شاعیر‌و رۆشنبیر‌و رۆژنامه نووس له‌تیف عومه‌ر که بیست ساڵه له وولاتی هۆله‌ندا نیشته‌جێ یه و ماڵێکی خنجیلانه‌ی پێك هێناوه ، خاوه‌ن کۆمه‌ڵێك له به‌رهه‌می جوان و ناسکه چ له شێعر چ لێکۆلینه‌وه‌و چ له نوسین ده‌رباره‌ی رۆشنبیری کوردی وه خێزانی مامۆستا له‌تیفی شاعیرش خۆشی خان ه که ئه‌وانیش هه‌ر له خانه‌واده‌یه‌کی هونه‌رو رۆشنیریین له شاری سلێمانی … ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه‌یی که من باسی لێوه ده‌که‌م وه تێروانینی تایبه‌تی خۆمی تیادا به‌رجه‌سته ده‌که‌م لانۆ له‌تیف که خاوه‌ن ئه‌زموونێکه وه خاوه‌ن تاقی کردنه‌وه‌یه‌که له هونه‌ری شێوه‌کاری .. ئه‌م مرۆڤه به‌م منداڵی یه‌وه ده‌ست ره‌نگی نیه‌کی گرنگی تیادا یه وه زۆر قۆناغی هونه‌ری به‌رزی بریوه بۆ هێنانه به‌رچاوی هونه‌ره‌که‌ی .
لانۆ له‌ته‌مه‌نی 4 ساڵی یه‌وه ده‌ستی به‌کاری هونه‌ری کردوه وه خاوه‌ن چه‌ندین پێشانگای تایبه‌تی و گشتی یه له هؤلهندا وه له زۆر بۆنه تایبه‌تی یه‌کان وه‌کو رۆژو یادی چرا تیڤی به‌شداری به هونه‌ره تایبه‌تی یه‌که‌ی کردوه ، له قوتابخانه سه‌ره‌تای یه‌که‌ی که له شاری زیڤن بیرخن ه سه‌ر به شاره‌وانی مۆردایك له خۆر ئاوای هۆله‌ندا .
تا ئیستا پتر لا 80 تابلۆی هه‌یه که هه‌ر یه‌که‌یان سه‌رگوزشته‌و باس کراوێکه له رووحی منداڵی که به‌راستی گه‌وره ناتوانێت به ئاسانی ده‌ربرینی لێوه بکات چونکه جیهانی مندالان ئه‌و جیهانه‌یه ووردو درشتی تیادا کۆ بۆته‌وه وه هه‌سته‌کانی که ده‌ربرین له ساده‌یی و ئاسؤکانی ئه و منداڵه ده‌کاته‌وه ، به‌لام کاتێك منداڵێك هێڵی سوور ده‌برێت واته هێزو توانایی گه‌وره‌تر چر تر ووردتر ده‌بنه‌وه بۆ کاره هونه‌ری یه‌کانی هه‌ربۆیه لانۆ ئه‌و هێڵه هونه‌ری یه سووره‌ی بریوه له ئاستی که‌سایه‌تی یه‌کی گه‌وره بیر ده‌کاته‌وه به‌تایبه‌تی له هه‌ڵشاخان و وورد بونه‌وه‌ی له‌ناو فۆرمی تابلۆکان.
هونه‌رمه‌ند لانۆ له‌تیف نمونه‌یه‌کی زۆر زیندووه بۆ کورو منداڵی کوردی ، کاتێك که من سه‌ردانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده هاوچه‌رخه ده‌که‌م لانۆ قسه‌کانی له تابلۆکانی گه‌وره‌ترن له‌باسی فۆرمه‌کان وه هه‌ست ده‌که‌م سه‌ره‌تایه‌کی گرنگی پێ یه له جهانی شێوه‌کاری یه‌که‌یدا ، هه‌موو تابلۆکانم پشکنیوه وه له زۆر کاره‌کانیدا ووردو جیهانه ئه‌زموون گه‌ری یه‌که‌ی خۆی به‌کار هێناوه .. زنجیره قۆناغی باشی بریوه تا خۆی گه‌وره بکات ، هه‌وڵی باوك و دایك به‌راست زۆر گرنگه به‌تایبه‌ت گه‌وره کردنی لانۆ پر ئه‌زموونه ، وه په‌یوه‌ندی یه‌کانی ئه‌م خێزانه گه‌لیك زۆرن له‌گه‌ڵ خێزانه هۆله‌ندی یه‌کان و په‌نابه‌ره‌کان و که‌سایه‌تی یه‌کانی ئه‌م شاره ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ کاره هونه‌ری یه‌کانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ،من له کوردستان له سالانی 1989 زۆر چالاکی هونه‌ری مندالانی کوردم بینیوه به‌تایبه‌ت له‌رێگای مامۆستا ئیسماعیل خه‌یات و نوری اسماعیل و سه‌روه‌ت سه‌وز که ئو کات به‌شداریان له پێشانگاکانی یابان و چین و کۆریا ده‌کرد وه کارهکانیشیانم ده‌بینی و له رۆژنامه‌ی ئه وکاتدا باسیانم ده‌کرد. به‌لام ئه‌م شاکاره هونه‌ریانه ی لانۆ به‌راستی به‌رزن وه زۆر جیاوازن له رووی فۆرم و شێوه‌وه به‌تایبه‌ت ره‌نگه سروشتی یه‌کانی که ره‌نگ دانه‌وه‌ی ژیانی لانۆیه له هۆله‌ندا..
