که‌رخی هه‌ولێری – ئه‌ڵمانیا :رۆژانێک بوو ئه‌مما ڕه‌ش و قه‌ترانی، پۆستاڵی ڕه‌شی داگیرکه‌ر به سمێڵی هه‌شتی شوباتییه‌وه له جاده و کۆڵانه برینداره‌کانی شاردا به که‌ماڵی ئێسراحه‌ت پییاسه‌یان ده‌کرد، سه‌یری هه‌رکونجێکی ئه‌م شاره بێنازه‌ت بکردابا ده‌ترووانی به درووشمی به عسییان ڕه‌ش کراونه‌ته‌وه، نیوه‌ی شار سه‌ربازگه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تێدا درووست کرابوو به شێوه‌یه‌ک نه‌خشه‌ی بازنه‌یی هه‌ولێره‌که‌مانی که‌ل کردبوو، ئێره مه‌ڵبه‌ندی ده‌یان باره‌گای ئه‌منی و موخابه‌راتی و هه‌واڵگه‌ری رژێمی له ناوچووی به‌عس بوو،
وێنه‌ی دیکتاتۆرێکی چه‌په‌ڵ له هه‌مو شوێنێکدا چه‌قێندرابوو به شێوه‌یه‌ک مه‌ودای بینینی پتر ره‌شتر کردبووه‌وه ، تاقه منداڵێکم هه‌بوو له نووری هه‌ردوو چاوانم خۆشه‌ویستر بوو حه‌زم ده‌کرد وه‌ک منداڵانی جیهان بیبه‌م بۆ باخچه‌یه‌ک ، یاریگایه‌ک ، سینه‌مایه‌کی تایبه‌ت به منداڵان ، شانۆیه‌ک ، گۆله‌ئاوێک ، داخی گرانم ئه‌و ئاواتانه له نێو چوارچێوه‌ی یاده‌وه‌رییه‌کاندا به ته‌ڕی مردن، شه‌وانه مێشکی ئه‌و منداڵه‌م ده‌ئاخنی به هیوای گه‌وره به‌ڵام کاتێک هه‌تاو تاریکی شه‌وی ده‌دڕی هه‌مو ئه‌و گفت و به‌ڵێنانه‌ی به منداڵه‌که‌م ده‌دا رووت ده‌بوونه‌وه وه‌ک درۆیه‌کی بێگوناه، بێگومان هه‌مو خه‌ڵکی شار شه‌ریکی من بوون له‌م ئاخ و حه‌سره‌ت و دڵه‌ڕاوکێیه‌دا، شه‌وی دیکتاتۆری و داگیر که‌رانی کوردستان ئێجگار دوورودرێژ بوو ، به شێوه‌یه‌کی وا له‌ش و مێشکمانی پڕ کردبوو له سه‌دان نه‌خۆشی ، شار شاری باوباپیرانه به‌ڵام هه‌مو شتێک تێیدا نامۆیه، منی کوردی سه‌فشه‌که‌ی هه‌ولێری کاتێک له ماڵی خۆم ده‌رباز ده‌بووم ده‌مرووانی دروشمێکی نامو دیواره‌که‌ی پێش ماڵمانی ناشرین کردووه ، (امة عربیة واحدة ذات رسالـة خالدة) ، هه‌نده‌کی دیکه ده‌رۆیت ده‌روانیت لافیته‌یه‌کی گه‌وره شه‌قامه‌که‌ی کردووه به دوو له‌ته‌وه ( کل العراقیین بعثیون وان لم ینتموا ) ، هه‌روا هه‌مو قوژبنێکی هه‌ولێر له‌وه زیاتر هیچی تر نه‌بوو هه‌روه‌کو ده‌ڵێن که‌روێشکت ده‌وێ ئه‌وه که‌روێشک ئاسکت ده‌وێ ئه‌وه که‌روێشک .
هه‌رچۆنێک بوو به هه‌زار سه‌ره‌مه‌رگی ئه‌و قۆناخه سه‌خته‌مان به سه‌ر برد ، ئه‌وه قۆناخ بوو یان شه‌وه‌یه‌کی ئێسک قورس سه‌ره‌سنگمانی ته‌نی بوو هه‌ناسه‌ی سوار کردبووین ، کورد ده‌ڵێ روح له شوێنێکی سه‌خته به ئاسانی ده‌رناچێت ، به‌راستیش وایه ، ئه‌گینا روحی که‌سمان له قه‌فه‌زی سینگمان نه‌ما بوو ئێستا ، خه‌ونێکی تاڵ بوو له کۆڵمان بووه‌وه .
