دامه‌زرێنه‌ری په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کانی شاری سلێمانی وه ده‌سته‌یی پێشه‌وای هونه‌رمه‌ندانی کورد و مرۆڤێکی هه‌ست به‌رز به‌رانبه‌ر ژیان و هونه‌ر .. تابلۆکان له‌و ئاسته‌ی که مۆدرن و هاوچه‌رخێتی تیادا ده‌دۆزرێته‌وه.
ئه‌و مامۆستایه‌یی که فێری یه‌که‌م وانه‌ی کردم وه ئه‌و مامۆستایه‌یی که زمانی کوردی فێر کردم پاشان هونه‌رو جیهانی هونه‌رو رێز له مرۆڤایه‌تی و که‌لتووری وولاته‌که‌م .. نه‌ك ته‌نها من به‌لکو زۆر قوتابی و مرۆڤ و هونه‌رمه‌ندی تری کوردستانه‌که‌م قه‌رزارین به‌و رۆژانه‌ی که مامۆستای هونه‌رمه‌ندم ( عه‌لی جۆلا) هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کاری کورد ئیمه‌ی فێری ووشه‌ی کوردی کرد له سه‌ر ته‌خته ره‌شی ژیان و قوتابیدا.
مامۆستا عه‌لی جۆلا که‌سایه‌تیه‌کی ناسراو مرۆڤێکی هونه‌رمه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کی ده‌سته‌و وه‌ستان به‌رانبه‌ر به هونه‌ری کوردی که‌لتووری کوردی رۆشنبیری کوردی . که‌م که‌س هه‌یه ئه‌مرۆ وه‌زیرو مامۆستا‌و داهێنه‌رو لێهاتووی ئه‌م زاده نه‌بن، وه وانه‌کانی ئه‌ویان له‌به‌ر نه‌کردبێت، هونه‌رمه‌ندێك جیهانێکی پر ئه‌وینداری تۆمار کردوه له لاپه‌ره‌کانی ژیانی خۆیدا وه توانیویه‌تی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ش دابین بکات له‌ناو مێشکی پر هونه‌ریدا بۆ داهاتووی کوردستان.
بهسهردانێکم بۆ کوردستانی باشوور شاری سلێمانی خۆشه‌ویست که ژیانم پره له یادگاری و هونه‌ری له‌م شاره جوانکیلهیهدا مامۆستاکه‌م جارێکی تر بینی یه وه زۆر به‌په‌له‌ی ناوه‌خت فۆڵدهرهکانمان گۆری یه‌وه وه باسێکی په‌له‌ی ژیانمان کرد ، منیش به‌ڵێنی ئه‌وه‌م دا که سه‌ردانێکی تایبه‌تی بکه‌م بۆ کۆلیجی هونه‌رو به‌شه‌کانی وه کۆمه‌ڵێك مامۆستایی گه‌وره‌می تیادا ببینمه‌وه وه شتێك ده‌رباره‌ی هونه‌ری کوردی که‌من شه‌یداییم وه له ژیانی غوربه‌تیدا زۆر به ئاسانی نه‌ده‌هاته ژێر ده‌ستم که به که‌ماڵی ئیسراحه‌ت باسی ئه‌و هونه‌رو داهێنانه بکه‌م که کورد توانیویه‌تی له وولاته‌که‌ی مندا دروستی کردوه وه داهێنانی تیادا کردوه . خه‌ونه‌کان زۆر کورتن وه زۆر تیژن به‌رانبه‌ر به بیر کردنه‌وه‌ی مرۆڤ.
