كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د
به‌داخه‌وه
یه‌كجار بۆم هه‌یه كچێنیى ببه‌خشم
ده‌نا له‌رۆژێكا سه‌دجار
ده‌بووم به ژنى قه‌سیده و
دیسان دهشبوومهوه به‌كچ
كچى هه‌موو خه‌ونه‌كانت.
به‌داخه‌وه
هیچ جارێ كۆترى ده‌ستم
بۆى نییه لههێلانهى ده‌ستتا
ههڵبنیشیت
ده‌نا ماوه‌ى نێوانمانم له‌ساتێكدا
به‌چه‌ندین ماچى قووڵ ده‌بڕى و
ده‌مردم له‌سه‌ر نینۆكى
په‌نجه تووته‌ى ده‌ستى چه‌پت,
نه‌خێر هه‌موو په‌نجه‌كانت.
به‌هار له‌ئامێزت ده‌ڕژێ
پایزیش له چاوه‌كانت
باشه من باوه‌ڕ به‌كام له‌م
وه‌رزه جوانانه‌ى ساڵبكهم؟
بۆئه‌وه‌ى له ئه‌ودیو كات و
زه‌مه‌نه‌وه
ته‌مه‌نمت لێ ماره‌كه‌م و
مه‌راقم بكه‌م به ده‌زگیرانت!
سه‌روو له باڵاكه‌ت ده‌تكێ
رووبار له سه‌رنجه‌كانت
ئیتر له سه‌رده‌مى تۆوه
من شاعیرنیم
شیعرستانم !
ئه‌وین له ده‌نگت ده‌بارێ
گه‌زۆ له سوعبهتهكانت
له‌ئێستاوه گوڵى سوور نیم
بۆ له‌مه‌ودوا گوڵستانم.
ژیان له تۆوه هه‌ڵده‌قوڵێ
مه‌رگ له سه‌ركێشییه‌كانت
نازانم ده‌ستم له‌كامیان به‌رنه‌ده‌م
بۆئه‌وه‌ى نه‌شكێ ره‌ونه‌قى
په‌رستگاى زه‌رده‌شتیى شیعرم و
دانه‌خرێت سینه‌ماى
ئه‌وین وسووتانم.
دڵم به‌توندیى لێده‌دات
وه‌ك لێدانى دڵى ده‌رگا
یان په‌نجه‌ره یان ماڵه كۆچه‌ریان
لێوم به‌خه‌نده‌وه ده‌فڕێ و
هه‌ستده‌كه‌م زۆرم خۆشده‌وێى
شاجیهان….*
* شاجیهان: خوڵقێنه‌رى مه‌زارگه‌ى به‌ناوبانگى (تاج محه‌ل)ه كه ساڵانه عاشقانى دنیا ده‌چن بۆ هندستان تا ئه‌م شاكاره بینن. شاجیهان پێنجه‌مین ئیمپراتۆرى بنه‌ماڵه‌ى مه‌غۆله‌كان بووه و له(1628-1658) حوكمى هندستانى كردووه.