له‌گه‌ل شنه‌یه‌کی قه‌ندیلا
ئهدهمهی
هه‌ڵۆ له لووتکه دا نه‌بێ نامرێ
بای شوومی ئه‌جه‌ل له‌تۆی ئه‌خوێند
شه‌رمه مه‌رگ به جه‌سته‌ی تۆ بووێرێ
ئه‌ی له کوێ بوو ئه‌و ده‌مه‌ی تۆ ئه‌تووت :
ئه‌وه سنگی من و گووله‌ی دووژمن ، ئه‌وه دڵی من وئه‌وه خه‌نجه‌ری ژه‌نگاوی دووژمن
مه‌رگ له کوێ نووستبوو ی ئه‌و ده‌مه‌ی سێداره‌ش له ملی ئه‌و ئه‌ترسا ، له کوێ بووی مه‌رگ ؟
له کوێ بووی ئه‌و ده‌مه‌ی به گژ جه‌لاده‌که‌یدا هاته‌وه له کوێ بووی ؟
زۆر ده‌مێکه ئه‌ڵێی ئه‌رۆم….
سووری له‌سه‌ر ڕۆشتنت …
ئه‌مجاره‌یان له رۆشتنتا شکۆی هونه‌رمه‌ندو پێشمه‌رگه بووه ناونیشانت
رۆشتی و ئۆغر …ئه ی عاشقی که‌ژو کێو و، ئه‌ی مامه خه‌مه‌ی نیشتمانم
ئه‌ی ده‌ست شاڵه خورماییه‌که‌ی ده‌شتی نێرگز
ئیتر که‌س بۆ زیزبوونی شیلانه‌که‌ی ناگری ،
ئیتر که‌س گله‌یی له به‌ختی ناکات ،
ئیتر که‌س هێمن و ساقی پێک نا گه‌یه‌نێ ،
ئیتر پێشمه‌رگه گوێ بیستی هۆ کاکی پێشمه‌رگه نابێ،
ئیتر زیندانه سیاسیه‌کان به ڕۆڵه‌ی زیندان زامه‌کانیان خۆش ناکاته‌وه
ڕۆشتی و ئۆغر
ئه‌ی به‌وره چاوگه‌شه‌که‌ی مردنت له کونجێکیشا نه ئه‌بینی
زۆر ئه‌ترسای وه‌ک قایه ئه‌و ئاڵایه ههڵنهکرێ له‌سه‌ر سه‌رت
به‌ڵآم له ئاڵای ڕۆژانی خه‌باتیانه‌وه پێچای …….
قه‌ندیل ئه‌ڵێ :
من زۆر جار دڵم پر بووه له گریان … چاوم پڕ بووه له گریان
به‌ڵام ،
بۆ مه‌رگی تۆ هیچ نه‌گریام چونکه له‌سه‌ر سه‌رم بوویت
به نهمــــــــــــــــــــــــام
به‌م مه‌قامی سه‌فه‌ره‌وه
سه‌فه‌ر به‌ره‌و کام مه‌مله‌که‌ت ؟
خۆ تۆ فێری له رۆشتنتا وه‌ک هه‌ور بروسکه‌ت دێ
گڤهت وه‌ک بای تووڕه‌یه‌و به‌ر ئه‌بێته چاوی ئاگر
له سووتانی خه‌رمانی عومریش ناترسی
بۆ کوێ ئه‌ڕۆی ؟
هێشتا زووه په‌ری جێ بهێڵیت بۆ سبه‌ی ،
هێشتا زووه په‌شێو جه‌رگ سووتاو که‌ی ،
تۆ هه‌ر ئه‌ڕۆی مه‌رگ له باڵای شه‌که‌تت ئاڵاوه و
وورده وورده له وهرینتا ئه‌بیته‌وه نۆته‌ی پاییزه……
له‌م سه‌فه‌ره درێژهتا به مه‌رگ ئه‌ڵێی:
بم به‌روه بۆ جێ نزرگه‌ی باپیران زۆر دڵخۆشم به‌م سه‌فه‌ره
ڕوو ئه‌که‌یته کڵاو جامانه‌که‌ی حاجی و ئه‌ڵێی :
بابه …..
