لە ١٦ یەمین فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی موزیکی فێز لە وڵاتی مەراکێش بۆ ئەمساڵ هونەرمهندانی کورد هەژار زەهاوی و شەهرام نازری بانگهێشت کران . شایەنی باسە ئەم فیستیڤاڵا یەکێکە لە فیستیڤاڵا بەناوبانگەکانی جیهان کە هەر ساڵ لە وڵاتی مەراکیش بەڕێوە دەچێت بۆ هەر ساڵیش هونەرمەندێكی ناودار بانگهێشت دەکردرێت وەکو كاظم الساهر، صباح فخري بۆ ئەمساڵیش گۆرانیبێژ شەهرام نازری و موزیکژانی بهتوانای ئامێری دەف هەژار زەهاوی و گرووپی موزیکی نازری میوانداری کران.
لەم فیستیڤاڵهادا “ شاهنامەی فیردەوسی “ بە دەنگی نازری پێشکەش کرا و بەشێکی تری ئەم فیستیڤاڵه تایبەت بوو بە موزیك، گۆرانی و مەقامی کوردی کە بووە جێی سەرنجی و شادی ئامادەبووان و هەروەها میدیا بیانیەکان لهمانه میدیای عربی ،ئتالی ، فرانسی ، سپانی و پورتوگالی.