که‌رخی هه‌ولێری :به درێژه‌ی مێژووی سیاسی نوێی کوردستان و عێراق و ناوچه‌که کورد خراوه‌ته ژێر باری توومه‌تێکی ناهه‌ق که گوایه میلله‌تێکی شوانکاره‌ی دوور له شارستانی شهرفرۆشه، هیچ کاتێکیش ڕێگه به کورد نه‌دراوه به‌رگری له خۆ بکات چ له رێگه‌ی خۆیه‌وه یان له ڕێگه‌ی دۆستانی ئه‌گه‌ر دۆستی هه‌بێت ئه‌م نه‌ته‌وه بێگوناهه‌ی ئێمه ، نه‌خه‌یر مه‌سه‌له‌که ته‌نها تۆمه‌ت نه‌بووه ، به‌ڵکو حوکمێکی قه‌ره‌قۆشی به سه‌ر سه‌پێندراوه هه‌ر به پێی ئه‌و تۆمه‌ته‌وه ، حوکمه‌که‌ش بێبه‌شبوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ک بووه له مافی دروستکردنی وڵاتێک له سه‌ر خاکی باوپیرانی ، دیاره ئه‌و تۆمه‌ته له زاری سێ نه‌ته‌وه‌ی داگیرکه‌ری کوردستانه‌وه هه‌ڵقوڵاوه و هه‌میشه نه‌وه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانیان ئه‌و ئه‌و تۆمه‌ته‌یان کاوێژکردووهتهوه .
کاتێک ئه‌م نه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان به ده‌ستی خۆی په‌نجه‌ره‌یه‌کی ئازادی بۆ خۆی کرده‌وه به درووست‌کردنی هه‌رێمێکی فیدراڵی ئازاد و دێرینترین شاری جیهان هه‌ولێری خۆڕاگری کرده پێته‌ختی خۆی خه‌ڵکی رووی زه‌مین سه‌رسام و واقوڕماو به‌رامبه‌ر راستییه‌کی زه‌ق ڕه‌پ ڕاوه‌ستان ، ئه‌و ڕاستییه‌ش بێ هیچ گومانێک پێچه‌وانه‌ی ئه‌و تۆمه‌ته مێژووییه ! بوو که به ناهه‌ق به گه‌ردنی کورده‌وه هه‌ڵواسرا ، به‌ڵی بۆ عاله‌می سه‌ررووی زه‌مین چه‌سپا که کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی شارستانی و ئاشتیخوازن ده‌خوازن هه‌میشه سه‌ربه‌ست بژین .
ده فه‌رموون به چاوی خۆتان ببینن ئه‌نقه‌ره یان تاران یان دیمهسکۆس ( شام ) مه‌ڵبه‌ندی ئاشتییه یان هه‌ولێر و هه‌مو ده‌سته خوشکه‌کانی ( که‌رکوک ، سلێمانی ، دهۆک و خانه‌قین )، ئه‌وه‌تا ده‌بینن ئه‌نقه‌ره به به‌رچاوی میدیای هه‌مو جیهان ده‌ستی ناوه‌ته بینه‌قاقای بیست ملیۆن کورد هه‌ناسه‌ی له گه‌روویدا قه‌تیس کردووه له پاڵ ئه‌مه‌ش شهر به باکوور و باشوور و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای ده‌فرۆشی ، ئاخر ئه‌م ده‌وڵه‌ته بوو له لۆزانا ( 1923 ) بره خۆفرۆشێکی کۆکرده‌وه به ناوی سه‌رۆک عه‌شیره‌تانی کورد که له‌وێنده‌ر ئیفاده‌ی نامه‌ردییان دا به‌رامبه‌ر ئافه‌رینی ئه‌تاتورک و گوتیان ئێمه ناخوازین ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆمان هه‌بێت و ده‌مانه‌وێ له ژێر چه‌تری تورکیادا بژین .
ئه‌وه تاران ، بڕوانن چی ئاژاوه‌یه‌کی بۆ جیهان ناوه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێ به زه‌بری چه‌کی نه‌وه‌وی ئیمبراتۆریه‌تێکی شیعی پێکه‌وه بنێت ، به‌رزترین ئه‌ندامانی حوکمیان پیلانی تیرۆریزمانه داده‌رێژن بۆ شه‌هیدکردنی دکتۆر عه‌بدولره‌حمان قاسملۆ و شه‌ره‌فکه‌ندی هه‌رچه‌نده له رۆژئاواش بژین و له ناو ئێرانیش ئازادیخوازان به رۆژی نیوه‌رۆ هه‌ڵده‌واسێت به دارته‌له‌کانه‌وه بێگوێدان به ساده‌ترین مافی مرۆڤ .