هیچ مه‌ترسه
وه‌ک وپاشا سه‌فه‌ر ئه‌که‌م
ته‌نیا جارێک خۆم نه‌دایه ده‌ست ئه‌و گوورگانهی
چاویان به‌ستی ، ئازاریان دای ڕووناکیان لێ حه‌شار دایت
ئه‌و کوره‌ت بووم ده‌ست له ملانی به‌فر ئه‌نووستم …..
ئه‌وده‌مه‌ی ڕۆح بووه پووشی ده‌م با
له‌یلا قاسم ها ت و ناوچه‌وانی ماچ کردوو ووتی :
عه‌به‌ی مه‌لاش له‌به‌رده‌رگا راوه‌ستاوه
شه‌هید مه‌لا عه‌لیش به پڕتاو خۆی کرد به ژوورا
کاکه حه‌مه پێم نه‌ووتی مه‌رگی ئاوا ناگۆڕینه‌وه به سه‌د ژین
ئای له جه‌نجاڵی ئه‌م شـــــــــــاره
ئه‌ڵێی باران بهسهردهغڵی بێ ئاوا دا ئه‌کا
جه‌خار کامێرای چاوتان لێره نیه تا بزانن چ حه‌شرێکه له‌م مهجرایه ……
هه‌ر که هه‌ڵۆ گه‌شته سه‌یوان پیاوێکی با ڵا به‌رزی جوان
به ده‌نگێکی زووڵاڵهوه :
ئه‌وه‌ڵ سه‌حه‌ره سه‌حه‌ر سه‌دایه و منیش غه‌ریبم……….. ئه‌وه‌ڵ سه‌حه‌ره
هه که هه‌ڵۆ گه‌یشته جێ ده‌می له سه‌حه‌ر بوه‌وه‌و ،
که‌وته ووتنی هه‌رمێ وه‌ی وه‌ی هه‌رمێ
مامه تایه‌ر له دووره‌وه که هه‌ڵۆی دی:
له زڕه‌ی زنجیر دڵت نه له‌رزێ پێوه‌ند بۆ له‌شه ……….
دیلان به چه‌پکێ گووڵه‌وه :
به خێر هاتی ئه‌ی گووڵی ژاڵه له گوێ چه‌م پاییزان ….
هێمن زۆر شه‌که‌تم کاکه حه‌مه ناڵه‌ی جوداییم لێت ئه‌وێ
هه‌موو سه‌یوان که‌وتنه سه‌ر پێ رۆحم مردوو زیندوه‌کان گشت تێکه‌ڵاو
هه‌ڵۆش ده‌سته شاڵه خورماییه‌که‌ی له‌به‌ر کردوو :
هۆ کاکی پێشمه‌رگه شۆرشگێڕی قاره‌مان ………..
