زیره‌ک ژێدار/ به‌ریتانیا: جوانی و دژواری هونه‌ر له‌وه دایه که هه‌میشه پێناسه‌یه‌کت پێ ده‌به‌خشێت که زۆر جار له ماناکه‌ی ناگه‌ین. خۆشی و ناخۆشیه‌کانیشی له‌وه‌دایه که ئێمه وه‌ک خۆیان درکیان پێناکه‌ین به‌لکو وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆمان ده‌مانه‌وێت ده‌یان خوێنینه‌وه.
به‌ڵام گرنگترین خال له‌لای من ئه‌وه‌یه که تاچه‌ند هونه‌رێک ده‌توانێت قوڵمان بکاته‌وه له شتێک که پێوستی به قوڵبونه‌وه هه‌بێت. ساده‌یی و سه‌ختی له هونه‌ر هیچ مانایه‌ک نابه‌خشێت ئه‌گه‌ر بێت‌و له هزرو بیرۆکه و خه‌یاله‌کانی پشتی کاره‌که نه‌گه‌ین.( وه‌یسی محمه‌د) له‌مانا بازاری و ئاساییه‌که‌دا وه‌ک هه‌ر هونه‌رمه‌ندێکی گۆرانیبیژ لێی ده‌روانرێت و وه‌ک هه‌ر که‌سێکی دیکه‌ی که به‌س گۆرانی ده‌لێت دیمانه‌ی له‌گه‌ل ده‌کرێت. به‌لام من به روانگه‌یه‌کی دیکه‌وه ده‌روانمه وه‌یسی و پێم وایه ئه‌وه‌ش له نزیکیم بێت له گیان و هزری ئه‌و هاورێی و هونه‌رمه‌نده. (هه‌رنه‌هاتی) به نوێترین ئه‌لبومی وه‌یسی داده‌نرێت به‌لام من پێم وانیه ئه‌وه نوێترین کاری ئه‌و بێت به‌لکو ئه‌وه نوێترین پێناسه‌ی خۆیه‌تی بۆمان ده‌درکێنێت. پێم وایه له هه‌رنه‌هاتی وه‌یسی ده‌یه‌وێت بلێت من هه‌ندێک بیرۆکه‌م هه‌یه پێم خۆشه له ده‌رفه‌تێکدا کاریان له‌سه‌ر بکه‌م. ئه‌وه منم که هه‌میشه خه‌ونی زیاتر و خه‌یالی زیاترم هه‌یه. ئه‌گه‌ر نا ئه‌لبومه‌که‌ی ئه‌و سه‌رسامییه‌ی تێدا نیه که گوێگر تووشی واق ورمان بکات. ته‌نها له به‌بیر هێنانه‌وه‌ی چه‌ند رسته‌و میلۆدیه‌کی جاران نه‌بێت که وه‌یسی تێکه‌لی هه‌ست و حه‌زی خۆی کردوه. به‌لام بۆ خودی خۆی جوانترین و به له زهترین کاری کردوه. ئه‌م حاله‌ته‌ش له‌وه‌دایه که وه‌یسی هه‌رده‌م له‌گه‌ل خۆیدا ده‌ژیێت و هه‌میشه ئه‌و دایه‌لۆگانه ده‌کاته هه‌وێنی ده‌ربرینی کاره‌کان و هه‌موو جوان بینی و تێرامانه‌کانی خۆی پێمان ده‌به‌خشێت و ئه‌فسوس ئێمه‌ش سه‌رپێیانه گوێیان لێ ده‌گرین. گوتنی مه‌قام کارێکی ئاسان نیه به‌لام له هه‌مانکاتیشدا ئێستا‌و جاران زۆر هه‌ن زۆر کارامه‌و لێهاتوانه چریتیان. پێم وانیه وه‌یسی شتێکی نوێی کردبێت له گوتنی هه‌ر مه‌قامێک له به‌رهه‌می ئه‌م جاره‌یدا به‌ڵآم خۆ له‌قه‌ره‌دانی چرینی مه‌قام و گۆرینی له مه‌قامێکه‌وه بۆ مه‌قامێکی تر لێهاتووی پێوه دیاره. به‌لام په‌یامێکی دیکه‌ی ده‌ربریوه ئه‌ویش پێناسه‌ی ئه‌و دونیا چکۆلانه‌ی خۆیه‌تی که میشه به‌و خه‌یالانه ده‌ژێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ترکیز بخاته سه‌ر ئه‌م و ئه‌و. به واتا روونه‌که‌ی گۆرانی بۆ خۆی و خه‌یالی خۆی ده‌ڵێت نه‌ک بۆگشتی. من لێره‌وه که‌مێک ههلوهستهم هه‌یه له‌سه‌ری و ئه‌و خاله وام لێده‌کات وه‌یسی جیا بکه‌مه‌وه له هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژانی تر. ئاواز چرین بۆ خود هه‌میشه راستگۆییه‌کی باش و هه‌ستێکی جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ل گۆرانی گووتن بۆ چێژی گشتی. مل که‌چ نه‌کردن بۆ بازار‌و کۆمپانیا و راگه‌یاندنی کوردی ئه‌وه به‌هێز ترین ته‌حه‌دایه له مه‌یدان و دوونیای هونه‌ردا. کریار و چه‌پله لێدهرت ببنه بنه‌مای دارشتنی هه‌ر به‌رهه‌مێکت تۆ له خاوه‌ندارێتی ئه‌و به‌رهه‌مه ده‌ر ده‌چیت. ئه‌گه‌ر شاکاریش بێت به‌لام تۆ هه‌رگیز خاوه‌نی ئه‌و به‌رهه‌مه نیت چونکه له بنه‌ره‌تدا له هه‌ست و چێژ‌و هزری تۆوه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتوه تۆ ته‌نها ده‌رهاوێشته‌ی ئه‌و کاره بووی. زۆر که‌من ئه‌و گۆرانیبێژانه‌ی تاوه‌کو ئیستا له خۆیانه‌وه بۆ خۆیان گۆرانی ده‌لێن. به‌ڵام له‌گه‌ل گوێ لێبوونی هه‌ر نهغمهیهکیان ده‌توانی که‌سایه‌تی ئه‌و که‌سه‌و لیهاتووی و هۆشیاری زۆر به‌روونی ببینیت. من وه‌یسی له هه‌رنه‌هاتی وا ده‌خوێنمه‌وه که ئه‌وه‌ی لای خۆی گرنگه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت. ئه‌وانه هه‌مووی کاری جوانن به‌لام ناکرێت بازاریان باش بێت له مه‌زادخانه‌ی هونه‌ری کوردی‌دا. ئه‌و هزرو بیرۆکه جوانانه ده‌کرا له رووی ته‌کنیکیه‌وه کاری باشتری له‌سه‌ر بکرابوایه. دارشتنی رسته‌ی ئاوازه‌کان پێمان ناڵێت ئه‌وه داهێنانێکی نوێ ته‌نها ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت ئه‌وه دیسان خاره وه‌یس هاته‌وه. ئه‌وه‌ی تێبینی منه له‌سه‌ر ئه‌و کاره، وه‌یسی زیاتر گوێی له خۆی گرته‌وه‌و زیاتر له‌گه‌ل خه‌ون و دونیا چکۆلانه‌که‌ی خۆی گفتوگۆی کردوه، ئه‌مه نیشانه‌ی قولی ده‌به‌خشێت به‌لام ئه‌گه‌ر خۆت شاره‌زایی زانستی میوزیکت نه‌بێت و نه‌توانی ئه‌و خه‌یال و توانا‌و بیرۆکانهت بخه‌یته چوار چێوه‌ی زانستی و ته‌کنیکی سه‌رده‌میانه‌ی میوزیک. ئه‌وه باشتره له‌گه‌ل پسپۆرێک هه‌ماهه‌نگی و تێکهلیهک دروسست بکه‌یت. به هه‌موو خه‌یاله جوانه‌کانی خۆت و توانای که‌سی پسپۆر شاکارێک دروست بکه‌یت. له‌لایه‌کی دیکه‌وه وه‌یسی باسی ئه‌و رۆشنبیری و هۆشیاریه ئه‌ده‌بی و هونه‌ریه ده‌کات که ده‌بێت له پشتی هه‌ر کردارێک بن، به‌تایبه‌تی له بواری هونه‌ردا. پێم وایه وه‌یسی له بواری هۆشیاری و رۆشنبیری‌دا باش له‌خۆی دواوه‌و پێمان ده‌ڵێت من ته‌نها گۆرانی ناڵێم به‌لکو خوێنه‌رێکی باشیشم. که هه‌رده‌م تیرامان و خوێندنه‌وه بۆته هه‌وێنێکی باشی گوزارشت و داهێنان. به‌هیوام وه‌یسی قولتر له‌وه‌ی که قوله درێژه به کاره‌کانی بدات و گوێگر و خوێنه‌ریش زیاتر له‌خۆی و کاره‌کانی بگه‌ن و هانده‌رێکی باشیش بێت بۆ ئه‌و گۆرانیبێژه ساده‌و ساکارانه‌ی که ناوبانگێکی باش و ناوه‌رۆکێکی بازاری و بێ خه‌ون خهیاڵێان هه‌یه.