ڕاڤه‌ی وشه و زاراوه‌کان به‌رپرسیاریه‌تیه له‌هه‌ر زارگۆیه‌کی زمانه‌وه هاتبن شێوازی به‌کارهێنانیان بۆ پێناسه‌ی کورت و ناسینه‌وه وه‌ک ناونان ده‌بێ شاره‌زایانه باڵاپه‌خشانی ناوهه‌ڵگره‌که بکرێ ئاوێته‌ی واتا یا گوزاره‌ی پڕ به‌پێستی ناوگره‌که‌بن ،
هه‌ڵه و نه‌زانی به‌کارهێنان نه‌شیاوی له‌سه‌ره‌تا به‌بێ ئاگایی ئاساییه به‌ڵام ڕاست کردنه‌وه‌ی دوای ئارگومێنتی نوسین و بڵاوکردنه‌وه گرانه به‌تایبه‌تی دوای دووبارکردنه‌وه و بوون بهدهمگۆ . ئێستا له‌زۆرینه‌ی چاوگی ڕاگه‌یاندنه کوردیه‌کان زاراوه‌ی (کوردانی تاراوگه) بۆ کوردستانیانی هه‌نده‌ران لهدوورهوڵات هه‌روه‌ها (ڕه‌وه‌ندی کوردی) بۆ کۆچبه‌ران به‌کاردێ پێم وایه نه‌گونجان و ناته‌باییه‌ک له‌گه‌ڵ ناو هه‌روه‌ها ناوه‌رۆکه‌که‌یاندا هه‌یه . تار به‌واتای تاڵی و ناخۆشیه‌کان یا تاربوون له‌هێلانه و شوێنی له‌دایکبوون ، لکان و پاشگری ( گه ) بۆ هه‌ر وشه‌یه‌ک پێناسه‌ی که‌ش و باری ناولێنراوه‌که‌یه که زۆربه‌ی جاران بۆ شوێن به‌کاردێ نمونه‌ش: ژینگه ، چاوگه ، خه‌ڵوه‌تگه ، سه‌یرانگه… تاد. ڕه‌وه‌ند ئه‌وانه‌ن کوێستان و گه‌رمێن ده‌که‌ن ماڵهمهڕداری کوردن کۆچه‌ری ده‌ژین به‌رده‌وام له‌کوردستان و تایبه‌مه‌ندی سروشت و ئاکارن . وشه‌ی هه‌نده‌ران بۆشوێن و هه‌نده‌رانی بۆ کوردستانیانی دووره وڵات نشین گونجاوتره . هه‌نده‌ران دووری و پشته کێوانی غه‌ریبی یه ئه‌و شوێنه دووره‌یه ده‌که‌وێته ئه‌ودیوی چیا‌و سنوره‌کان زۆرجار له‌دڵپڕی دایکانه‌وه به‌رامبه‌ر جگه‌رگۆشه‌کانیان گوێبیست ده‌بووین : ڕه‌بی تون بهتون چی و بچیه کێو و هه‌نده‌ران . ده‌شێ هه‌ڵگری هه‌ندێ لهنههامهتیهکان بێ به‌ڵام ژیان لهدوورهوڵاتی هه‌مووی ناخۆشی نی یه ئێمه زۆرێکمان به‌خواستی خۆمان هاتوین و لێره ده‌ژین ڕاست بڵێین هه‌نده‌رانیش تاراوگه نی یه . تاراوگه به‌رامبه‌ر وشه‌یه‌کی تری عه‌ربی شیاوه ( المنفا ، المنفى ) واته مه‌نفیکردن و دورخستنه‌وه‌ی زۆره‌ملێ وه‌ک زۆرجار بڕیاری سیاسی به‌سه‌ر که‌سانی ده‌سه‌پێنێ . ده‌کرێ به‌ڕاگوێزراوه زۆره‌ملێکانی سه‌رسنوره دروستکراوه‌کانی ناو کوردستانیش بۆ ئۆردوگاکان یان ڕاگواستنی ئه‌نفالکراوه‌کان له‌کاتی ئه‌نفال بۆ عێراق و بیابانه‌کانی به‌تاراوگه بزانین یان زیندان به‌تاراوگه بزانین به‌ڵام کوردستانیانی هه‌نده‌ران یا کۆچبه‌رانی کوردی سیاسی یا ئابووری که ئێستا له‌وڵاتانی دنیا ده‌ژین زۆریان به‌ئاره‌زووی خۆیان چوون یان هه‌رنا ئێستا به‌ئازادی له‌وێ ده‌ژین و ماونه‌وه ، ئازادن که نایانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه له‌سیسته‌می پێشکه‌وتووتر یا خۆشگوزه‌رانی هه‌موو بواره‌کانی ژیانیان هه‌یه ، نایه‌نه‌وه ناکرێ به‌شوێنه‌که‌یان بڵێین تاراوگه یان ئه‌وان تاڵی نۆش و ژیان سه‌ختن به‌ڕه‌وه‌ندی نانیشته‌جێ پێناسه‌یان بکه‌ین چونکه ئه‌وان کۆچیان کرد و ئێستاش نیشته‌جێن واته ڕه‌وه‌ند نین ! گه‌ر بۆ ئێمه‌ی ته‌مه‌ندار ساڵانێکی ژیانمان له‌کوردستان به‌سه‌ربردبێ ده‌ره‌وه تاڵوسوێری زمان نه‌زانی و بێکه‌سی بێ ئه‌وا بۆ نه‌وه‌کانی دووه‌م و سێیه‌م له‌وێ هه‌رگیز تاراوگه نی یه و نابێ ئه‌و زاراوه‌یان به‌سه‌ردابه‌خشین . ده‌شبێ وه‌فادار و سوپاسی هاوڵاتیان له‌گه‌ڵ یاسای وڵاته خانه‌خوێکان بکه‌ین بۆ هاوکاری و په‌رۆشی خزمه‌تکردنی خۆمان له‌ته‌نگانه هه‌روه‌کو وڵاتی دووه‌می خۆشه‌ویستی ئێستا و داهاتوی نه‌وه‌کانمانن . ته‌نانه‌ت هه‌نده‌ران ده‌ربڕ و داهێنه‌ری هه‌ستی خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌ی نیشتمان په‌روه‌ری یه بۆ هه‌نده‌رانی نشینه‌کانی له‌داهاتوو وێژه و تایبه‌تمه‌ندی خۆیان ده‌نوێنن و ده‌شێ زۆر که‌سانی بوێر و کارامه‌یان لێ هه‌ڵکه‌وێ له‌که‌ش و هه‌وای ئازادا ده‌ژین ده‌کرێ گه‌لی کورد له‌کوردستانیش سودیان لێ وه‌رگرێ . ئه‌گه‌ر سه‌رنجی وشه زۆر به‌کارهاتووه‌کان بده‌ین وه‌ک غه‌ریبی ، غه‌ریبایه‌تی له‌غه‌ریبیان کۆنی و وشه‌یه‌کی داتاشراوی زمانی عه‌ره‌بی هه‌ڵده‌هێنجین به‌عه‌ربیه‌که‌ی ده‌کرێ بوترێ ( المغتربون ) واته ئه‌وانه‌ی له‌غه‌ریباتی ژیان ده‌که‌ن چه‌نده‌ها نوسه‌ر و شاعیر لایه‌کی زمان و وێژه‌ی بۆ گرتوون که ناسراوه به ( ادب المهجر ) وێژه‌ی کۆچبه‌ران .
به‌داخه‌وه کۆچی دوایی مامۆستا ح. س. سۆران و سه‌ره‌تای نوسینه‌کانی : به‌ناوی کوردستانی گه‌وره ، ده‌ستی پێده‌کرد که‌لێنێکی گه‌وره‌یه وشه‌کاری شایسته و به‌په‌رۆش بوو بۆ ڕاستگۆتن هه‌روه‌ها ڕه‌وانبێژی مامۆستا عه‌لی مسته‌فای زمانی کوردی له‌شاری کۆیه که زۆر وشه‌ی به‌کارهاتووی بۆ ڕاست ده‌کردینه‌وه ده‌یفه‌رموو : مه‌رێن منداره‌کان له‌مه‌کته‌بێ به‌ربوون یا به‌ڕه‌ڵابوون چونکه به‌ڕه‌ڵابوون بۆ مرۆڤ ناشێ ده‌بی برێ ی : ده‌رچوون . به‌زیادبێ ئێستاش چه‌ندان که‌ڵه وێژه‌وان و لێزانمان هه‌یه وه‌ک پڕۆفیسۆر عیزه‌دین موسته‌فا ڕه‌سول و چه‌ندانی تر خه‌مخۆری زمان و وشه و زاراوه‌کانمانن . هه‌ر گه‌شاوه‌بێ زمانی کوردی به‌و هه‌موو شێوازه فه‌راهه‌مه کانگای وشه و زاراوه و ده‌سته‌واژه‌یه بۆ ڕاستنوسی و خۆشدوان .
دڵشاد تاقانه