شکۆمه‌نده ئه‌و که‌سه‌ی هه‌میشه له به‌رزی نیشتمانه‌وه خۆشه‌ویستی و وه‌فاداری ده‌نوێنێت بۆ خاکی پیرۆزی خۆی، هونه‌رمه‌ند تالیب ڕه‌سوڵ له به‌رهه‌مێکی نوێی هونه‌ری خۆیدا، هاوبه‌شی ژانه تیژ و پڕ له سوێکانی نیشتمانه..
ئه‌و له مه‌قامێکی سۆز ئامێزدا، به حه‌سره‌ته‌وه فرمێسکه‌کانی وه‌ک باران ده‌ڕژێنێته سه‌ر خاکی پیرۆزی نیشتمان، و پێمان ده‌ڵێت گریانی ئه‌و، بۆ نیشتمانێکی به‌شمه‌ینه‌ت و که‌رتکراو و سنوردروستکراوی ده‌ستی داگیرکه‌ر و نۆکه‌رانی ئازادی یه‌کسانی تاکه له جیهاندا، گریانی ئه‌و بۆ کچێکی شۆخ و شه‌نگی په‌مه‌یی نیه، به‌ڵکو بۆ دایکێکی جه‌رگ سوتاو پرچ ماش وبرنجی و جه‌سته خۆڵه‌مێشیه! گریانی ئه‌و بۆ ئازادی ئه‌و شه‌مشه‌مه‌کوێرانه‌ی دژ به ڕوناکی و ئاسۆی ئایینده‌یه‌کی ڕۆشن نییه، به‌ڵکو گریانی ئه‌و، ده‌نگێکی زوڵاڵی ناو گه‌روی کۆترێکی هه‌ڵگری ئاشتی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ریه،.
گریانی هونه‌رمه‌ند له‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌یدا، سرودێکی پڕ له حه‌سره‌ته، بۆ شکۆفه‌ی ئه‌و گوڵانه‌ی له ژێر خاکه‌وه پۆستاڵاکان شه‌رمه‌زار ده‌که‌ن و بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی قه‌ندیل گه‌وره‌تر ده‌که‌ن و بۆ ئه‌و سنورانه‌ی به خوێن و جه‌سته‌ی شۆڕشگێڕان ده‌بنه‌وه به نیشتمانێک بۆ هه‌مومان، نیشتمانێک که پڕ بێته‌وه له ڕه‌نگه جوانه‌کان و له کانی گۆرانی و له ئاسمانی جوانی و له باغی خۆشه‌ویستی و له شیعر و هۆزانی ئه‌ڤین و ئاوه‌دانی،.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بۆ گوتن، گوێگرتنه له ئاه و حه‌سره‌تی هونه‌رمه‌ند تاڵیب ڕه‌سوڵ بۆ نیشتمانی ئازیز و جوانمان، به‌و ئومێده‌ی ئه‌م کاره ببێته هه‌وێنێک بۆ جوڵاندنی هه‌ست و ویژدانی هونه‌رمه‌ندان و نوسه‌رانی گه‌له‌که‌مان بۆ ئه‌م بار‌و دۆخه دروستکراو ئازار به‌خشه‌ی که نیشتمان تێیدا گوزه‌ر ده‌کات،.
ده‌ست خۆشی و پێزانینی زۆر بۆ هونه‌رمه‌ندی به توانا و خۆشه‌ویست مامۆستا سه‌روه‌ت کۆیی که کاری دابه‌شکردن و ئاواز و میوسیکی جێبه‌جێ کردوه، له وڵاتی به‌ریتانیا،.