به‌تایه‌ت بیر‌و هؤش له‌گه‌ڵ خۆرئاوا بونه‌که‌ی هۆله‌ندا وه زستانی ساردی که هه‌رده‌م به‌فر بۆ ئه‌م وولاته که‌لتوورێکه یان بارانی به‌رده‌وام یان ماسی یه‌کانی که‌ناری ده‌ریای باکوور… ئه‌مانه هۆیه‌کن که لانۆ له وولاته‌که‌ی ڤان کوخدا بتوانێت هه‌ستی هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌کانی ئه‌م وولاته بهه‌ژێنێت .. وه تابلۆکانی لانۆ به‌ره‌و گڕ گرتن ده‌ڕوات .. مانا له‌و گڕ گرتنه ئه‌وه‌یه که چ له ره‌نگه‌کان چ له فۆرمه‌کان به‌ره‌و پێش ده‌رۆن من وه‌کو ووتم نه‌ك ته‌نها هونه‌ری مندالانی کوردم بینیوه به‌ڵکو هونه‌ری مندالانی هۆلهندیش و ئهڵمانیشم بینیوه وه کارم کردوه له‌گه‌ڵ ئه‌م مندالانه‌دا بۆ یه من سه‌رسامم به نه‌ك ته‌نها کاره‌کانی لانۆ به‌ڵکو به کرده‌وه‌و قسه‌کانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده.
له زۆر لایه‌ندا ئه‌مه ده‌گه‌رێنمه‌وه بۆ خه‌می باوك و دایك که تا چه‌ند مندلاکانیان په‌روه‌رده ده‌که‌ن له وولاتانه‌دا وه خه‌م خۆری ههستهکانیانن … دابین کردنی ئه‌م که‌ش وههوایانه به‌راستی باری له باری ده‌وێت بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی بیرۆکه‌و هۆش و زانستی ئه‌و منداڵه.
به‌رنامه ی ژیانی لانۆ به‌رده‌وام پره له کار‌و ئهکتیڤیتایت و سه‌رقالی کاره‌کانی سه‌ره‌رایی ئه‌وه‌ی که له شه‌ممه‌و یه‌ك شه‌مان سه‌رقالی سپۆرته که مامۆستا له‌تیف خۆی سه‌رپه‌رشتی گروپێکی یاری دوو گۆڵی ده‌که‌ن ، وه هه‌فتانه یاری ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ تیپه جیاوازه‌کان.. واته به‌رنامه‌کان چرن ، بێجگه له‌وه‌ی که‌له‌گه‌ڵ دایکیدا واته خۆشی خان ده‌چنه کتێبخانه‌ی شاره‌که وه بۆ ساتێك سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه‌و چاوو خشان به که‌ته‌لۆك و تابلۆی هونه‌رمه‌نده به‌رزه‌کانی جیهاندا ، وه زۆر خه‌ڵکی شاره‌که ئه‌م هونه‌رمه‌نده منداله ده‌ناسن به‌هۆی کاره هونه‌ری یه‌کانی یه‌وه.. ئه‌م ئاو هه‌وایه که رێك خراوه بۆ نامۆی هونه‌رمه‌ند ره‌نگ دانه‌وه‌یه‌کی گرنگی ده‌بێت بۆ په‌ره پێ دان به هونه‌ره‌که‌ی وه به دوا رۆژی تایبه‌تی خۆی.
له کاره‌کانی داهاتووی لانۆدا به‌شداری کردنه له پێشانگای رۆژی یه‌کتر ناسینه‌وه که‌له 2009.10.24 دا له شاری سیڤن بیرخن ئه‌نجام ده‌درێت وه له سه‌ره‌تای مانگی فیبریواری پێشانگایه‌ك بۆ 8 هونه‌رمه‌ند ساز ده‌کرێت له شاره‌وانی مۆردایك ، شارۆچکه‌ی سیڤن بیرخن کاکه لانۆش که‌سێکه له‌و به‌شدار بوانه ، من هیوادارم که به‌رده‌وامی هونه‌ره‌که‌ی و ژیانی خۆی ره‌نگ دانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ستێره گه‌شه بێت که کورد چاوهروانێتی له لاوانی داهاتوودا…. عه‌شقه‌کانی لانۆ .. عه‌شقه‌کانی منیشه.