به داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه شه‌وی ڕابردوو ڕۆژی یشه‌ممه 10.10.2009 له نه‌خۆشخانه‌ی کارۆلینسکای ستۆکهۆڵم هونه‌رمه‌ندی زێده ئازیز ئه‌رده‌لان به‌کر به نه‌خۆشی کۆچی دوایی کرد. دوا په‌یوه‌ندی چرا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌رده‌لان به‌کر ڕۆژی سێ شه‌ممه 6 ئۆکتۆبه‌ری 2009 بوو، دوای نیوه‌ڕۆ پاش ده‌رچوونی له نه‌شته‌رگه‌ری بوو. دوا به‌شداری کردنی هونه‌ری هونه‌رمه‌ند ئه‌رده‌لان به‌کر 16.08.2009 له شاری سیدنی ئوسترالیا بوو. دوای چه‌ند ڕۆژێک مانه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ره‌و سوید و کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له نێو فڕۆکه ده‌بوورێته‌وه و به په‌له فریای ده‌که‌ون. هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ سوید ده‌ست به جێ له نه‌خۆشخانه ده‌یهێڵنه‌وه و بۆ ماوه‌یه‌کیش دواتر ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه ده‌کرێته‌وه و به‌رده‌وامیش له په‌یوه‌ندی ده‌بێت له‌گه‌ڵ دکتۆره‌کان و نه‌خۆشخانه و مانه‌وه‌ی دواییشی ئه‌به‌دی ده‌بێت تا سپاردنی گیانی. ئه‌وه‌ی چرا لێی ئاگادار بێت و ڕاسته‌وخۆش له ده‌می هونه‌رمه‌نده‌وه کاتی نه‌خۆشیه‌که‌ی پێیزانی ئه‌وه‌بوو ڕێژه‌ی شه‌کره‌ی له ناکاو به پله‌یه‌کی زۆر دابه‌زی و کاری کرده سه‌ر ئه‌ندامه سه‌ره‌کیه‌کانی له‌شی، ئه‌مه جگه له ده‌نگۆی تووشبوونی به شێرپه‌نجه وه‌ک له هه‌ندێک سه‌رچاوه‌وه پێمان ڕاگه‌یندرا. لێره‌وه دڵگرانی خۆمان به کۆچی ناواده‌ی هاوڕێ و دۆستی ئازیزمان ده‌رده‌بڕین و پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی هونه‌رمه‌ند ئه‌رده‌لان به‌کر و هه‌موو دۆست و ئازیزانی ده‌که‌ین.