تابلۆ حه‌سه‌ن : کوردستان وڵاتێکی جوانه ، جوانیش کۆمه‌ڵێک مه‌رج و شه‌رت و ستوونن به له‌قبوونی یه‌کێکیان دیمه‌نی گشتی جوانیش له‌ق ده‌بێت هه‌ر وه‌کوو ریزێک دانی جوان له ناو ده‌مدا کاتێک تاکێکیان ده‌که‌وێت ، کوردستان شاخه ، باخه ، ده‌شته ، رووبار و کانیاوه ، کوردستان ئیسلامه ، فه‌له ، ئێزیده ، کاکه‌یی و باوه ،کوردستان نه‌وته ، جۆره‌های به‌رده ، گه‌شته گوزاره که هه‌مویان کانیاوی ژیانن ، بۆ هیچ که‌س و تاخم و پارت و رێکخراوێک نیه ده‌ست وه‌ردات له‌و پێکهاته سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و جوگرافی و مێژووییه ، هه‌ر دانه‌یه‌ک له ئه‌ڵقه‌که دانه‌ی گه‌وهه‌رن و هه‌ر ده‌ستێکیش هه‌وڵی تێکدانی بدات ده‌ستێکی چه‌په‌ڵه له لاوازدارترین حاڵه‌تی سزادا ده‌بێت ببێته بار به سه‌ر شانی خاوه‌نییه‌وه.
یه‌کێک له هێما جوانه‌کانی کوردستان باری ئارامیهتی که به شانازییه‌وه له رێزی پێشه‌وه‌ی هه‌مو ناوچه‌کانی عێراق و سه‌جه‌م وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناویندایه ، جا که‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی کورده ئه‌م ده‌ستکه‌وته بکرێته قوربانی هه‌وه‌س و فتوای مه‌لایه‌کی نه‌زان و هه‌ندێک مێرد منداڵی نه‌فام که ته نانهت ته‌فسیری ( بسم الله الرحمن الرحیم ) نازانن ، هه‌ر وه‌کو له دیمه‌نی ئاژاوه و ئاژاوه‌گێرانی ئه‌م دواییه‌ی شاری زاخۆی خۆشه‌ویستدا بینرا .
بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر ئاژاوه‌ی وا که‌شی گه‌شی کوردستانه‌که‌مان ته‌ڵخ نه‌کات پێویسته سه‌ر و بنی هه‌مو ئاژاوه و ئاژاوه گێران نه‌خرێته ژێر به‌ڕه‌ی وتووێژی سیاسی له ژێر ناونیشانی چاره‌سه‌رکردنی کێشه به‌ڵکو ده‌بێته چهکوژی یاسا و قانون ئاماده باش بێت له مه‌یدانی دادوه‌ریدا ، هه‌مو ئه‌وانه‌ی له دوور و نزیکه‌وه تێکه‌ڵی ئه‌و ئاژاوه بوون ده‌بێت بخرێنه ژێر باری سزایه‌ک که جارێکی تر ئه‌ستۆیان نه‌خورێت بۆ ئه‌نجامدانی به‌دکارێکی وا .
پێم سه‌یره ئه‌مانه‌ی دوکانی مه‌ی فرۆشتن ده‌سووتێنن له وڵات هه‌ر خۆیان یان ئه‌مساله‌کانیان له‌م ئه‌وروپایه مه‌ی ده‌فرۆشن ، له باڕه‌کاندا مه‌ی ده‌گێرن ، له یانه‌کاندا کار ده‌که‌ن ، هه‌ر خودی خۆیان جۆره‌های دزی ده‌که‌ن به فه‌توای ئه‌وه‌ی گوایه ئه‌وروپا ( دار الکفر ) ه . ئه‌وانه‌شی کار ناکه‌ن به باجی له‌شفرۆشان به ناوی یارمه‌تی سۆسیال ده‌ژین . ئه‌مه راستییهکانیانه ئیتر بۆ له وڵاته‌که‌ی ئێمه رۆڵی خالیدی کوری وه‌لید ده‌بینن ، یان ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌که ئیسلام و ئیسلامه‌تی نیه به‌ڵکو گورزوهشاندنێکی کوێرانه‌یه به هیوای ئه‌وه‌ی له تاریکی شه‌وه‌زه‌نگدا ههڵگژێنه سه‌ر دیواری حوکم و به‌هاری عه‌ره‌بی بکه‌ن به پایزی کوردی .
