گفتوگۆی: ئه‌رسه‌لان مه‌حمود : ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: سڵاو گۆنا، ئه‌م كاته‌تان باش.. هه‌ر ئه‌وكاته‌ی بڕیاری ئه‌م گفتوگۆیه‌ماندا، پرسیارگه‌لێكی زۆرم لادروست بوو، ئه‌گه‌رچی له‌وانه‌یه هه‌ندێ له‌وان دووباره بن، لێ ئێوه ده‌زانن خوێنهرگهلێكی نوێیش هه‌میشه له‌ئارادا هه‌ن….ئێستا با بزانین مناڵی، گه‌وره‌بوون، ژیان، بیر‌و ماناكانی جوانی و حه‌قیقه‌ت، لای گۆنا سه‌عید، چۆن باڵایانكردو چیده‌گه‌یه‌نن؟، بالهگهشتێكی خێرا‌و هه‌مه‌ڕه‌نگی ئه‌م جیهانه تایبه‌تیه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین..
گۆنا سه‌عید: سه‌ره‌تا سوپاس بۆ ئه‌م گفتوگۆیه، من له‌ساڵانی حه‌فتاكان ته‌مه‌نی منداڵیم به‌سه‌ر بردوه‌و هه‌شتاكانیش ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری و گه‌وره‌بوون و كرانه‌وه‌ی بیر‌و هۆشم بووه به‌روی دنیا‌و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا. له‌ته‌مه‌نی 13 ساڵییه‌وه ده‌ستم به‌خوێندنه‌وه‌ی كتێب و گۆڤاری جۆراوجۆر كرد‌و ماوه‌یه‌كی زۆری برد تا بیر‌و رای خۆم ساغكردهوهو رێگه‌ی خۆم دۆزیه‌وه.
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: ره‌نگه زۆرینه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكبین سه‌فه‌ر مرۆڤ فێر ده‌كات، ئێوه سه‌بار به‌و باسه دهڵێنچی؟، ئایا ئه‌و هۆكارانه‌ی ئافره‌تی كورد له‌ماڵا و ژوره‌كانه‌وه ده‌هێننه ده‌ر كامانه‌ن؟..
گۆنا سه‌عید: وه‌سیله‌ی هاتنه ده‌ری ژن له‌ماڵ، كاركردنه‌و پشت به‌خۆ به‌ستنه وه‌ك ئینسانێكی كامڵ و ئازاد، هاتنه ده‌ره‌وه‌یه له‌چوارچێوه‌ی ده‌سه‌لاتی پیاو به‌سه‌ر داهاتی خێزان و موڵكایه‌تیكردنی بۆ هه‌موو شتێك، له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌ك كوردستاندا بۆ ئه‌وه‌ی ژن بتوانێ له‌كونجی ماڵ بێته ده‌ر پێویسی به‌پاڵپشتی و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری جۆراو جۆر هه‌یه، له‌وانه دایه‌نگه بۆ منداڵ له‌شوێنی كاركردن و یه‌كسانی له‌كرێ له‌گه‌ڵ پیاوان و پاراستنی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی به‌قانون و پاراستنیه‌تی له‌ده‌ست توند‌و تیژی نێو ماڵ و ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاری .
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: وا باوه گه‌نجی كورد به‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌یه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی خوازیاری خۆشه‌وێستی سێكسییه، ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ستی زانین و خۆشه‌ویستی كۆمه‌ڵا و خۆشه‌ویستی به‌شداری نواندن و داهێنان نه‌بێ، گۆنا سه‌عید چی له‌و ره‌وشه ده‌خوێنێته‌وه؟
گۆنا سه‌عید: ئه‌مه كاردانه‌وه‌یه‌كی سروشتییه له‌به‌رامبه‌ر دوو مه‌سه‌له‌دا، یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی كه ناكۆكیه‌كی گه‌وره هه‌یه له‌نێوان چوونه پێشی كۆمه‌ڵگه له‌روی زانست و ته‌كنه‌لۆجیاو ئاستی ته‌وه‌قوعی گه‌نجان و ئه‌و وه‌سائیلانه‌ی ئێستا له‌به‌ر ده‌ستیاندایه بۆ گه‌یشتن به‌دنیای ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه مه‌سه‌له‌ی سێكس و هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كی تری شه‌خسی له‌نێوان ئینساندا ئه‌وه‌نده سهركوتكراوهو سانسۆری له‌سه‌ره له‌لایه‌ن خێزان، كۆمه‌ڵگه، دین و ده‌وڵه‌ته‌وه كه ده‌ستی ناوه‌ته بینی گه‌نجان و له‌ئه‌نجامدا هه‌ر فرسه‌تێك ده‌قۆزنه‌وه دوور له‌و سانسۆرانه كه خۆشی ببینن له‌شتێك كه بۆ ئه‌وان هه‌میشه ” نه‌كه‌ی بڤه‌یه” . مه‌سه‌له‌ی دووه‌م ئه‌وه‌یه كه گه‌نج له‌م كوردستانه فرسه‌تی گه‌شه‌و ده‌ست ئاوه‌ڵابوون و داهێنانی زۆر كه‌مه‌و هێشتا ده‌بێ رۆژانه ده‌ست و په‌نجه له‌گه‌ڵ بێكاری و هه‌ژاری و نزمی ئاستی خوێندن و كێشه‌ی حیزبایه‌تیكردن و بێكاره‌بایی و بێئاوی و بێبه‌نزینی نه‌رم كات . ئیتر چۆن بتوانێ سه‌رگه‌رمی داهێنان و زانست بێت .
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: به‌بڕوای ئێوه ئافره‌تانی كورد، ده‌نگ و ئه‌دای كاركردنی خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه؟..
گۆنا سه‌عید: من پێم وایه ژنانی كورد له‌مێژه‌وه ده‌ورو كاریگه‌ری گرنگیان له‌كۆمه‌ڵگه‌دا نیشان داوه، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین فرسه‌تدا به‌لێشاو به‌ره‌و پۆله‌كانی خوێندن كه‌وتونه‌ته رێ و چوونه‌ته مه‌یدانی كاركردنه‌وه، به‌ڵام هه‌میشه رێگری گه‌وره‌یان بۆ پێش هێنراوه چ له‌لایه‌ن خێزانه‌وه بێت یان كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وڵه‌ت و هیچ كات وه‌ك ئینسانی یه‌كسان له‌گه‌ڵ پیاوان له‌بواره جۆراوجۆره‌كانی ژیاندا سه‌یر نه‌كراون، ئه‌و وه‌سائیل و پشتیوانیانه‌ی پێویستیانه بۆ ده‌ور گێرانی كاریگه‌ر له‌كۆمه‌ڵگه‌دا دابیننه‌كراوه، بۆ نمونه كاتێ ژنان داناڵێنن به‌ده‌ست كێشه‌كانی وه‌ك بێ مافی و هه‌ڵاواردن له‌نمونه‌ی كه‌شتنی ژنان له‌سه‌ر شه‌ره‌ف و توند‌و تیژی نێو ماڵ و بێمافی لهقانونداو ئیهانه پێكردن و سوكایه‌تی كۆمه‌ڵگه ئیتر چۆن ده‌توانن ئه‌دای كاركردن و كاریگه‌ری خۆیان له‌كۆمه‌ڵگه‌دا بسه‌لمێنن . له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ئه‌بینی كه بزوتنه‌وه‌ی یه‌كسانیخوازی ژنان به رێ كه‌وتووه‌و فراوانه‌و كه‌سایه‌تیه‌كانی خۆی ناساندووه .
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: كه‌وابێت، تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه‌ی ئافره‌تی كورد له‌كوێی په‌یوه‌ست بوونه عاتیفیهكان و وه‌رگرتنی ئامۆژگاریه باوهكاندایه، له‌كوێی كردار‌و دهردهشهكردنی ڕه‌وشی ماف و خواسته‌كانی خۆیدایه، ئایا له‌ته‌ك ڕیشه كولتوری و مه‌هزه‌له كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، له‌گه‌ڵا بابه‌ته ئابووری و ڕێسا ئاینیه‌كان، ئه‌بێ ستایش یان چجۆره شه‌ڕێك به‌رپا بكات؟..
