گه‌رانه‌وه بۆ رابوردوو ، ئه‌و شتانه‌ی که له‌ناو میشکدا ده‌مێنێته‌وه.. ته‌نها ئه‌و تابلۆیانه‌ن که ده‌ربرین له ئازاروو خه‌مه‌کان ده‌کات .. خۆشه‌ویستی کار‌و هونه‌ر ئه‌و خه‌ونه بێ کۆتاییانهیهکه له ناو رووحی تابلۆکاندا به‌ده‌ر ده‌که‌وێت..
ئاشتی گه‌رمیانی.. هۆله‌ندا..
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار کاوه ره‌مزی ساڵی 1962 له شاری سلێمانی کوردستانی عێراق له دایك بووه ، له ساڵی 1995 وه له وولاتی هؤلهندا ده‌ژیت . خاون کۆمه‌ڵێك پێشانگاو چالاکی هونه‌ری یه له کوردستان و هۆله‌ندا و ئه‌وروپا. گرنگترین چالاکی هونه‌ری که پیشانی دابێت ئه‌و پێشانگایه‌یه که له گه‌له‌ری پاك له شاری ئه‌نیشخده پیشانی داوه وه هۆڵی لایڤ لینگن و دوا پێشانگای هونه‌ری 2010.2.12 له شاری ئهلمیلۆی هۆڵه‌ندی پێشانگایه‌کی هاوبه‌شیان کردۆته‌وه له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی هؤله‌ندی. ئێستاش له زانکۆی ئه‌کادیمیایی هونه‌ره جوانه‌کان ده‌خوێنێت وه وه کۆمه‌ڵێك کاری جۆراو جۆری هه‌یه .. هونه‌رمه‌ند کاوه ره‌مزی ووردو درشت له کاره‌کانیدا بابه‌ته ناوهروهکی یه‌کانی له پانتایه‌کی هونه‌رو ره‌نگاڵه سارده‌کاندا خستۆته روو وه زۆر جار گه‌راوه‌ته‌وه بۆ فۆرمه جیاکانی که تایبه‌ت مه‌نده به خوودی هونه‌رمه‌نده‌که‌وه وه دونیایی هه‌ست و جوانی که هونه‌رمه‌ند له پاش وه‌رزه هونه‌ری یه‌ك ده‌ربرینی لێوه داکات.. کاره‌کانی هونه‌رمه‌ند پره له‌و وورده‌کاریانه‌ی که ئهکادمیهتی هونه‌ری له سه‌ر شێوازی سه‌ربه‌ست به‌جه‌سته‌ی ده‌کات.. خه‌مه‌کان زۆر پر لهئازاروو بیره‌وه‌رین له‌ناخ و ئازاردا.. فورمهکان چرو پرن وه کاره هونه‌ری یه‌که ساده‌و ساکاری ژیانن واته پر له ئه‌ندێشه نین که سه‌رقاڵی تێدا بێت له رووی رهنگهکانیشهوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له وولاتی ساردا ده‌ژیت وه شه‌خته‌و سه‌رما هاورێ ی به‌رده‌وامیمانه بۆیه ره‌نگه‌کانیش له جێگای خۆی سارد بوونه‌ته‌وه.. راسته بیرۆکه‌ی شێوه‌کاری مه‌ودایه‌کی درێژی هه‌یه وه ناوه‌کی یه‌کی پر مانایی هه‌یه به‌لام له ئاستی مرۆڤایه‌تیدا زۆر پر مانا‌و قیمه‌ت داره .. تاقی کردنه‌وه‌کانی هونه‌رمه‌ند شێوه‌کاری کورد کاوه ره‌مزی ئه‌و کارانه‌ن که له‌چاوی ئه‌کادیمی و هونه‌ری یه‌وه ته‌ماشا ده‌کرێت وه بێگومان هونه‌رمه‌ند زه‌مینه‌یه‌کی کۆنی هه‌یه له‌و باره‌یه‌وه بۆنمونه خاوه‌ن چه‌ندین کار‌و به‌رهه‌مه له کوردستاندا وه پێشانگای هه‌یه وه تاقی کردنه‌وه‌ی هه‌یه له‌و بواره‌دا.. هۆلهنداش ئه‌و که‌ش و هه‌وایه که مرۆڤ ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت له کار‌و هونه‌ردا وه کاری هونه‌ری جوان وه‌به‌ر بهێنێت .. هه‌ر له ره‌نگ و سروشی یه‌وه هه‌ر له ناخ و رووحی یه‌وه بۆیه مرۆڤ که کوێیر ده‌بێته‌وه له‌م پیره وولاته‌دا سیما‌و ره‌نگ و ناوهروهکیهکانی ده‌گۆرێت وه بیری بۆ تازه‌گه‌ری و هاوچه‌رخی یه‌کان ده‌روات.. ئیدی هونه‌ری شێوه‌کاری کوردیش له‌و شێوازانه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات که ره‌نگ و بۆنی غووربه‌ت بگرێت.. وه زۆر جاریش له‌و قوتابخانه ئارابسك و سهربهستهش کۆتایی به خۆیان ده‌هێنن که مرۆڤ ده‌بێته خاوه‌ن سیما‌و شێوازێك له هونه‌ری شێوه‌کاری جیهانیدا .. کاك کاوه ره‌مزیش به شێکه له‌و به‌رنامه‌یه هونه‌ری یه که جیهان پێیدا ده‌روات ، وه ژیانی شه‌خته‌یی سارد که ره‌نگ دانه‌وه‌ی رۆژگاری ژیانه له‌م قووتبهدا به‌شێکی ترن له‌و ناوهروهکه تێکهلانهی که جیهان سه‌رقاڵێتی ، هونه‌ری شێوه‌کاری کوردیش رێ رهوێکه له‌و په‌یامه جیهانی یه.. به‌رده‌وامی هونه‌ره‌که‌ی هونه‌رمه‌ند کاوه ره‌مزی …. هه‌ناسه‌یه‌کی تری ئه‌م که‌لتووره‌یه که سه‌دان که‌س له سێبه‌ریدا ده‌حه‌سێنه‌وه به شێوه و ناوهرهکی هونه‌ری کاره‌کانی..