دواین نمه‌ی ئه‌م هه‌ناراوه
دیارین به‌و مزره ژنانه‌ی سه‌وزاییان له سه‌وزایی دار پرته‌قاڵ ده‌چێ و
ئاگریان له ئاگری دۆزه‌خ و
ئاونگ و نمه و ئاویان
له‌ئاوی که‌وسه‌ر ده‌چێ
ئاوێنه
ئه‌و له دوو توێی کراسێکی تهنکۆڵهدا
که کت و مت به ههرمێییهکی ته‌ڕ ده‌چوو
زوو زوو ، له به‌ر ئاوێنه‌یه‌کی عهیارا
وه‌ک که‌نیشکی ماڵه هه‌ناران بێ و سه‌ری له ده‌رسی مزرایی ده‌رچێ
زوو زوو له سیحرێکی ختووکه پۆشی ژنان و له فڕینی باڵندهییهکی خواییدا
ده‌فڕی و له ساماڵی خۆ گۆڕینێکی مزردا ، ئه‌و کراسێک و ڕه‌نگێک و ده‌ی ده‌گۆڕی
به چاوتان سوێن ، قه‌ومی مزره یاران ، گه‌ر ئاوێنه‌ش
وه‌ک من ده‌ست و چاوی هه‌با ، وه‌ک من گه‌مه و شیعری هه‌با
ئه‌ویش وه‌ک من لهسهرنجدا ، چه‌ماوی گوناه ده‌یبرد و
چه‌م چه‌م ئاو ئاو ، چه‌می حه‌رام ڕاوی ده‌نا
ئاخه‌ر یاران ، ئه‌و کافری ئاگر بابی قهڕهچۆڵ بڕاوه‌ی مه‌کربازه‌ی گه‌ڕه‌ک
هێن به مزری خۆی له په‌نجه‌ره‌ی ڕووتبوونه‌وه هه‌ڵده‌سوی و
هێن به مزری ئه‌م ڕه‌نگ و ئه‌و ڕه‌نگ و ئه‌و ڕه‌نگی ده‌گۆڕی
زوو زووش له توێی ورته ورتی ده‌مێکی پڕ له بزه‌دا ، وه‌ک خۆر له‌ده‌می هه‌ورا بێته گفت و گۆ
بانگێکی له دایه ده‌کرد ، ئه‌رێ دایه ، ئاگر و بای ئه‌م ڕه‌نگه له ته‌ک پێستمایه ؟
دایه‌ش ده‌یووت ، ئه‌رێ ئه‌رێ گوڵی دایه ، هه‌تا حه‌زکه‌ی له ڕهنگتایه
وه‌لێ خه‌ممه باوان شێواو ، سبه‌ی تا ده‌گه‌یته زانکۆ ، باخێ له کوڕ که‌ی به پشکۆ
گڕی گڕژن
له ئێواره‌ی پیاسه‌یه‌کدا ، له ئێواره‌ی تێک ڕژانی په‌رییه‌کانی شاردا
له‌و ده‌مانه‌ی دوا چڵی وه‌نه‌وشه کچه‌کان له هه‌وای خۆیاندان و
مهم له په‌نجه‌ره‌ی تێر بزه‌ی یه‌خه‌ی شلیانهوهه ده‌فڕێ و
سه‌ر و قژیان وه‌ک چرۆی شین ، له هه‌مس و ختووکه‌ی بادا شلوێ ده‌بێ
له‌و ده‌مانه‌دا که گه‌ڵای دڵ پڕ ده‌بێ ، له نمنمهی هه‌نگوینی مێ و
جه‌ننه‌تی خوا ، به بێ حساب جهههنهمییان قبوڵ ده‌کا
له‌و ده‌مانه‌دا ڕه‌نگ به جییا و سێ‌و به جییا و مێ به جییا و عیشوه به جییا ده‌ڕژێن
ئاخه‌ر بێژن ، بێژن له‌و دهماننهدا کێ
کێ به فڕکه‌ی بازه مهمی ڕه‌ش و سپی داناچڵه‌کێ و
