سازدانی: هاوكار نامۆ- گۆڤاری ده‌نگ: هونه‌مه‌ند (به‌هه‌م حه‌سه‌ن) له شاری سلێمانی گه‌وره بووه و له سه‌ره‌تای هه‌شتاكاندا كوچه و كۆڵانه‌كانی سلێمانی به ده‌نگی ئه‌و ده‌گه‌شانه‌وه و له‌و سه‌رده‌مه‌دا یه‌كێك بوو له ستاركان، به‌ڵام له دووای ڕاپه‌رین به‌یه‌كجاری خۆی له چاوی خه‌ڵك ون كرد و له 2011 به به‌رهه‌می (یاد) خۆی پێمان ئاشنا كرده‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌م دیداره‌مان له‌گه‌ڵیان ساز كرد.
ده‌نگ:بۆچی ماوه‌یه‌كی زۆره دوری و ده‌رناكه‌وی؟ل
به‌رهه‌م حه‌سه‌ن:ئه‌وه‌ی راستی بێت ساڵانێكی زۆر زۆره كوردستان‌م به‌جێ هێشتووه و له وڵاَتی ئه‌مه‌ریكا ده‌ژیم و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه كه به‌ره‌و كاری هونه‌ری نه‌ڕۆم، هه‌روه‌ها لێره هیچ مۆزیك ژه‌نێكی كوردی لێ نی یه هه‌تا بتوانم كاری له‌گه‌ڵ بكه‌م، هه‌وه‌ها من حه‌زم له كاری زۆر و بۆر نی یه.
ده‌نگ:له‌كۆتای هه‌شتاكان ده‌نگی تۆ له‌هه‌مو كون‌و كه‌له‌به‌رێكی كوردستاندا هه‌بووه، كه‌چی له‌دواتردا خۆت ونكرد، هۆكاری ئه‌مه چی بوو؟
به‌رهه‌م حه‌سه‌ن:له كۆرهوهكهی ساڵی 1991 كۆرپه‌یه‌كی 9 مانگانم له كیس چوو كه به باوه‌شی من و دایكی گیانی سپارد، ئه‌مه نه‌كسه‌یه‌كی زۆر گه‌وره بوو بۆ من، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كه گه‌ڕاینه‌وه ئه‌وه‌نده باری كوردستان نه‌هامه‌تی بوو كه‌س تاقه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌مابوو گوێ له هونه‌ر یگرێت، هه‌ره‌ها گله‌یی ئه‌وه‌شم هه‌یه نهگۆڤارێ نه رۆژنامه‌یه‌ك سه‌ره‌خۆشی لێنه‌كردم.
ده‌نگ:چۆن بریارتدا جارێكی تر بگهرێیتهوهو ئه‌لبومی یاد بڵاو بكه‌یته‌وه؟
به‌رهه‌م حه‌سه‌ن:كه جام پڕ بوو لێ ی ئه‌ڕژێ، ئه‌وه‌نده دانم به خۆمدا گرت كه ئیتر توانام نه‌ما ئه‌بایه بگه‌ڕامایه‌وه بۆ كوردستان و چه‌ند گۆرانی یه‌كی تازه‌م به گوێی ئه‌و خه‌ڵكه خۆشه‌ویسته‌دا بچڕیایه، هه‌ر بۆیه له گه‌ڕانه‌وه‌م و له مانگ و نیوێك ئه‌و ئه‌لبومی (یاد)م به‌رهه‌م هێنا.
ده‌نگ:ئایا تۆش وه‌ك بورهان مه‌جید له‌به‌ر هه‌ندێ هونه‌رمه‌ند وازت له‌گۆرانی هێناو دواتریش هه‌رله‌به‌ر هه‌ندێ هونه‌رمه‌ند گه‌رایته‌وه؟
به‌رهه‌م حه‌سه‌ن:گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ئه‌وه بوو كه گۆانی و ئاوازی كوردی بیری خه‌ڵكی بهێنمه‌وه، چونكه زۆر ده‌مێك بوو مۆركی كوردیان پێوه نه‌مابوو.