گۆنا سه‌عید: به‌رای من ژنان ئه‌بێ له‌لێكدانه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌یان بۆ ریشه كولتوری و مه‌زهه‌ب و داب و نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ڕێسا ئاینیه‌كان و جۆری ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات، سه‌یری ده‌ورو كاریگه‌ری ئه‌مانه بكه‌ن له‌ژیانی ژناندا. به‌مانایه‌كی تر ئایا هه‌ریه‌ك له‌وانه‌ی سه‌رو له‌به‌رامبه‌ر” یه‌كسانی ژنان و پیاوان له‌مافه مه‌ده‌نی و كه‌سایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا، كۆتایی هێنان بهتوندو تیژی له‌به‌رامبه‌ر ژناندا، ئازادی ته‌واوی ژنان له‌ژیانی شه‌خسی و هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رو ئازادی راو بیر‌و بۆ چوون و ده‌ربرین و ئازادی رێكخراو بوون بۆ ژنان” چی ده‌ڵێن، ئایا پاڵپشتی ئه‌م مانیفێستۆیه‌ی رزگاری ژنان ده‌كه‌ن یا له‌دژی راوه‌ستاون ، به‌پێ ی ئه‌مه ژنان شهر یا ستایش له به‌رامبه‌ر ئه‌م به‌شانه‌دا دیاری ده‌كه‌ن .
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: ئه‌وهۆكارانه‌ی مرۆڤ به‌ره‌و خۆكوشتن و خۆسوتاندن ده‌به‌ن چین، دواجار بڵێی ئه‌و دوانه‌یه ئافره‌تی كورد به‌ره‌و كوێ ده‌به‌ن، ئایا ئهوهجۆرێك له‌شێتی و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی قه‌ده‌ر به‌هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانیه‌وه ناگه‌یه‌نێت؟..
گۆنا سه‌عید: نه‌خێر ئه‌وه شێتی نییه، ئه‌وه په‌یامی ژنانه به‌م شێوه‌یه له‌ژیان كه به‌سه‌ریاندا سه‌پێنراوه‌و كه نایانه‌وێ قبوڵی بكه‌ن و له‌هه‌مان كاتدا هیچ چاره‌سه‌رێكیان نییه بۆ رزگار بوون له‌ده‌ستی. هه‌ر ژنێك به‌هه‌ر هۆیه‌ك خۆی ئه‌سوتێنێ مانای ئه‌وه‌یه شتێك نوقسانه له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا به راده‌یه‌ك كه ئینسانه‌كان تێیدا به‌رگه‌ی ژیان ناگرن. به رای من گیانی هه‌ر ژنێك كه ده‌سوتێ له‌كه‌یه‌كی شه‌رم هێنه‌ر جێدێڵێ به‌ناوچه‌وانی سیسته‌می دڕنده‌ی پیاوسالاری وه ئه‌وه‌ی كه ده‌یهێڵێته‌وه‌و به‌رێوه‌ی ده‌بات له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا كه بریتین له‌سێ كوچكه‌ی ده‌سه‌لاتی دا ب و نه‌ریتی عه‌شیره‌تی و ئایین و حیزبه‌كانی نێو ده‌سه‌ڵاتی ئێستا .
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: به‌ڵام پێتان وانیه خودی په‌رله‌مان، حیزب و حكومه‌ت درێژكراوه‌ی داب و نه‌رێت و كولتوری كۆمه‌ڵگه نین؟
گۆنا سه‌عید: راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه په‌رله‌مان و حیزب و حكومه‌ت نه‌ك ته‌نها درێژكراوه‌ی داب و نه‌رێت و كولتوری كۆمه‌ڵگه‌ن به‌ڵكو ئه‌مانه بوونه‌ته پارێزه‌ران و پاسه‌وانی ئه‌م داب و نهریتانهو من به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ی تۆ ده‌ڵێم كه مه‌سه‌له ئه‌وه نییه كه توانای ته‌جاوز كردنیان نییه به‌ڵكو نایانه‌وێ ته‌جاوزی بكه‌ن چونكه ئه‌مان له‌پێناو سه‌قامگیر كردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان پشتیان قایمه به‌سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و لایه‌نه دینییه‌كان. ئه‌وه‌تا به‌واقعی قانون و پۆلیس و دام و ده‌زگاكانیان خستۆته خزمه‌ت پاراستنی سیسته‌می عه‌شیره‌تی و ده‌سه‌ڵاتی دینیان زاڵكردووه له‌نێو كۆمهڵگهداو خه‌ڵكی ئازادیخواز سه‌ركوت ئه‌كه‌ن و له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵی رۆشنبیران و یهكسانیخوازاندا ده‌وه‌ستنه‌وه بۆ هه‌ر گۆرانكاریه‌ك له‌م داب و نه‌ریته‌دا، ئه‌وان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كه پاراستنی گیانی ئینسانه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه به ئه‌ركی خۆیان بزانن كه ئه‌مه ساده‌ترین ئه‌ركی هه‌ر ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تێكه، هاتوون پاراستنی سیسته‌می عه‌شیره‌تی و داب و نه‌ریته دواكه‌وتووه‌كانیان كردۆته ئه‌ركی خۆیان، بۆ سه‌لماندنی ئه‌م قسانه‌شم ئه‌وه به‌سه ئه‌گه‌ر سه‌یری قانونهكانیان بكه‌یت كه به‌رێوه‌ی ئه‌به‌ن كه چه‌نده له‌دژی ژنانه، سه‌یری ئه‌وه بكه كه چۆن مه‌سه‌له‌ی تیرۆری هه‌موو رۆژه‌ی ژنان مه‌سه‌له‌یان نییه‌و هیچ كارێكی جدی ناكه‌ن بۆ نه‌هێشتنی .