کورد ڕاپه‌ری ، دیسانه‌وه قسه‌یه‌کی پێشینانمان هاته دی ، ئه‌و قسه نه‌سته‌قه‌ی ده‌ڵێ : هه‌مو شتێک له باریکی ئه‌مما زوڵم و زۆرداری له ئه‌ستووریدا ده‌پچرێت، به‌ڵێ چی له کاره‌ساتی ئه‌نفال کیمیاباران ئه‌سوورتره ، پۆستاڵی داگیرکه‌ران خاکی پاکیان به‌جێهێشت به‌ڵام پیلانی دوژمنی ناپاک هێشتا له کوردستان مابووه‌وه بۆیه ده‌ستی ڕه‌شی شه‌ری براکوژی ئه‌وه‌نده‌ی تر برینه‌کانی قوڵکردینه‌وه، چوار ساڵی ڕه‌به‌ق لاوی کورد به ده‌ستی کورد ده‌کوژرا بۆیه بێزارییه‌کی بێ وێنه په‌رده‌ی ڕه‌شی خۆی هه‌ڵدایه سه‌ر خونچه‌ی ئاواته‌کانماندا تا کار وای لێهات زۆربه‌مان وڵاتمان به‌جێهێشت و هه‌ر که‌سه‌ی له له یه‌کێک له وڵاتانی جیهان بووین به ئاواره ، به‌ڵام دیسان به لاشه له غوربه‌ت و به دڵ له کوردستان بووین ، با ناوی ئه‌م چه‌ند ساڵانه‌ش بنێێن قۆناخ، ئه‌و قۆناخه‌ش کۆتایی پێهات به هیوای ئه‌وه‌ی یه‌زدانی مه‌زن قۆناخێکی سه‌ختی وامان پێ‌نیشان نه‌دات .
قۆناخی دواتر قۆناخی کزنگی به‌ره‌به‌یان بوو ، هه‌تاوی بیناسازی هه‌ڵکه‌وت ، هه‌مو ته‌ڵێک له ته‌ڵه ره‌نگاڕه‌نگه‌کانی سوارچاکێکی دڵسۆزی نیازپاکی خستبووه سه‌رشانی خۆی، دیارترین تاڵه‌گزنگ سه‌رۆکی خۆشه‌ویستمان کاکه مه‌سعودی پایه‌به‌رز بوو که هیچ رۆژێک له رۆژان خۆی له تاکێکی ئه‌م نه‌ته‌وه‌ی کورده جیا نه‌کردوه‌ته‌وه ، دیاره ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌شی له بابه‌گه‌وره‌مان مسته‌فا بارزانی وه‌رگرتووه که له 1962 ه‌وه مامۆستا‌و ڕابه‌ری کاکه مه‌سعود بووه کاتێک بۆ یه‌که‌مین جار چه‌کی پێشمه‌رگایه‌تی له شانناو ئێدی تا وه‌کو ئێشتاش که له گه‌ڵ سه‌رۆک و پاشایانی جیهان داده‌ده‌یشێت خۆی له پێشمه‌رگه‌یه‌ک زیاتر نازانێت ، رۆڵه‌ی به وه‌فای کورد کاکه نێچیرڤانیش سوارچاکێکی ئه‌و مه‌یدانه بوو ، رۆڵه‌یه‌کی شاری هه‌ولێر ئه‌ندازیار نه‌وزاد هادی ئه‌رکی قۆناخێکی نوێی خسته ئه‌ستۆی خۆی ، له نێو جه‌نجاڵی گه‌نده‌ڵی و رووه ناپاکاکه‌کانی که هاوته‌ریب له گه‌ڵ کاروانی بیناسازی پێکه‌وه هه‌نگاوی ده‌نا ده‌ستی خێر و رووی هه‌تاو کۆڵی نه‌دا له هه‌نگاونان به‌ره‌و لوتکه ، له راستیدا ئه‌مه کارێکی وا ئه‌سان نیه له به‌ر ئه‌وه‌ی کابرای گه‌نده‌ڵ له گه‌ڵ تۆ ده‌ژی ، ئه‌ویش کاربه‌ده‌سته ، دوو رووی هه‌یه ، روویه‌کی شه‌راکه‌ت و هاوکارییه به‌ڵام رووه ڕاسته‌قینه‌که‌ی له تاریکی شه‌وه زه‌نگدا فیشه‌گی قه‌ستکوژیت تێده‌گرێ، که‌ناڵی ده‌مامک له چاوی به‌ده‌سته به ناوی که‌ناڵی ئازاد !! له‌و رێگه‌وه هه‌وڵی بێ‌وچان ده‌دات رووی هاوه‌ڵه‌کانی رۆژی ناشرین بکات ، بێ‌وچان ده‌یه‌وێ کراسی ڕه‌شی گه‌نده‌ڵی خۆیان بکه‌نه به‌ر دڵسۆزانی هه‌ولێر و کوردستان ، ئاخر ئه‌مه‌یه وا ده‌کات کاری بیناسازی زه‌حمه‌تر و زه‌حمه‌تریش بکات ، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر نه‌فسنزمی ئه‌ستۆ لاری گه‌نده‌ڵکاران نه‌بوایه ده‌بوو هه‌مو به‌رپرسێک و بگره هه‌مو هاوڵاتییه‌ک وه‌کو کاک مه‌سعود و کاکه نێچیر و کاک نه‌وزاد بوایه ، ئه‌و کات هه‌مو کونوقوژبنێکی ئه‌م کوردستانه وه‌ک هه‌ولێر ڕازاوه و جوان دڵرفێن ده‌بوو ، ئه‌و گه‌رمیانه نازداره‌ی ئێستاش برینی ئه‌نفالی سارێژ نه‌بووه پێویستی به عه‌زیمه‌تێک هه‌یه که له ده‌روونی که‌سانی وه‌کو نه‌وزاد هادیدا هه‌یه .