ده‌نگ:ئایا ئه‌توانی گره‌نتی ئه‌وه‌مان پێبده‌ی كه‌جارێكی له‌گۆرانی‌و میوزیك دورناكهویتهوه؟ یا دانابڕێیت؟
به‌رهه‌م حه‌سه‌ن:سه‌ره‌تا وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێدام كه خه‌رجی ئه‌لبومه‌كه‌م بكه‌ن، ئه‌وه‌تا هه‌تاوه‌كو ئێستا چاوه‌ڕوانم كه خه‌رخی سی دی یه‌كه‌م بده‌نه‌وه، من گره‌نتی ئه‌وه ئه‌ده‌م هه‌تا ئه‌مرم له هونه‌ر دانه‌بڕێم ئه‌گه‌ر حوكومه‌ت ده‌ستی یارمه‌تیمان بۆ درێژ بكات، به‌ڵام نازانم به‌چی ده‌گه‌ین….؟
ده‌نگ:له‌ماوه‌ی دابڕانت له گۆرانی، له‌چ حاڵێكدا بویت؟
به‌رهه‌م حه‌سه‌ن:دابڕان بۆ من دابڕانه له ژیان، دیاره چۆن كۆرپه‌یه‌ك له دایكی دا ئه‌بڕێت، هونه‌رمه‌ندیش هێنده دڵشكاو ده‌بێت كاتێ له هونه‌ر داببڕێت.
ده‌نگ:له‌و به‌رهه‌مه‌ت چه‌ند له گۆرانی بێژ كاری تیادا كردووه؟
به‌رهه‌م حه‌سه‌ن:ئه‌لبومه‌كه‌م(یاد) كه به‌رهه‌می ساڵی 2009 یه به‌ڵام 2011 بڵاو بۆته‌وه به یارمه‌تی هه‌ردوو برای هونه‌رمه‌ند(گۆران كامیل و كارزان كامیل) به‌و په‌ڕی رێزه‌وه سوپاسیان ده‌كه‌م.
ده‌نگ:ستایلی خۆتت دۆزیوه‌ته‌وه له گۆرانی وتن؟ ئێستا زیاتر چ ستایلێكی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ی؟
به‌رهه‌م حه‌سه‌ن:من ستایله خۆم هه‌یه بۆ گۆرانی و خه‌ڵكیش ده‌نگم ئه‌ناسنه‌وه، حه‌ز ئه‌كه‌م كلتور و ئاوازی كوردی له كاره‌كانمدا ڕه‌نگ بداته‌وه، زیاتر مه‌قام بڵێم.
ده‌نگ:گۆرانی وتن لای به‌رهه‌م حه‌سه‌ن چی ده‌گه‌یه‌نێت؟ هه‌روه‌ها بۆچی گۆرانی ده‌ڵێت؟
به‌رهه‌م حه‌سه‌ن:لای من خزمه‌ت كردنه به میلله‌تی كورد و وه ده‌بێت هه ئاوازی ره‌سه‌نی كوردیش به‌كار بهێنم.
ده‌نگ:شاره‌زایت له چی تر هه‌یه له بواره‌كانی تری هونه‌ردا؟
به‌رهه‌م حه‌سه‌ن:كاری ئاواز دانان و نوسینی تێكست كه ئاوازم بۆ خۆم داناوه‌و زۆربه‌ی گۆرانی یه‌كانم تێكستی خۆمن، هه‌روه‌ها به‌ڕێزان(سه‌لام حه‌مادی و جه‌زای ساز) ئاوازیان بۆ داناوم و زۆر حه‌ز له كاره‌كانیان ده‌كه‌م، له منداڵی‌دا عازف چه‌لۆ بووم له تیپی مۆسیقای پیره‌مێرد به سه‌رپه‌رشتی مامۆستای به‌ڕێز (مامۆستا ڕه‌ئوف)، هه‌موو كاره‌كانم له چاوی ئه‌و ئه‌ناسم چونكه ئه‌و یه‌كه‌م تۆنی مۆسیقای فێركردم، هه‌وه‌ها له‌م دوایه‌دا فێری ئامێری كیبۆرد بووم.
ده‌نگ:ژماره‌ی ئه‌و گۆرانیانه چه‌نده كه بڵاوت كردونه‌ته‌وه؟
به‌رهه‌م حه‌سه‌ن:كاری هونه‌ریم زۆره، هه‌چه‌نده ئه‌مه یه‌كه‌م جاره ده‌نگی من بچێته سه‌ر سی دی، من له سه‌ره‌تای هه‌شتاكانه‌وه گۆرانی ده‌ڵێم، ناتوانم بڵێم چه‌نده.