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: ئه‌و بزوتنه‌وه به‌رفراوانه پشت ئه‌ستور به‌خه‌ڵك و په‌یداكردنی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تیه‌یی لهدیمانهیهكتا سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی ئافره‌تان باسی ده‌كه‌یت چۆن دروست ده‌بێت، پێتان وانیه هه‌موو لایه‌ك به‌تایبه‌ت نوسه‌ران پێویست ده‌كات بهدیقهتر قسه‌بكه‌ن؟..
گۆنا سه‌عید: به‌رپابوونی بزوتنه‌وه‌یه‌كی فراوانی یه‌كسانیخواز كه پشت ئه‌ستوور بێت به‌هێزی نارازی جه‌ماوه‌ر له‌كوردستان و پشتیوانی هێزه ئینساندۆسته نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان ته‌نها رێگه‌یه‌كه بۆ فشار هێنان بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئێستای كوردستان تا گۆرانكاری جدی بكات له‌وه‌زعی ژنانداو كۆتایی بهێنێت بهتیرۆرو ره‌شه كوژی هه‌موو رۆژه‌ی ژنان به‌به‌هانه‌ی شه‌ره‌ف . دروستبوونی ئه‌م بزووتنه‌وه فراوانه په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌ده‌ستپێشخه‌ری له‌یه‌كخستنی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه لێره‌و له‌وێ به‌هێزی بچوكه‌وه ده‌دریت ، بۆ نمونه هه‌ر ئێستا ریزێكی به‌رفراوان له‌نوسه‌ران و رۆشنبیران هاتوونه‌ته مه‌یدان له‌دژی كوشتنی ژنان ، چه‌ندین رێكخراوه‌ی ژنان به‌شێوه‌ی جۆراو جۆر كارده‌كه‌ن و پرۆژه‌یان هه‌یه بۆ خزمه‌ت به ژنان له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، میدیاكان له‌هه‌موو كات زیاتر سه‌رنجیان خستۆته سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، من ئاگادارم كه له‌سلێمانی كۆنفرانس و كۆبوونه‌وه‌ی جۆراو جۆر گیراوه بۆ مه‌حكومكردنی كوشتنی ژنان، چه‌ند جار خۆپیشاندان سازدرا بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كه‌مپینی نێو ده‌وڵه‌تی راگه‌یه‌ندراوه له‌دژی تیرۆری ژنان، كۆی كاری هه‌موو ئه‌مانه ئه‌و بزوتنه‌وه فراوانه پێك ده‌هێنێ به‌مه‌رجێ سه‌رێكی رابه‌ری بۆ دروست بێت و رێكخراوه‌كان و كه‌سایه‌تیه‌كان جیاوازییه ئایدۆلۆجی و حیزبیه‌كانیان بخه‌نه لاوه‌و پێكه‌وه كاربكه‌ن به پێی پلاتفۆرمێكی یه‌كگرتوو كه ئامانجی سه‌ره‌كی كۆتایی هێنان بێت به تیرۆر و ره‌شه كوژی ژنان له‌كوردستان و هه‌موو كار‌و چالاكیه‌كانی له‌پێناو به‌دیهاتنی ئه‌و ئامانجه‌دا بێت .
