له ئێواره‌ی ناو په‌روانه‌ی چاوه‌كانم
هه‌ستێكی بێ هاوتابوون بۆم
لهبالهكانی شه‌وی خهزانمدا
حه‌شارگه‌یه‌كی بێنیشتیمان بوون بۆم
له‌كاتی هه‌لوه‌رینی هه‌ر گهلایهكدا
له‌پارچه هۆنراوه‌یه‌كی ناو پهرتوكهكهمدا
ده‌مبینی بۆ زه‌رد بوونی گه‌لاكانی
خێرا خێرابهدهم ورێنه‌ی خۆمه‌وه
له‌كۆكردنه‌وه‌ی هۆنراوه‌كانم ئهكۆلایهوه
هه‌ستی روت بونه‌وه‌ی گه‌لای داره‌كانی
ناو شه‌قامی پرتوكهكهم ئهكهوتهوهبیر
ئاخ ههلكێشانم ورێنه‌یه‌ك بوو بۆ خۆی
چونكه كه‌وتنه به‌ر پێیی سه‌دان تنۆكه بارانی
زستان ههتابههاریش ئه‌هات ره‌نگه‌كانیان
هه‌ر جوان‌و جوانتر و تازه ئه‌بونه‌وه
كاتێ له كۆتایی هاوینیشدا له‌به‌ر خۆر
وه‌ك و پوش و په‌ڵاشی لێ ئه‌هات
به‌ناو خاكی پهرتوكهكهمدا رۆ ئه‌چونه‌وه
چاوم لێ بوو لهپرشهوقێ هات له قوڵای
ئاسمانه‌وه نهههسارهبو نه ئه‌ستێره بوو نه‌خۆر
به‌لام گه‌رمی ئه‌و زۆر زۆر بوو له‌ناو دلما
وه‌ك و گوڵ بوو به‌لام ئه‌وسا زانییم
په‌رتوكه‌كه‌م بوو له‌گال هه‌موو وشه‌كانی ناوی
بێ جیاوازی بێ كۆتایی هه‌تامردن
په‌رتووكه‌كه‌م هه‌ر له ته‌نیشت بوو
بێ هاوتا.بێ كۆتایی
خه‌زان.وه‌رزی گهلاوهریین
په‌رتووك. كتێب
هۆنراوه.شعر
٢/٢٠٠٦
سارا ره‌شید ئه‌فه‌ندی