ده‌نگ:ئایا له خۆبایی بون لای به‌رهه‌م حه‌سه‌ن بونی هه‌یه؟
به‌رهه‌م حه‌سه‌ن:له خۆبایی بون ئه‌و هه‌ڵدێره‌یه كه هونه‌رمه‌ند به‌ره‌و نه‌مانی ده‌بات، چونكه ئێمه هه‌ر خزمه‌تێك بكه‌ین له بواری هونه‌ردا بۆ میلله‌ته‌كه‌مان ده‌بێت، پێویست ناكات مننه‌ت به‌سه‌ربان بكه‌ین چونكه زۆر كه‌سان له ئێمه باشترن به‌ڵام رۆژگار ڕێگه‌ی پێنه‌داون ده‌ربكه‌ون، له‌خۆ بایی بون سه‌رئه‌نجامه‌كه‌ی غه‌رق بون و كه‌وتنه.
ده‌نگ :چی ده‌كه‌یت بۆ مانه‌وه‌ی ده‌نگت؟
به‌رهه‌م حه‌سه‌ن:پشت به ڕاهێنان ئه‌به‌ستم، له ماڵه‌وه و له‌سه‌ر كاریش.
ده‌نگ:بۆچی به‌زاراوه‌ی بادینی گۆرانیت نی یه؟
به‌رهه‌م حه‌سه‌ن:من ناتوانم و ده‌نگم ڕێگه‌ی ئه‌وه‌م پێ نادات، بۆیه نامه‌وێ كاری سه‌قه‌ت بكه‌م.
ده‌نگ:ئێستا له كوێ ژیان ده‌به‌یته سه‌ر و كاری ئاسایت چی یه؟
به‌رهه‌م حه‌سه‌ن:له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا ده‌ژیم رۆژانه 10 سه‌عات كار ده‌كه‌م، كاری وایه‌رمه‌نی ئوتومبێل ده‌كه‌م.
ده‌نگ:سه‌رده‌می مناڵیت چۆن بوو؟ له شاری سلێمانی ئه‌و بیره‌وه‌ریانه‌ی جێت هێشتون، له‌بیرت ماون؟
به‌رهه‌م حه‌سه‌ن:ئه‌وه‌نده بیره‌وه‌ریم له‌گه‌ڵ شاری سلێمانی هه‌یه، ئه‌گه‌ر ساڵێك باسی بكه‌م كۆتایی نایه‌ت، ئه‌و بیره‌وه‌ریانه‌ی كه هه‌میشه له یادمن(هاوه‌ڵه‌كانم،مامۆستاكانم،ئه‌و مه‌لا ده‌نگ خۆشانه‌ی كه نیوه شه‌و سه‌ڵایان ده‌كرد، سه‌یرانه‌كانی باخی به‌ختیاری و سه‌رچنار……)
ده‌نگ:گۆرانی بۆ عیشق ئه‌ڵێیت ؟ ئایا عاشقیت؟
به‌رهه‌م حه‌سه‌ن:به‌ڵێ، عه‌شق به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه، خۆشم عاشق بوم و ژیانی هاوسه‌ریم به خۆشه‌ویستی پێك هێنا و گۆرانیشم بۆ عه‌شقه‌كه‌م وتووه، ژیان بێ عه‌شق ساده و ساكار.
ده‌نگ:باسی كاره نوێ یه‌كانت بكه ؟
به‌رهه‌م حه‌سه‌ن:ناتوانم باسی بكه‌م، شتی زۆر جوانم به‌ده‌سته‌وه‌یه، با رۆژی خۆی بێت.
ده‌نگ:له كۆتایدا چی به خه‌ڵكی كوردستان ده‌ڵێت؟
به‌رهه‌م حه‌سه‌ن:رێز و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌موو خه‌ڵكی به شه‌ره‌فی كوردستان هه‌یه، هه‌میشه دوعا ده‌كه‌م خوا سه‌رمان بخات و هه‌میشه ئاڵاكمان شه‌كاوه بێت، سوپاس بۆ ئێوه‌ش.