هه‌ر وه‌کو چۆن کورد حه‌قیقه‌تێکی یه‌کپارچه‌ییه و نابێت له ژێر هیج دروشمێک له‌تبکرێت ، ئیسلامیش هه‌روا هه‌قیقه‌تێکی یه‌ک پارچه‌ییه نابێت له ژێر ناوی جۆراوجۆر له‌ت و په‌ت بکرێت ئه‌گینا نه‌ک ئئسلامیش نین به‌ڵکو به پێی فه‌رمووده‌یه‌کی پێغه‌ممه‌ر (د . خ ) هه‌مو ئه‌م پارته جیاجیانه دوامۆڵگایان دۆزه‌خه (حدثنا أبو داود الحفري عن سفيان الثوري عن عبد الرحمن بن زياد الأفريقي عن عبد الله بن يزيد عن عبد الله بن عمرو قال
قال رسول الله صلى الله عليه وسلم ليأتين على أمتي ما أتى على بني إسرائيل حذو النعل بالنعل حتى إن كان منهم من أتى أمه علانية لكان في أمتي من يصنع ذلك وإن بني إسرائيل تفرقت على ثنتين وسبعين ملة وتفترق أمتي على ثلاث وسبعين ملة كلهم في النار إلا ملة واحدة قالوا ومن هي يا رسول الله قال ما أنا عليه وأصحابي
) به کوردییه‌که‌ی رۆژێک دادێ ئومه‌ته‌که‌ی منیش هه‌ر وه‌کو ئیسرائیلیان به‌سه‌ر دێت هه‌ر وه‌کو چۆن پێ شوێنی پێکه‌ی تر ده‌گرێت ، ئه‌گه‌ر ئه‌وان دابه‌ش بوونه سه‌ر هه‌فتاو دوو کۆمه‌ڵه ئه‌وا ئۆمه‌ته‌که‌ی من دابه‌ش ده‌بێته سه‌ر هه‌فتاو سێ کۆمه‌ڵه که هه‌موی له دۆزه‌خدا ئۆقره ده‌گرن ته‌نها یه‌کێکیان نه‌بێت ، لێیان پرسی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا کام کۆمه‌ڵه‌یان به‌هه‌شتییه ، ده‌ڵێ : ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر رێره‌وی من و هاوهڵهکانمن .
جا که‌ی ئه‌مانه له سه‌ر رێره‌وه‌ی خوا و پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵه‌کانی ئه‌ون ،
پێغه‌مبه‌ری خوا ( د.خ ) که‌ی وتوییه‌تی برۆن زه‌کاتی وڵاتان کۆبکه‌نه‌وه و له وڵاتی خۆتان حیزب و کۆمه‌ڵه‌ی جیا جیای پێبکه‌وه نێن ، هه‌ر وه‌ک ده‌بینین هه‌ندێک بازرگانی مه‌یدانی سیاسه‌ت ده‌چن له وڵاتانی که‌نداو و حیجاز و له حکومه‌ی تورکیان زه‌کات و پاره وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی له کوردستاندا ئاگری ئاژاوه‌ی پێ ساز بده‌ن له پاڵ ئه‌مه‌شدا هه‌ندێ جار لێره و له‌وێ بو خۆڵخستنه چاوان مزگه‌وتێکی بچووک ده‌چه‌قێنن وه‌کو ئه‌وه‌ی کوردستان ته‌نها مزگه‌وتی نوقسانه بێت ،
بابه میلله‌ت به ئاگایه میلله‌ت فرۆشان هه‌رزه وه‌کیلی وڵاتی خامۆشان .