ئه‌مه‌ش به‌غدا ، به‌غدای تاوان ، به‌غدای ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و بادینان و بالیسان و قه‌ره‌داخ ، به‌غدای هه‌زار و یهکشهوهی پیلان گێڕان بڕوانن هه‌ر له درووستبوونیه‌وه تا ئێستا هه‌میشه مه‌ڵبه‌ندی پیلانگێری بووه ، له‌وه‌ته‌ی ئه‌بو جه‌عفه‌ری مه‌نسور به ردی بناغه‌ی دانا ، ئا له‌و ده‌مه‌دا کۆمه‌ڵه کوردێک له گه‌ڵ ئه‌بو موسلیمی خوراسانی له سێداره دران له کاتی خیلافه‌تی مه‌هدی دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مان که‌ره‌سه‌ی سه‌ره‌کی بوون بۆ له ناودانی ئه‌مه‌وییه‌کان و درووستبوونی چه‌رخی عه‌باسییه‌کان ، ئێستاش سه‌رچاوه مێژووییه‌کان باس له چه‌ند به‌یته شیعرێکی عه‌ره‌بی ئه‌که‌ن که ده‌رباره‌ی خوراسانی کورده‌وه که ده‌ڵێ :
ابا مجرم ما غير الله نعمة
على عبده حتى يغيرها العبد
افي دولة المهدي حاولت غدره
الا ان اهل الغدر آباؤك الكرد
به زمانی کوردی شیرین واتا ( ئه‌ی ئه‌با موجریم خوا نهعمهتێک ناگۆری ئه‌گه‌ر عه‌بد خۆی نه‌یگۆڕێ ، له ده‌وڵه‌تی مه‌هدیدا هه‌وڵی غه‌درت کرد که غه‌دریش هه‌میشه پیشه‌ی باوکه کوردهکانته !!) .
هه‌ر که‌سێ له به‌غدا حوکمی کردبێت هه‌میشه سه‌رێکی خه‌ریکی ڕستنی دا‌و و پیلان بووه بۆ کوردان ، ئه‌وه‌تا ئه‌مرۆش هه‌رچه‌نده حوکمی به‌عسیان کۆتایی پێهاتووه و گوایه ئه‌مه عێراقی نوێیه و حوکمیش شه‌راکه‌ته له نێوان ڕه‌نگه جیاوازه‌کانی عێراق ئه‌وا ده‌بینین تاقه حزبێک که تاوه‌کو دوێنێ له لیستی ئیرهاب بوو ئه‌مرۆ ده‌ستێکی گرتووه به سه‌ر هه‌مو خه‌تاکانی حوکمڕانی و ده‌سته‌که‌ی تری گرێداوه به قوم و تاران ئه‌وان چی‌یان ده‌وێ ئه‌مان وا ده‌که‌ن یان به مانایه‌کی تر حوکم له به‌غدا بووه به مه‌تبه‌خێکی ئێرانی بۆ درووست کردنی ئاشوب و تاوان ، ئه‌وا به فیتی ئێران ده‌عوه و مهعوه چه‌پڵه‌ی قایمیان لێدا بۆ کشانه‌وه‌ی هێزی ئه‌مریکی و ماله ش هه‌ر به گه‌رانه‌وه‌ی له واشنتۆن ده‌ستی کرد به جێبه‌جێکردنی پیلانی ئێران بۆ بۆیاغ کردنی عێراق به ڕه‌نگی ڕه‌شی شیعه‌گه‌رێتی ، له سیناریۆیه‌کی په‌له و گه‌مژه ویستی بۆ یه‌که‌مین شه‌قاو سوننه‌ی عه‌ره‌ب که‌نار بخه‌ن ئه‌وه‌بوو تاوانیێکی گه‌وره‌ی خه‌سته پاڵ تاریق هاشمی و ساڵح موتله‌گی له جێگری خۆی دووور خسته‌وه وه‌زیری دارایی شی دوور خسته‌وه به نیازی ئه‌وه‌ی لیستی عێراقییه له بنچینه‌وه هه‌ره‌س پێبێنێت و دوایش بکه‌وێته گیان کورد ره‌نگه به حه‌ساری دارایی په‌کی هه‌رێم بخات و ده‌یان و سه‌دان شتی تر .
به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش بڕوانن ، ئه‌وه‌ش هه‌ولێری پایته‌ختی کوردان چی رۆڵێ ده‌بینێت له سه‌قامگیری ئاشتی و دیموکراسی نه‌ک ته‌نها له کوردستان به‌ڵکو له عێراق و سه‌رجه‌می ناوچه‌که ، هاشمی که تا دوێنێ سه‌ره‌ک کۆماریی به سته‌م ده‌بینی بدرێت به کوردان به مه‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی که گوایه عێراقی فارسی وڵاتێکی عه‌ره‌بییه کاتێک که ماله مێدالیای تاوانی خسته گه‌ردنی هاشمی له باوه‌شه نه‌رم و گه‌رمه‌که‌ی کوردستان باشتری نه‌بینی که گه‌ردنی له په‌تی غه‌دری شیعه بپارێزیت . کاتێک که شیعه و سوننه گه‌یشتن به خه‌تی سووری خوێنڕشتن ته‌نها هه‌ولێری ئاشتی فریاره‌سی نه‌ڕشتنی خوێن بوو کاتێک که سه‌رۆک بارزانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌که‌ی خۆی ڕاگه‌یاند و به‌و پێیه هه‌موان له سه‌ر یه‌ک مێزی گفتوگۆ کۆبوونه‌وه ، ئه‌مرۆش هه‌روا ، هه‌ولێر ئاماده‌یی خۆی نیشان داوه بۆ دووباره خوێننهڕشتنهوهی خه‌ڵکی بێ‌تاوان .
ئه‌مه هه‌ولێر و ئه‌وه به‌غدا ، ده‌ک خه‌جاڵه‌ت بیت مێژوو که رێگه ده‌ده‌یت به درۆزنه‌کان بتنووسنه‌وه .