مامۆستاکه‌م فێری هێڵ و خه‌ت و ره‌نگ و ژیانی نوێ ی کردم فێری هونه‌رمه‌ندێتی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی کردم بۆیه من پێم جوانه ته‌نها چاوێکی کوورت له ژیان و ژیننامه‌ی ئه‌م که‌ڵه هونه‌رمه‌نده کورده بگرم که جیهانی ئه‌وروپا زۆر گه‌راوم وه ژیاوم تیایدا وه چه‌ندین براده‌ری هونه‌رمه‌ندی ئه‌وروپیم بینیوه له کاره‌کانیان وه پرۆفایلهکنیان به که‌متری نازانم وه به بچووکی نازانم گه‌وره‌یی هونه‌ری ئه‌م کارانه چ له ره‌نگ چ له فۆرم چ له تاقی کردنه‌وه‌ی سه‌رده‌م.
ستایلی کاره‌کانی مامۆستا عه‌لی جۆلا زۆر ناسراوه له رووی جیهانی یه‌وه هه‌رکات سه‌ردانی پۆپ ئارت بکه‌یت له ئه‌وروپادا ئه‌م ستایل و شێوازه‌ت لا ده‌بینرێته‌وه بۆیه فۆرمه‌کانی زۆر ناسک و جوانن وه تایبه‌ت مه‌ندی یه‌کی تایبه‌تی له‌ناو کاره هونه‌ری یه‌کانی تیادا ده‌دۆزیته‌وه، بێجگه له‌وه‌ی که ته‌کنیکی کاره‌کانی درێژه پێ دانی کاره‌کانی پێشوه واته ته‌واوکه‌ری یه‌کترن وه نمونه‌ش ئه‌و ره‌نگانه‌ن که نمویین له‌ناو کارهکانداوه سه‌ره‌نجی تایبه‌تی تیادایه. بابه‌ته‌کان واته فیگه‌ره‌کان دابه‌شن له‌ناو چوار چێوه‌ی کاره‌کاندا به‌و شێوازه‌ی که هونه‌رمه‌ند ته‌رازووی هونه‌ری تیادا دۆزیوه‌ته‌وه، که‌سایه‌تی یه‌کانیش داربرین خوازی یه له‌ناو چوار چێوه‌ی کاره‌کانیدا بۆیه سه‌رجه‌م کاره‌کانی مامۆستا بێگومان په‌یوه‌ندی به خه‌بات و به‌رده‌وامی ژیان و کاره‌کانی یه‌وه هه‌یه، سه‌ره‌نج و تێرامان له هونه‌ری مامۆستا عه‌لی جۆلا ده‌بێت هه‌رده‌م بگه‌رێینه‌وه بۆ بناغه‌کانی ده‌ست پێ کردن و درێژه پێ دان و وورد بونه‌وه له‌ناو دونیایی مامۆستا عه‌لی خۆلادا.
مامۆستا عه‌لی جۆلا ساڵی 1980 دامه‌زرێنه‌ری په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کان بوو که بۆ یه‌که‌م جار له کوردستانی ئازیزدا کرایه‌وه له‌گه‌ل مامۆستا ئه‌حمه‌د سالار‌و ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی و به‌دیعه‌دارتاش و حیکمه‌ت هیندی وه کوردۆ حه‌مه عه‌لی وه به‌ختیار قه‌فتان و ئازاد جه‌لال و هیوا عه‌بدولله و کۆسره‌ت جه‌مال و ………….هتد.
وه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌ندامه له هه‌موو رێکخراوه هونه‌ریه‌کاندا له کوردستان وه مامۆستاشه له کۆلیجی هونه‌ر.
مرۆڤێك ژیانی پر بێت له هونه‌رو ژیانداری هونه‌ر وه تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی هونه‌ری درێژ خایه‌ن وه قووڵ بونه‌وه له‌ناو دونیای هونه‌ر بۆ خۆی سه‌روه‌تێکه وه ده‌ست که‌وتێکه له‌ناو بیبلۆگرافیای هونه‌ری کوردیداوه بۆ ئیمه‌ی قوتابی هونه‌ریش ته‌واو که‌رێکه تا ئامانجی هونه‌ر له سه‌ر ئاستی کوردستاندا جێگای خۆی بکاته‌وه.
ئاشتی گه‌رمیانی
سلێمانی. کوردستانی عێراق