ئه‌من ئێستا دوای چه‌ندین ساڵی غوربه‌تمدا جار به‌جار سۆزی بینینی که‌سوکار و یاده‌وه‌رییه‌کانی شار بینینی روخساری کوردستانی ئێجگار ئازیز به باڵی فرۆکه‌یه‌ک به‌ره‌ی هه‌ولێری قه‌ڵا و میناره هه‌ڵده‌فڕم ، کاتێک له فرگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ولێر داده‌بزم خۆم پێناگیرێ ، به ده‌ستی خۆم نیه ، هه‌ستی شه‌رم ده‌تۆرێ له پڕ دوو کانی فرمێسکی زێوین له هه‌ردوو چاوانمدا ده‌ته‌قێن ، سوجده بۆ ئه‌و خاکه پاکه ده‌به‌م خۆڵه‌که‌ی ماچ ده‌که‌م ، ئه‌و دڵۆپه فرمێسکانه فرمێسکی خۆشین و ئه‌و ماچه‌ش ماچی دوو ئاشقی له یه‌ک دابڕاون خاک ورۆڵه‌ی خاک ، دوای ساتێک بیر ده‌که‌مه‌وه و له خۆم ده‌پرسم ئایا ئه‌مه‌ی هه‌مو جارێک ده‌یکه‌م گرته‌یه‌کی شانۆییه !؟ هه‌ر خۆمیش وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه ، نه خێر شانۆی چی ، ئه‌و شوێنه‌ی منی لێ دابه‌زیم ناوی فرگه‌ی هه‌ولێری نێونه‌ته‌وه‌ییه ، ئه مه له خه‌ونی کێدا بینراوه ؟ ئه و رووه‌که سه ر سه‌وزانه فه‌یله‌قێک سه‌ربازی داگیرکه‌ر نیه ، به‌ڵکو باخچه‌یه‌کی ته‌ڕی خۆشیبه‌خشی له شوێنی ئه‌و فه‌یله‌قه کوردکوژه سه‌وز بووه ، ئه‌مه هه‌ولێر و قونسوڵخانه‌ی ده‌یان وڵاتی جیهانی تێدایه فه‌رمانبه‌ره‌کانی له ژێر چه‌تری ئاسایشێکی به‌رکه‌ماڵ کاری ئاسایی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، ئه‌مه هه‌ولێره باره‌گای وه‌زاره‌ته‌کان ته‌رزێکی بیناسای تایبه‌تیان به‌م شاره‌یان نیشان داوه ، ئه‌مه هه‌ولێره و ئه‌وه‌ش قه‌ڵه پیره‌که‌یه‌تی وا خه‌ریکه به‌رگی یۆنسکۆی جیهانی ده‌پۆشێت ، ئه‌مه هه‌ولێری ئه‌مرۆیه به پتر له نه‌وه‌د باخچه‌ی شوێنی حه‌وانه‌وه و یاریگای قه‌شه‌نگ رازاوه‌ته‌وه ، ئه‌مه هه‌ولێره ئه‌مرۆ به شێوه‌یه‌ک ده‌یبینم سبه‌ی له سه‌فه‌ری داهاتوومدا به ته‌رزێکی رازاوه‌تر ده‌یبینم ، بڕیار و به‌ڵێنێکه خه‌ڵکانی دڵسۆز به شار و وڵاتیان داوه تاوه‌کو لووتکه نه‌وه‌ستن ، ده‌ی خوایه وه‌ته‌ن ئاوا که‌یت چه‌ند جوان و دڵگیره . .