هه ڤال ایبراهیم یەکێکە لە هونەرمەندە دەنگ زوڵالانەی توانایی خوی سەلماند وە بۆتە ئەستێریەکی نێو هونەری کوردی و جەماوەرێکی بەر چوای هەیە تا ئێستا ئاستێکی باشی پێشکەش کردیە ماوەیەکە خەریک بوین تاکو دیمانیەکی لەکەڵ بکەین لە بارەی ژیانی هونەری کارەکانی هەروەها چەند پرسێکی تایبەت بەخوی و دواین بەرهەمی کەخەریکە لەم نزیکانە بڵاوی بکاتەوە ئەوە بوو توانیمان دیمانێکی تێرو تەسەلی لەگەل بکەین، ئەمە دەقەکەیەتی
ڕێبوار : زیاتر لەکارە هونەریەکانت کێ هاوکاریت دەکات لەئاوازو هۆنراوە، رونتر بڵێین هەڤاڵ ئیبراهیم ستافێکی دیاریکراوی هەیە کاریان لەگەڵ بکات؟
هەڤاڵ ئیبراهیم : من لەگەڵ زۆر هونەرمەندەکان تەعامول دەکەم وەکو ئاوازو شیعر.
ڕێبوار : چ بیرۆکەیەک بوو ئەم کلیپەی (عەزیزە) زیاتر بەشێوازی کۆمیدی تەمسیل بکرێت؟
هەڤاڵ ئیبراهیم : مەرام ئەوبوو حەزم کرد ئەم کلیپە جیاواز بێت لەگەڵ ئیشەکانی من یەان رابردوو و هەستم کرد دەبێ گۆرانیەک بکەم جیاواز بێت لەبەر ئەوەی تا بتوانم بەردەوامی بدەم بە ئیشی نوێ.
ڕێبوار : پرۆژەت بۆ خۆشەویستی هەیە؟
هەڤاڵ ئیبراهیم : خۆشەویستی زۆر رامانی جیاواز دەدات و پێویستە بەتایبەت بۆ گۆرانیبێژان.
ڕێبوار : حەز لەچ خواردنێک دەکەی؟
هەڤاڵ ئیبراهیم : یاپراغ و ماسی.
ڕێبوار : دواکاری هونەریت کامەیە؟ کامە کارت لا خۆشەویستە؟
هەڤاڵ ئیبراهیم : دواکاری من کلیپی عەزیزە بوو هەموو کارەکانی من لای من خۆشەویستن.
ڕێبوار : لەگۆرانی گوتندا چ شێوازێکت پێ باشە؟
هەڤاڵ ئیبراهیم : هەر هونەرمەندێک حەزی لە شێوازێکی جیاوازەو من حەزم لە زۆر شێواز هەیە بەڵام وەکو ئیش پێکردن من ئەو شێوازەم پێ خۆشە کەلە دەنگی من و کاریزمامن دێت.
ڕێبوار : بەنیازی لەگەڵ هیچ هونەرمەندێک (دیود) بکەیت؟
هەڤاڵ ئیبراهیم : من زۆر پڕۆژەم هەیە بۆ داهاتوو ئینشااللە پڕۆژەکانم دیار دەبن.
ڕێبوار : هەست ناکەی هونەری کوردی تێکەڵاوبوونێکی پێوە دیارە لەرووی ئاوازو میوزیک؟
هەڤاڵ ئیبراهیم : ئەو شتە لەهەموو وڵاتەکانی دنیا هەیە.
ڕێبوار : چ بکرێت بۆ ئەوەی هونەری کوردی لەجیهان بەباشی بناسرێت؟
هەڤاڵ ئیبراهیم :زۆرست هەن بەڵام شتی گرینگ ئەوەیە مافی هونەرو هزرو گۆرانیبێژان بپارێزرێت و کردنەوەی کۆمپانیایەکی باش لەکوردستان، و حکومەت زیاتر گرینگی بە موزیکی منداڵان بدات، لەسیدیەکەی یەکەممدا تراکێکی بەشێوەزاری سۆرانی گوتومە، لەسیدی دووەمدا دووتراکی بە شێوەزاری سۆرانی، لەسیدی سێیەمدا چوار گۆرانی بەشێوەزاری سۆرانی، حەز دەکەم هەر سیدیەک بەرهەمبهێمن چەند گۆرانیەکی بەشێوەزاری سۆرانی بێت لەبەر خۆشەویتی دەڤەری سۆران کە گوێ لەگۆرانیەکانی من دەگرن.
ڕێبوار : لەگەڵ سیاسەت پەیوەندیت چۆنە؟
هەڤاڵ ئیبراهیم : زۆر موتابەعەی خەبەری سیاسی دەکەم و حەزم لێیە ئاگاداری سیاسەت بم زیانیاریم لەسەر هەبێت لەبەر کاری هونەری هەندێک گرێدان هەیە بەکاری هونەری.
ڕێبوار : لەگەڵ وەرزش چۆنی؟ حەزت لەچ یایەنەیەکی ئەوروپیە؟
هەڤاڵ ئیبراهیم : لەگەڵ وەرزش باشم و حەزم لە یاری (پینگ پۆنگ و مەلەوانی و تۆپی پێیە) و پشتیوانی یانەی باش دەکەم.
ڕێبوار : لەگەڵ کامە هونەرمەندی بیانی پەیوەندیت هەیە؟
هەڤاڵ ئیبراهیم : لەگەڵ هیچ هونەرمەندێکی بیانی کۆنتاکتم نییە تەنیا لەگەڵ هەندێک گۆرانی بێژی عێراقی.
ڕێبوار : بەرای تۆ چ پرۆژەیەک هەبێت بۆ نەهێشتنی کۆپی کردنی (CD)؟ بەرای تۆ حکومەت کەمتەرخەم نییە؟
هەڤاڵ ئیبراهیم : ئینشااللە بەزوترین کات ئەو بڕیارە جێبەجێ دەکرێت ئەمە داوای من و هەموو هونەرمەندانە چونکە ئەوە کەمترین مافی ئێمەیە.
لەکۆتاییدا هیوای پێشکەوتن بۆ جەنابتان دەخوازم هەر سەرکەوتووبن.
Rebwarjabar
rebwarjabr@gmil.com