به نازووکی نازکداران به سووت ناچێ و
له جێی خۆیدا حه‌وت چه‌م ئاو له گییانی ناچێ و
وه‌ک نمه‌ش به قه‌تڵی خۆر ڕۆحی ده‌رناچێ
وای له ده‌ست تۆش ، تۆش له‌و ئێواره شه‌ڕه‌نگێزییه‌ی جووانییهدا
ئه‌ی دوولبه‌ری حه‌ڵوا پۆشی ته‌نکه هه‌وران
که دێیه گڕ ، دۆزه‌خ وه پات ، گڕی گڕژن له چه‌م چوونت داده‌که‌وێ
که دێیه گڕ ، مهر هه‌ر من و خوا بزانیین ، کچێ کچێ
له قه‌تڵی لاس ، نسیبی چه‌ن قهتڵت به‌ر ده‌که‌وێ إ
مه‌سته چاو
هێنده مه‌سته چاوانی تۆ ، لهحهنایا
ئاو به (با) وه له‌نگه‌ر ده‌گرێ و گوڵ به‌پاوه هه‌ڵ ده‌پشکوێ
هێنده مه‌سته چاوانی تۆ ، هه‌ی مه‌سته چاو
فڕین له باڵی باڵنده و گڕ له دۆزه‌خی خوا ده‌دزێ
هێنده مه‌سته چاوانی تۆ ، له حهنایا
کانی خودا به سه‌د چاوگ و
قه‌ڵه‌م به گوڵی هه‌زار و یه‌ک شیعره‌وه
ئاو ده‌زێته ده‌می
ده‌شێ ئه‌ی من ؟ ئه‌ی مه‌سته چاو
به‌م سه‌رچڵه ووشکهڵانهی ته‌مه‌نمه‌وه
به‌م به‌حره گرینۆکانهی غووربهتمهوه
ده‌شێ ئه‌ی من ، ده‌شێ ئه‌ی من
به‌م قه‌ڵه‌مه هه‌وه‌س باز و
به‌م قه‌ڵه‌مه عه‌یار بازه‌ی نووسینمه‌وه
ئه‌وه‌نده‌ی چه‌ن ڕووباری خوا و
ئه‌وه‌نده‌ی چه‌ن هه‌ناری دڵشکاو ئاو بڕژێته ده‌مم ؟
هه‌ر خۆت بڵێ ئه‌ی مه‌سته چاو ؟إ
سوور پۆش
که ڕه‌نگێکی خه‌نه‌یی کاڵ ده‌پۆشیت و ڕه‌نگ وه‌ک چۆله‌که ده‌نووک له گیانت ده‌دا
من لێره‌وه وه‌کوو گه‌نمه شامی ده‌ته‌قێم و
ده‌ستی پڕ له دۆعای شیعرم ڕووه و لای خوا هه‌ڵده‌بڕم و ده‌ڵێم :
مه‌ده‌د یا ڕه‌ب ، ده‌م و ڕه‌نگی دار خه‌نه‌یه‌ک ، له عیتابی ئه‌و دوولبه‌ره لامده
که ڕه‌نگێکی ، که‌مێ کاڵ و که‌مێ ئاڵ و که‌مێ ته‌نک ، وه‌کو گه‌ڵا ده‌که‌یته به‌ر
ڕه‌نگ به هاری و به به‌هاری ، ده‌ڕژێته به‌ر داره هه‌رمێی مهمۆڵانت
په‌نا به خوا ، من چێم لێ دێ
وه‌کوو ته‌ورێ له سه‌رما بێ ، نووتقم ده‌بڕێ و چاوم ده‌فڕێ
که ناو ناوه‌ش ، ڕه‌نگێ ، سه‌وزاییه‌ک له ڕه‌نگی گه‌نم ده‌پۆشی و
له به‌ر بای دێوانه بادا ، پڕ ده‌بی له با و که‌روێشکه
من لێره‌وه ، وه‌ی هه‌نار کچ ، له به‌ر کلکه‌ی پایزه‌وه ، پایز چۆڵ ده‌که‌م و
ده‌چمه فه‌جری ههرێزاوی به‌هارێک و ئاو ئاژه‌نی گیانم ده‌که‌م !