من ئێستا به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی هه‌فتانه به‌رێوه‌ده‌به‌م له‌ته‌له‌فزیۆنی سانای كوردی یه‌وه كه تێیدا هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌ر هه‌فته‌یه رێكخراوێك بناسێنین به‌كۆمه‌ڵگه‌و رێكخراوه‌كانی تر تا فرسه‌تی په‌یوه‌ندی كردن و كاری هاوبه‌شی نێو ئه‌مانه په‌ره پێبده‌ین و له‌راستای پێك هێنانی نێتۆركێكی فراوانی بزوتنه‌وه‌ی یه‌كسانیخوازی ژنان كاربكه‌ین، هه‌تمه‌ن ئه‌مه ته‌نها یه‌ك سه‌ره‌تایه‌و من چاوه‌روانی شێوه‌ی تری داهێنان وكاری هاوبه‌شم هه‌یه له‌رێكخراوه‌كانی تر‌و باقی هێزه‌كانی تری نێو ئه‌م بزوتنه‌وه فراوانه .
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: كات و شوێن، ژینگه‌و ڕه‌نگی وه‌رزه‌كان، جوڵه‌ی ماسولكه جه‌سته‌یی وتوانایی خانه هزریه‌كان، كۆمه‌ڵێك جیاوازی و پێكهاته‌ی تایبه‌تمه‌ندنی هه‌رتاك و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كن، خه‌باتی ئێوه، یان سه‌نته‌ره‌كه‌ی ئێوه، له‌دووری دووره‌وه چی پێ له‌بارودۆخی ئافره‌تی كورد ده‌گۆڕێت، هه‌ر به‌ڕاست ئه‌وه‌ی له‌پێشه‌وه‌ی پرسیاره‌كه باسمانكرد ده‌تانه‌وێت فۆتۆكۆپی بكه‌ن، ئایا ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دوومهودایه پێكه‌وه گرێده‌دات چین و له‌سه‌ر چ ڕێنامهیهكن؟..
گۆنا سه‌عید: په‌یوه‌ندی نێوان كوردستان و ده‌ره‌وه له‌مه‌سه‌له‌ی ژناندا زۆر په‌یوه‌ندیه‌كی توند‌و تۆڵ و فراوانه له‌چه‌ند روه‌وه، یه‌كه‌م ژنانی كورد له‌ده‌ره‌وه به‌ره‌و رووی هه‌مان ئه‌و كێشانه ده‌بن به‌تایبه‌ت توند‌و تیژی و كوشتن له‌سه‌ر شه‌ره‌ف كه له‌كوردستان تووشی ده‌بن . تا ئێستا چه‌ندین تاوانی كوشتنی شه‌ره‌ف له‌ئه‌وروپا رووی داوه . دووه‌م رێكخراوه‌كانی ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه بۆ ئه‌وه دامه‌زراوه كه پشتیوانی و یارمه‌تی پێشكه‌شی ئه‌و ژنانه بكات كه تووشی توندوتیژی ده‌بنه‌وه یان له‌ژێر خه‌ته‌ری كوشتنی شه‌ره‌فن و هه‌ڵدێن، واته بۆ هه‌مان مه‌به‌ست و ئامانج كار ده‌كه‌ین كه رێكخراوه‌كانی ژنان له‌كوردستان كاری بۆ ده‌كه‌ن . سێیه‌م ئێمه له‌وێ هه‌وڵێكی زۆر ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ژن ده‌كوژن بگیرێن و بدرێن بهداداگاو سزای خۆیان وه‌رگرن تا ببن به‌عیبره‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی تر كه جورئه‌ت نه‌كه‌ن به‌ڵام كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌مان ئه‌وه‌یه كه تاوانباران كه له‌وێ ژن ده‌كوژن دێنه‌وه بۆ ژێر سه‌قفی سه‌لامه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم تا له‌ده‌ست پۆلیس و دادگا راكه‌ن وه ئێمه به‌شێ له‌كاره‌كانمان له‌وێوه به‌ره رووی حكومه‌تی هه‌رێمه بۆ داڵده‌نه‌دانی تاوانباران . دوا خاڵیشم ئه‌وه‌یه كه ناساندنی مه‌سه‌له‌ی