له‌گه‌ڵ زیکری ده‌ف و ره‌زمی نه‌یا سه‌یوان بوه ڤیستڤاڵێکی ڕه‌ش داگه‌ڕاو
چاوی دار به‌ڕوو پڕ له ئاو په‌لکه زێڕینه‌ی ئاڵایه‌کی چوار ڕه‌نگ
خۆی نیشان دا‌و ، هه‌ڵۆ داستی گرت به سنگیه‌وه و،
خۆر دابه‌زی و ماچێکی کرد،
سه‌وز بووه جامانه‌ی سه‌ری و،
سوور بوه پشتێنی قه‌دی و ،
سپیشی به به‌رگی
پاشان هه‌ڵۆیان برده سه‌ر شانۆی سه‌یوان تا ووتارێک پێشکه‌ش بکات
مه‌دالیای خاکیان کرده مل
هه‌ڵۆ به ده‌م زه‌رده‌ی پێکه‌نینه‌وه :
ئه‌مێستا ئه‌ی خاکی شیرین رووت گرژ مه‌که وه‌ک نه‌مامێ بۆت ڕواوم
شه‌هیدم وپێشمهرگهم و به پێشه‌وه راوه‌ستاوم
هه‌ڵۆ ووتی :
به‌ده‌م زیکری دهفهکانهوه بگه‌ڕێنه‌وه
من لای هاوڕێکانم سهرخهویك ئه‌شکێنم و
خۆم وده‌ف و ئه‌سپێکی سپی دێینه‌وه له‌ناوجه‌رگه ی شاردا
ئه‌بمه په‌یکه‌رێ بۆ خاک
دایکی شه‌هیدێکیش ووتی :
جا من چۆن نه‌گریم نه له‌رزێ چۆکم ووێنهکهی تۆشیان یا له به‌رۆکم ……
ده‌سا کوژه‌که‌ی ته‌وێڵ مارۆی قه‌ندیل
دار قهرسیلهی باڵا به‌رزی مێرگه‌پان
چاو مامزی سه‌رکه‌پکان و
گوڵه جۆی گه‌رمیان و
زناری ناو پردان و هه‌ناره شیرینه‌ی هیران
له‌گه‌ڵ کۆچتا سه‌مفۆنیای هه‌موو ووڵات
بووه نرکه‌ی شمشاڵێكی ده‌م باو
عه‌لی حاجی سه‌عید ده‌ف ژه‌نی خۆش ئاوازی قافڵه‌که بوو …
له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی هانگاوی پڵنگێکدا تۆ تیژ ڕه‌ووت تر له ئامێزی ئه‌م و ئه‌و ئهکرایت و
غه‌ڵبه غه‌ڵبی :
خودایه …. کشانی نۆته‌ی ئاسمانی ئه‌م که‌مانه بۆ ؟
هه‌ڵچوونی مه‌وجی لاساری ئه‌م ڕووباره بۆ ؟
وه‌رینی زایه‌ڵه‌ی که‌ژاڵ وه‌ی قه‌زات له خاڵوانم بۆ ؟
به‌ده‌م نووکه‌ی گریانه‌وه باڵدارێکی سپی کلک درێژی باڵ ته‌نک
له‌گه‌ڵ هه‌ڵۆدا چووه ناو گۆڕه‌وه
هه‌ڵۆ کردی بهقهدیا و بوه‌وه به‌و ده‌مانچه‌یه‌ی
له وێنه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ ڕیشهیا گرتبوویان ………
گوێم له ترپه‌ی دڵی ئاوه وماسی ووێنه‌ی تۆی له به‌رۆک یاوه و
ته‌قولبابی ده‌رگایه‌کی حه‌فتا ساڵ که‌وتۆته ژه‌نینی ته‌پڵی
ئه‌و ئاوازه‌ی هه‌ڵۆ به مناڵی به به‌ده‌میا تێ په‌ڕیوه‌و له‌به‌ر خۆیه‌وه
له کۆڵانی ته‌نگه هبهری چڕیوه ….
پاشان هه‌ڵۆ به‌رزه‌فڕ له شه‌قی باڵی دا‌و
گه‌شته سه‌رئاسمانی قزله‌ر
له‌وێدا ئه‌و کوونه ته‌یاره‌یه‌ی بینی که هه‌شتاکان
به‌ده‌م ڕێژنه‌ی گوله‌وه ئه‌ی ڕه‌قیبی تیا ووتبوو
ئیتر چاوه‌کانی ماندوو بوون و
پێی وتین :
ئه‌ی گه‌له‌که‌م ئێوه‌ش وه‌ک من که‌م بژین و که‌ڵ بژین ……..
نه‌ردین بابان