له خۆشی‌دا ، له خۆشی سه‌وزایی تۆدا ، له پیاوێکی ڕهشتاڵهوه
ده‌بم به قوونه‌ی که‌روێشکێکی سه‌وزایی و له‌م ده‌شته‌وه بۆ ئه‌و ده‌شت تێ ده‌ته‌قێنم
به‌ڵام ئه‌ی یار ، ئه‌ی نووقڵه مێ ، که سوور دێت و سوور ده‌پۆشی
به ئه‌مری خوا ، شه‌و و ڕۆژی هه‌موو ڕه‌نگه‌کانی ترم لێ ده‌شێوێ و
ئه‌ژنۆم شل شل ده‌بێ و ده‌هری ده‌بم ، ئاگر ده‌مبا و به ئه‌مری ڕه‌نگ ده‌هری ده‌بم ئه‌ی مزره کچ
بۆن
کهزیز ده‌بی و به تۆزقاڵێ تۆرانه‌وه ، نیگا ده‌که‌ی
یا به خامه‌ی سیا چاوێکی مه‌خموور
له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی چاو شکاتێ ، ده‌عوا ده‌که‌ی
که زیز ده‌بی و چه‌مێ ئه‌شک به چاوتا دێ و په‌نجه‌ره‌ی ڕوو ، له با ی گریان ده‌که‌یته‌وه
ده‌ڵێی لاچۆ : به‌و قسانه‌ت بۆڵ و بهرسیلهت لێ بڕیم
به‌و قسانه‌ت په‌روانه‌ی ماڵ و ئومێد و عه‌ینه مه‌لی ئاینده‌ت له ڕوو بڕیم
ده‌ڵیی لاچۆ ، با په‌ڵه‌ی خوا له من بدا و ده‌ردی تاعوون له من بدا
ئه‌ی شێتۆکه ، به هه‌ناری هه‌زار و یه‌ک شیعرت ، ئاشت نابمه‌وه
به مانگی چوارده‌ی قه‌ڵه‌م و به کانیاوی هه‌زار و یه‌ک به‌یتت ، ئاشت نابمه‌وه
دڵنیابه ئه‌ی شێتۆکه ، وه‌ک ئه‌وسا به شووشه‌یه‌ک بۆن فریو ناخۆم
وه‌ک ئه‌وسا به سیحری شیعرێ ، له ڕووتبوونه‌وه‌ی ستیانه‌که‌م خۆش نابم
نا شێتۆکه ئه‌مجاره نه‌ک بۆنێ ،ئه‌م گه‌ڕه‌که داماوهشمان بکه‌ی به بۆن ، ئاشت نابمه‌وه
ئه‌و ئه‌و وه‌ها پۆزی ده‌کووتا ، ده‌تووت خودایه و له نوور بێ خه‌مه بێ خه‌م
به‌ڵام یاران که من گریام به‌سه‌زمان خۆی ، وه‌ک قوودره‌تی به هه‌ڵم چێ
نه‌یده‌زانی به چی به چی ئاشتم بکاته‌وه ، ماچێک و دووان
خۆ ئاڵاندن و ختووکه‌یه‌ک و هه‌زار
خودا هاوار که نێر و مێ ، ده‌گه‌ن به یه‌ک ، ژووان ده‌بێ به چ حه‌شرێکی جوان و بۆن خۆش
شیرین نیگا
جه‌ننه‌تی ڕۆحه ، ده‌می بزه‌ی شیرینت
بۆیه دایم شیرین نیگا که ده‌تبینم
وه‌کوو شه‌ربه ، پڕده‌بم له ئاوی ختووکه‌ی شین !
که ده‌تبینم ، وه‌کوو دره‌خت ، وه‌ک باخ پڕ ده‌بم له گه‌ڵا و
وه‌کوو قه‌ڵه‌م ، پڕده‌بم له ووشه و
وه‌کوو دڵدار ، پڕده‌بم له ماچی هار و
وه‌کوو سه‌رخۆش ، مه‌ست و مه‌ست و مه‌ست هه‌رچی گۆلی له‌شمه
پڕ ده‌بێ له مه‌یی و مه‌یی و مه‌ی !!
که‌ده‌تبینم ، که‌مێ ڕووخۆش ، خه‌نده ڕوومه‌تت چاڵ ده‌کا !
خوا ده‌زانێ ، چاڵ ده‌که‌وێته برینم و چاڵ ده‌که‌وێته مردنم و
چاڵ ده‌که‌وێته غوربه‌ت و یهئسم !!
که ده‌تبینم سوبحانه‌ڵا ،
شیعر ده‌داته خوڕه‌م و عه‌شق ده‌داته خوڕه‌م و
هه‌زار هێنده ی هه‌نووکه‌ی ئاڵ
کچی ئاڵ و شیعری ئاڵ و عه‌شقی ئاڵ و
شاری ئاڵ و خودای ئاڵم لا جوان ده‌بێ
ئاڵ بوونێ کچێ ئاڵ بوونێ ، هه‌تا ڕهقیبیشم لا ئاڵ ده‌بێ
ئیسماعیل خورماڵی
2009