ئاشتی گه‌رمیانی .. هه‌ولێر: پهیکهسازێکی کورد له‌سه‌ر ئاستی جیهانیدا کار ده‌کات .. که‌چی وولاتێکی خاوه‌ن مێژووی دێرینمان هه‌یه و زۆر تاك تاك هونه‌ری شاکاری په‌یکه‌رسازی ده‌بینیت .. له‌م دێڕانه‌وه ئه‌گه‌ر بزانین ئه‌م هونه‌رمه‌نده گه‌نجه پڕ له‌جۆش و خرۆشه بناسین و بهلاپهرهکانیدا بچینه‌وه وه ده‌بێ بزانین کام خه‌م کام ئه‌ندێشه وه کام تاقیگه‌و تاقی کردنه‌وه بۆته هه‌وێنی ئه‌وکارانه‌ی که ئه‌مڕۆ له‌ناو جه‌رگه‌ی وولاتانی ئه‌وروپیدا داده‌نرێت و له‌سه‌رئاستی ئه‌و وولاتانهشدا نمایش و پێشوازی لێ ده‌کرێت.
هونه‌رمه‌ند شوان که‌مال ناسینی من به‌و هونه‌رمه‌نده لاوه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سالانی 1982 به‌دواوه که زۆر ناسك جوان و بارکهلانه ده‌هاته به‌رچاوم ، هه‌رده‌م ده‌فته‌رێکی سکێچی وه چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌کی پی بوو له‌هه‌ر سوچێکی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کاندا تاو تاو وێنه‌ی لابه‌لای قوتابیانی ده‌کێشا وه جار به‌جار بزیه‌کی پیکه‌نینی ده‌هات بۆ هاوڕێکانی .. مامۆستاکانمان دلسۆزی هونه‌ری شێوه‌کاری بوون .. هیواکانیان وه‌کو هه‌تاوێکی گه‌ش ده‌گه‌شایه‌وه .. مامۆستای هونه‌ری هاوچه‌رخ عه‌لی جۆلا و کورد‌و حه‌مه‌عه‌لی و کۆسره‌ت جه‌مال و عه‌بدوالله ره‌سول و به‌ختیار مسته‌فا و هیوا عه‌بدوالله و حیکمت هیندی و عه‌لی که‌ریم و دارا حه‌مه سه‌عید و عه‌لی کمال و چه‌ندانی تر له‌و قۆناغه‌دا ده‌ست پیش خه‌ری هونه‌ری کوردی بوون له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانی سلێمانی له‌سالانی 1980 کان به‌دواوه که‌خه‌ونی ئه‌به‌دیان هه‌بوو بۆ دروست بوونی کۆمه‌ڵه لاوێك که‌ده‌بنه ئاکامی ئه‌م ڕؤژگاره هونه‌ریی یه کههونهرێکی هاوچه‌رخی کوردی له‌دایك بێت .. هه‌وڵی ئه‌و مامۆستایانه ئه‌و دارستانه جوانه بوون که چه‌ندین لێهاتووی گه‌نجی وه‌کو شوان که‌مالی په‌روه‌رده کرد له کاتێکی دژوار‌دا وه له‌سه‌رده‌مێکی جه‌نجاڵدا که بۆ میلله‌تی کورد ئاسته‌م بوو.. شوان که‌مال له‌سه‌ره‌تایی ده‌ست پی کردنی یه‌وه به قوتابخانه پیرۆزه‌که‌ی ئه‌کادیمیه‌ت بوو به و قوتابی یه‌ی کهبگهڕێت به‌دوای جوانکاری یه‌کانی هونه‌ردا به‌تایبه‌ت له‌بواری پهیکهتاشین وداهێنانی هونه‌ری هاوچه‌رخدا.
تاقی کردنه‌وه‌کانی په‌یمانگاو ئه‌کادیمیایی هونه‌ره جوانه‌کانی به‌غدا کۆمه‌ڵه شاراوه‌یه‌کی تری هونه‌ری هێنایه ناو ئه‌رشیفی هونه‌رمه‌ند شوان که‌ماله‌وه ، هه‌ر ئه‌و تاقی کردنه‌وانه بوو بووه هۆی ئه‌وه‌ی که بیر له‌کاری برۆنزو داڕشته‌کانی تری که‌ره‌سته‌ی خاو بکاته‌وه به‌تایبه‌ت له‌سروشتی نهێنیه‌کانی هونه‌ری داتاشین که داڕشتن و فۆرمه‌کانی له‌وولاتی ئێمه‌دا زۆر لاوازه وه که‌م ڕوون کراوه‌ی هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌و قوتابخانه‌یه که تا ئێستاش به چاوێکی نزمتره‌وه تێڕوانینی تێدا ده‌کرێت ، له‌پاش ئه‌و هه‌نگاوه و قاڵ بوونه‌وه به‌ناو دونیای هونه‌ری داتاشینی جیهانیدا وه ده‌ست و په‌یی بردن بۆ که‌ره‌سته جیاوازه‌کانی هونه‌ری په‌یکه‌رتاشین که باڵێکه له هونه‌ری شێوه‌کاری .
