زانا گه‌لاڵی : وای وه‌ستاندنی ده‌ركردنی پاسپۆرتی جۆری Gو ده‌رچوونی پاسپۆرتی جۆری A، باڵیۆزخانه‌كانی عیراق له‌ولاتانی ئه‌وروپا پێدانی پاسپۆرتیان راگرت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌رانی عیراقی په‌نجه‌مۆریان ره‌وانه‌ی عیراق و كوردستان ده‌كه‌نه‌وه به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی پاسپۆرت، به‌لام به‌هۆی ئه‌و سیستمه نوێیه‌ی له‌مامه‌ڵه‌ی ده‌ركردنی پاسپۆرتدا ده‌گیرێته‌به‌ر، ئه‌و هاوولاتیانه پاسپۆرتیان بۆ ده‌رناكرێت.
لیوا نزار به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ره‌گه‌زنامه‌و پاسپۆرت و نشینگه له‌هه‌رێمی كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ pukmedia روونیكرده‌وه، كه له‌سه‌ره‌تای مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه شێوازێكی نوێ له‌سه‌رتاسه‌ری عیراقدا له‌به‌خشینی پاسپۆرتدا گیراوه‌ته‌به‌ر، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه كه‌سی داواكاری پاسپۆرت ده‌بێت خۆی ئاماده‌بێت و په‌نجه‌مۆر بكات، ئه‌گه‌رنا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاسپۆرتی بۆ ده‌رناكرێت.
باسی له‌و كێشه‌یه‌ش كرد كهڕهوهندی عیراق له‌ولاتانی ئه‌وروپا به‌هۆی نه‌بوونی ئامێری چاپكردنی پاسپۆرتی جۆری Aـه‌وه بۆیان دروستبووه‌و وتی: چاپی پاسپۆرتی جۆری A له‌هه‌موو ولاتێكدا نییه، له‌ئێستادا ته‌نها له‌عه‌ممان و سوریا ئه‌و جۆره پاسپۆرته ده‌درێت، به‌لام له‌ولاتانی ئه‌وروپا ئامێری چاپكردنی پاسپۆرت نییه.
روونیشیكرده‌وه، كه به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ئامێری چاپكردنی پاسپۆرت قسه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌به‌غدا كردووه‌و له‌به‌رنامه‌یاندایه كه به‌م نزیكانه له‌به‌رلین ئامێرێك دابنێن، چونكه له‌ئه‌ڵمانیا ره‌وه‌ندێكی عیراقی زۆر ده‌ژی و پێده‌چێت له‌ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سویدیش دابنرێت.
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ش كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ولات به‌ناوی دیكه خۆیان ناساندووه یاخود هه‌ر كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی ره‌گه‌زنامه یان ناوی خۆیان گۆڕیوه‌و ده‌یانه‌وێت به‌پێی ناوه‌كه‌ی ئه‌وێ كاره‌كانیان بۆ بكرێت، لیوا نزار وتی: ئه‌وانه‌ی ناوی خۆیان یان باوكیان یان باپیریان گۆڕیوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاسپۆرتی عیراقییان به‌و ناوه بۆ ده‌رناكرێت، چونكه پاسپۆرت به‌پشت به‌ستن به‌سێ به‌ڵگه‌نامه ده‌درێت، كه‌بریتین له(ناسنامه، ره‌گه‌زنامه، فۆرمی خۆراك)، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك له‌م سێ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا ناته‌واوی هه‌بێت پاسپۆرتی عیراقی بۆ ده‌رناكرێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه‌ئه‌و هاوولاتیانه‌ی ناوی خۆیان گۆڕیوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ناوه تازه‌كه‌یان پاسپۆرتیان بۆ ده‌رناكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كهچارهسهركردنی ئه‌و كێشه‌یه پێویستی به‌وه‌یه كه له‌په‌رله‌مانه‌وه یاسایه‌كی بۆ ده‌ربكرێت.