دڵزار شەنگە : پێده‌چێت، هه‌ڵه‌بجه بچوکترین شاری دونیا بێت، به‌ڵام گه‌وره‌ی هه‌ڵه‌بجه له ئاست تاوانه‌کاندا، زۆر له‌وه گه‌وره تره که ئێمه له زومی کامێره و له ئه‌رشیفی ڕاگه‌یاندراوه بینراو و بیستراوه‌کانه‌وه بینیومانه و ده‌یبیستین،.
شارێکی گه‌وره‌و ڕه‌نگین، شارێک پڕ له ڕه‌نگ و هاڕمۆنیا و ده‌نگی جوانی، شارێک له باڵدارو سه‌وزایی و گیانله‌به‌رو شارێک له وێنه‌ی هه‌نارو تامی هه‌نار و ڕه‌نگی هه‌نار، له نێوان مه‌وجی جرکهکاندا، خامۆش و وێرانکرا، له کورترین زه‌مه‌ندا، جیهان گه‌وره‌ترین تراژیدیای به مێژوی خۆیه‌وه گرێدا، و هه‌ڵه‌بجه‌ی زیندوی به هه‌ڵه‌بجه‌ی زامدارو شه‌هید و خاوه‌ن گه‌وره‌ترین تراژیدیا به جیهان و ته‌واوی مرۆڤایه‌تی ناساند،.
له ڕێکه‌وتی 16/03/1988 ڕژێمی گۆڕ به گۆڕ و له ناو چوی ئه‌و کات و سه‌رده‌می حکومه‌تی عیراقی، لهپلانو به‌رنامه‌یه‌کی گڵاو و دڕاندانه‌و چه‌په‌ڵدا، که‌دور له هه‌مو ئه‌خلاق و پرانسیپێکی مرۆڤانه، به شێوازێکی تراژیدی هه‌ناسه‌و ژیان و خۆشه‌ویستی زیاتر له5000 هاوڵاتی سڤیلی ئه‌و شاره جوانه به کیمیاوی و گازی خه‌رده‌ل کۆتای پێهێنا، سروشت و ژیان‌و باڵنده‌و سه‌وزایی ئه‌و شاره، هه‌تا ئه‌مڕۆش گیرۆده‌ی پاشماوه‌ی ئه‌و چه‌که ترسناکه‌ن، به داخه‌وه له‌دوای کاره‌ساته دڵته‌زێن و تراژیدیاکه‌ی ئه‌و شاره، تا ئێستاش ڕۆژانه خه‌ڵکی ئه‌و شاره و ده‌ورو به‌ری بێ به‌ش و بێ به‌ری و بێ چاره‌سه‌ر نین له باجدانی ڕوح و ئازیزانییان، به پێویستی ده‌زانم له‌م بانگێشتکردنهمدا که له‌نزیکه‌وه له گه‌ڵتانم، و به ده‌رفه‌تێکی زێڕینی ده‌بینم، که له ناو یه‌کێک له‌زانکۆ به ناوبانگه‌کانی به‌ریتانیا،ئێوه‌ی ئاماده‌بوی به‌ڕێز له‌و کاره‌ساته ئاگادار بکه‌مه‌وه،و له‌هه‌مان کاتیش‌دا وه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی کورد، و وه‌فاداریم بۆ خاک و وڵات و قوربانییانی ئه‌و کاره‌ساته، که چه‌ند ڕۆژێکی دیکه ده‌بێت ئه‌و یاده به به‌رزی و پیرۆزی شۆڕش و سه‌رهه‌ڵدان و فیداکاری خه‌ڵکی کوردستان و شاری هه‌ڵه‌بجه به‌تایبه‌تی به‌رز ڕاده‌گرین، ده‌مه‌وێت به‌رهه‌مێکی هونه‌ری خۆمتان پێشکه‌ش بکه‌م،.
وه‌ک هونه‌رمه‌ندێک، به ئه‌رکی سه‌ر شانی خۆمی ده‌زانم، که‌هه‌میشه له‌هه‌وڵی ناساندنی کێشه‌ی وڵاته‌که‌ماندا بین و له‌هه‌مو بۆنه‌و یادێکدا،ئاماژه به‌و کاره‌ساته تراژیدیایانه بکه‌ین که مێژویه‌کی خه‌ماوی و ئازار به‌خشن،ئه‌رک و کاری ئێمه، وه‌ک هونه‌رمه‌ند ئه‌وه‌یه که ده‌بێت به هونهرکهمان له گه‌ڵ خه‌م و ئێش و ئازاری کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا بین و هه‌وڵبده‌ین کۆمه‌ڵگای جیهان له‌ئازار و کێشه‌ی گه‌له‌که‌مان ئاگادار بکه‌ینه‌وه،.
ئه‌مڕۆ لێره‌م، بۆ ئه‌وه‌ی به‌م به‌رهه‌مه هونه‌ریه له گه‌ڵ ئێوه‌دا پێشکه‌ش بکه‌م، و ئه‌و یاده بکه‌مه‌وه و لێره‌شه‌وه سه‌ری رێز و نهوهزش بۆ سه‌رجه‌م قوربانییانی ڕێگای ڕزگاری کوردوکوردستان به تایبه‌ت شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی زامدارو ئازیز داوهدهنهوێنم،هیوادارم توانیبێتم به‌م به‌رهه‌مه‌م خزمه‌تێکی بچوکم وه‌ک په‌یامێک بگه‌یه‌نم،.
ئاوازومیوزک زینەر سۆزدار
دابەشکردنی میوزیک دڵزار شەنگە
میوزیک ژەنان
کەمانچە هاوژین
کیبۆرد ئەنیڵ
ساز موراد یەڵدرم
نەی سالار
بۆ بینینی به‌رهه‌مه‌که کرته له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه‌ن