شوان که‌مال خۆی گه‌یانده ئه‌و ئاسته‌ی که خزمه‌ت به که‌لتوورو شار‌و میلله‌تی ئه‌ڵمانی بکات له‌کاتێکدا میلله‌تی ئه‌ڵمانی خۆی به دامه‌زرێنه‌رو داهێنانی ئه‌وهونه‌ره هاوچهرخهدهزانێت ، وه هه‌ر ئه‌وانن که ته‌کنه‌لۆجیای هونه‌رو ڕه‌سه‌نایه‌تی هونه‌ر ده‌پێکن ، بوونه‌وه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده کورده له‌ناو گۆڕه‌پانی هاوچهخی هونه‌ری جیهانیدا سه‌رسوڕمانێك له‌کارو په‌یکه‌ره‌کانیدا دروست ده‌کات به‌تایبه‌ت ئه‌و کارانه‌ی که برۆنزن یان ئهلهمنیومن یان که‌ره‌سته‌ی تری ئه‌م سه‌ده‌یه‌ن ، دانانی په‌یکه‌ری گه‌وره‌یی هونه‌ری له‌ناو شاره‌وانیه‌کانی وولاتی ئه‌ڵمانیادا گه‌وره‌یی یه که که من هه‌ستی پێ ده‌که‌م زۆر به‌ده‌گمه‌ن هونه‌رمه‌ندێکی کورد ده‌توانێت جێگه‌ی پێ ی خۆی بکاته‌وه ، وه‌کو باری ده‌روونی میلله‌تی ئه‌ڵمانی وا هه‌ڵکه‌وتووه که ته‌نها باوه‌ڕیان به‌خۆیان هه‌یه وه هه‌ر خۆیان به‌خاوه‌نی ئه‌م ته‌کنه‌لۆجیا سه‌رده‌می یه ده‌زانن ، بۆیه کارکردن له‌گه‌ڵ وولات یان تاکی ئه‌وروپی ئه‌وه‌نده ئاسان نی یه وه خه‌ونیش نی یه ! دیاره ماندوێتی هونه‌رمه‌ندی هاوده‌مم شوان که‌مال دیارده‌یه‌کی هاوده‌م و هاوچه‌رخی یه وه ده‌بێت ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندانی کورد زۆر له‌نزیکه‌وه لێ ی تێ بگه‌ین چ له به‌رنامه‌کانی وه چ له بیرۆکه‌ی کاره‌کانی .. ئایا هونه‌رمه‌ند شوان ده‌یه‌وێت بیر له‌کام ئه‌ندێشه بکاته‌وه ، وه خه‌ونه‌کانی له‌کام تاشه په‌یکه‌ر خۆی ده‌گرێته‌وه ، هه‌روه‌ك له‌دیدارێکی ته‌له‌فزیونی گه‌لی کوردستاندا بینیم که ده‌نگی هونه‌رمه‌ند عه‌دنان که‌ریمی هاوبیرمان تێکه‌ڵ بوبو به په‌یکه‌رو بیره‌وه‌ری یه‌کانی سلێمانی و گه‌ڕه‌ك و په‌یمانگاو ئه‌و جێگایانه ی که خه‌ونی بوون بۆ گه‌یشتن به‌م ئاواته .
ئازاره‌کانی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار شوان که‌مال که‌متر نین له‌و ئازارانه‌ی که من و چه‌ندینی وه‌کو من هه‌یانه ، هه‌ر بۆیه گه‌ڕانه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند به‌و هه‌موو په‌یکه‌رو کاره هونه‌ریانه‌وه بۆ کوردستان پشت ڕاست کردنه‌وه‌یه‌کی تر بوو له لاپه‌ره هونه‌ری یه‌کانی هونه‌رمه‌ندا ، هه‌رچه‌نده ئه‌و که‌م و کوڕیانه‌ی ڕابردوو هه‌ر وه‌کو خۆی ماوه‌ته‌وه چ له بیر کردنه‌وه وه چ له کارپێ کردنی ، به‌جێ هێشتنی خه‌ونه‌کان که ده‌ست کورتن وه ده‌وڵه‌مه‌ندن ، وولاتێکی وێران و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ماڵ وێرانی ئه‌و ههوێنهیه که من و هونه‌رمه‌ند شوان که‌مال و ده‌نگ بێژی کورد عه‌دنان که‌ریمی له‌م هه‌رێمه‌دا به‌سته‌ڵه‌ك کردوه و ته‌نها بووه به خه‌ونێکی زۆر درێژ وه‌کو چیاکانی ئه‌لب.
ئاشتی گه‌رمیانی .. هه‌ولێر