی جیهانیدا به‌شداری کردووه وه‌ک کۆرس بۆ گروپی به‌ناوبانگی جیهانی ”ئاوتلاندیش”. هه‌روه‌ها گۆرانی له‌گه‌ڵ ”فۆنک فلاش”، ”کاس” وتوه. هه‌روه‌ها له ساڵی 2003 به یه‌کجاری ده‌نگی خۆی ناساند و له زۆربه‌ی ڕادیۆکانی دانیمارکدا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی باشی هه‌بوو. له ساڵی 2004 یه‌که‌م ئه‌لبومی به‌ناوی ”پله‌ی گڕاوند” بڵاوکرده‌وه. ئه‌م ئه‌لبومه وای کرد له ساڵی 2005 سێ جار بورهان جی ده‌ستنیشان بکرێت بۆ خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی ”دانیش موزیک ئه‌واردس” و به سه‌رکوتوانه خه‌ڵاته‌که‌ی برده‌وه، وه‌ک باشترین ناوی ساڵ. هه‌مان ساڵ خه‌ڵاتێکی دیکه‌ی برده‌وه بۆ ”باشترین ئه‌لبومی ساڵ” له‌لایه‌ن ”دانیش دیجه‌ی ئه‌واردس”.
(بورهان جی) ناوێکی گه‌وره‌ی بۆخۆی به‌ده‌ست هێناوه له ”هیت لیسته‌کانی به‌ڕیتانیا و ئه‌مریکادا”. سێهه‌م سینگلی له‌گه‌ڵ خانمه گۆرانیبێژی دانیمارکی ”مێدینا” به‌رهه‌م هێناوه به‌ناوی ”زۆرترین ئازار”، که له 8 ی مارتسی 2010 بۆ یه‌که‌م جار په‌خشکرا.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده کورده تا ئێستا خاوه‌نی سێ ئه‌لبومه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی. یه‌که‌م به‌ناوی ”پله‌ی گڕاوند 2004”، دووهه‌م به‌ناوی ”بڕهیک ئاوت 2007”، ”بورهان جی 2010”.
بورهان جی هه‌روه‌ها خاوه‌نی چه‌ند سینگلێکه به‌ناوی: ”بورهان جی”، ”پله‌ی گڕاوند”، ”ته‌یک ی‌و هۆم”، ”هو ئز هی”، ”کانت لێت ی‌و گۆ”، ”سهکریفایس”، ”کون دای”، ”یای ڤل ها دای فۆ مای سل” و ”زۆرترین ئازار” له‌گه‌ڵ مێدینا.