توندوتیژی له‌سه‌ر ژنان وه دانانی فشاری نێو ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار یه‌كێكه له وه‌سیله گرنگه‌كانی خه‌باتی ژنان بۆ كۆتایی هێنان به توندوتیژی له‌كوردستان، چونكه ئه‌م دوو حیزبه له‌هه‌موو جێكایه‌كی دنیا خۆیان به‌وه ده‌ناسێنن كه دیموكراتین و مافی مرۆڤ ده‌پارێزن وه كاتێ ئێمه له‌ده‌ره‌وه راستی كاركرد و بێده‌ربه‌ستی ئه‌مان ده‌رده‌خه‌ین بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی زۆرێك له‌رێكخراوه ئینسان دۆست و حیزبه چه‌پ و رادیكاله‌كان نامه‌ی ناره‌زایه‌تی ده‌كه‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌كوردستان و داوایان لێ ده‌كه‌ن كه رێزی مافی مرۆڤ بگرن . له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش زیاتر ئه‌گه‌ر له‌كوردستان مه‌سه‌له‌ی ره‌شه كوژی ژنان له‌سه‌ر شه‌ره‌ف رێگه‌ی پێ بگیرێ و تاوانباران به توندی سزا بدرێن ئه‌وا مه‌سه‌له‌ی كوشتنی شه‌ره‌ف له‌ده‌ره‌وه له‌نێو جالیه‌ی كوردیدا زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه‌و ئه‌مه‌ش ئامانجێكی سه‌ره‌كی رێكخراوه‌كانی ئێمه‌یه له ده‌ره‌وه.
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: ئه‌و بوارانه چین كهسهنتهرهكهتان چالاكی تیادا ئه‌نجامداوه، خوێندنه‌وه‌و په‌یوه‌ندیتان به‌ڕێكخراوه‌كانی بواری ئافره‌تان له‌كوردستان، له‌چ ئاست و مهبهستێكدایه؟..
گۆنا سه‌عید: ئێمه زیاتر به‌رنامه‌كانمان بریتین لههوشیاركردنهوه له‌سه‌ر دوو ئاستی جیاوازدا، یه‌كێكیان هوشیار كردنه‌وه‌ی جالیه خۆرههڵاتیهكانه له‌سه‌ر مافه‌كانی ژنان وه دووه‌میان هوشیاركرنهوهو مهشقپێكرنی پۆلیس و دام و ده‌زگا خزمه‌تگوزاریه‌كان بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی تێگه‌یشتنیان له‌وه‌زعی ژنانی خۆر هه‌ڵاتی و موسڵمان وه ئه‌و جۆره توندوتیژیانه‌ی به‌ره‌و رووی ده‌بنه‌وه. به‌رنامه‌ی هوشیار كردنهوهكانمان له‌رێگه‌ی مه‌شقكردن، به‌ستنی سیمنارو كۆنفرانس و ۆرك شۆپ وه هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی وێب سایت و گۆڤارێكی مانگانه‌وه به‌ناوی ئه‌لنیسا به‌زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی ده‌كه‌ین وه هاوكاری گۆڤاری ئاوێزه ده‌كه‌ین به‌زمانی كوردی .
به‌رنامه‌كانی ترمان بریتین لهكهمپینكردن بۆ یه‌كسانی ژن و پیاو، كاركردن بۆ قه‌ده‌غه كردنی حیجابی منداڵان و هه‌روه‌ها یارمه‌تی دانی ئه‌و ژنانه‌ی كه له‌ده‌ست توندوتیژی هه‌ڵ دێن له‌دۆزینه‌وه‌ی ماڵ و دابین كردنی مووچه‌ی ده‌وڵه‌تی بۆی و پشتیوانی كردنی له‌حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌و دادگادا ..
تێبینی: ئه‌م گفنوگۆیه ماوه‌یه‌كی درێژی به‌ر له‌ئێستا ئه‌نجامداراوه، به‌وهۆیه‌ی هێشتا ته‌وه‌ره‌كانی بایه‌خی تایبه‌تی خۆیان له‌ده‌س نه‌داوه جارێكی تر بڵاومانكرده‌وه.