هونه‌رمه‌ندی ناودار زه‌که‌ریا عه‌بدووڵا ماوه‌یه‌که له هه‌ولێر خه‌ریکی پڕۆڤهکردنه به گروپێکی موزیکژه‌نانی هه‌ولێر به مه‌به‌ستی خۆئاماده‌کردن بۆ سێ کۆنسێرتی جیا له هه‌ریه‌ک له کوردستان و ئیمارات و ئوکرانیا. له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیکی تایبه‌ت به چراتیڤی کۆنسێرتی ئوکرانیا له 01-04-2008 ئه‌نجام ده‌درێت. چرا ناوی میوزیکژه‌نانی که یاوه‌ری کۆنسێرته‌کانی زه‌که‌ریا ده‌بن ده‌ستکه‌وتووه
هونه‌رمه‌ندی ناودار زه‌که‌ریا عه‌بدووڵا ماوه‌یه‌که له هه‌ولێر خه‌ریکی پڕۆڤهکردنه به گروپێکی موزیکژه‌نانی هه‌ولێر به مه‌به‌ستی خۆئاماده‌کردن بۆ سێ کۆنسێرتی جیا له هه‌ریه‌ک له کوردستان و ئیمارات و ئوکرانیا. له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیکی تایبه‌ت به چراتیڤی کۆنسێرتی ئوکرانیا له 01-04-2008 ئه‌نجام ده‌درێت. چرا ناوی میوزیکژه‌نانی که یاوه‌ری کۆنسێرته‌کانی زه‌که‌ریا ده‌بن ده‌ستکه‌وتووه که پێکهاتووهن له هه‌ریه‌ک له زیره‌ک حه‌مه‌ده‌مین، سه‌ید ئه‌حمه‌د، گۆران، شیاو به ئامێری که‌مان. موکریان ئه‌بوبه‌کر به ئامێری چه‌لۆ. ئاراس ئیسماعیل به جمبوش. مادیا به گیتار سۆلۆ. سه‌عد به باس گیتار. قهندهر سه‌لاح به درامس. نیهاد سابیر به ئۆرگ. زانا ئه‌نوه‌ر قانوون. ڕێبین جه‌مال به کلارنێت له‌گه‌ڵ چه‌ند میوزیکژه‌نێکی تر.
له لایه‌کی تره‌وه له زیاتر له سه‌رچاوه‌یه‌ک چرا له ژن هێنانی هونه‌رمه‌ندی پرسیار کرد که ماوه‌یه‌که له کوردستان و هه‌ندێک سایتی کوردی پڕوپاگه‌نده‌ی ژن هێنانی بۆ ده‌که‌ن تا پرسیاره‌که‌مان گه‌یانده خودی هونه‌رمه‌ند و له وه‌ڵامدا چرا ئاگادارکرایه‌وه له نادروستی ئه‌م هه‌واڵه و به هه‌واڵێکی ئێکسپایه‌ریش له‌قه‌ڵه‌م درا که خه‌ڵکانێک ناوه ناوه هه‌ر جاره‌ی به بابه‌تێکی جیا بۆ هونه‌رمه‌ندی داده‌ڕێژن.
لێره‌وه ئێمه وه‌ک ستافی چرا به خوێنه‌رانمان ڕاده‌گه‌ینین که چرا هیچ کاتێک ئاماده نیه هه‌واڵی بێ بنه‌ما بڵاوبکاته‌وه. تا ئێمه به ته‌واوی دڵنیا نه‌بین له هه‌واڵ سه‌ر له خوێنه‌رانمان ناشێوێن