دوای ئه‌وه‌ی پاش چه‌ند په‌یوه‌ندیه‌ک و به‌دواداچوون بۆ دڵنیایی له دروستی هه‌واڵی کۆچی هونه‌رمه‌ند هه‌ردی ده‌ربه‌ندی له‌گه‌ڵ خوشکه‌زاکه‌ی دا ئینجا هه‌واڵه‌که‌مان به ته‌واوی له‌چرا بڵاوکرده‌وه ، دوای ئێمه‌ش زۆرێک له سایت و ڕۆژنامه‌کان سوودیان له‌م هه‌واڵه له‌ناکاوه بینی و هه‌ندێکیشیان بێ ئاماژه‌کردن به‌سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ به کۆپی پێستێک به‌ناوی خۆیان بڵاویان کرده‌وه. لێره‌دا ئه‌م هه‌واڵه جگه له‌وه‌ی خه‌ڵکانی زۆری دڵته‌نگ کرد له هه‌مان کات زۆرێک له دۆست و ئازیزانی که‌سێکی تر نیگه‌ران ده‌کات که ئه‌میش وه‌ک هه‌ردی کامیل ده‌ربه‌ندی له سویده و ناوبانگێکی زۆری هه‌یه له نێوه‌ندی هونه‌ری کوردی‌دا.
دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه به هه‌ڵه له هه‌ریه‌ک له په‌یامنێر و خه‌ندان که له هه‌واڵه‌که‌یان هه‌ردی ده‌ربه‌ندی گۆرانیبێژ ده‌که‌ن به هه‌ردی عومه‌ری ده‌رهێنه‌ر خه‌ڵکانێکی زۆر‌و که‌سوکاری هونه‌رمه‌ند نیگه‌ران ده‌که‌ن و دۆستان و ئازیزانی هه‌ردی عومه‌ر و هونه‌رمه‌ندان ده‌که‌ونه په‌یوه‌ندی کردن بۆ ڕاستی ئه‌م هه‌واڵه و پاڵه‌په‌ستۆیه‌کی زۆر ده‌خرێته سه‌ریان. بۆ ڕوونکردنه‌وه‌و ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له په‌یوه‌ندیه‌کی چرا به ده‌رهێنه‌ر هه‌ردی عومه‌ر به‌ڕێزیان سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه نادروسته ڕایگه‌یاند ” من وه‌ک هه‌ردی عومه‌ر ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه ده‌ده‌م .. مردنی ئازیزمان کاکه هه‌ردی و خوشکه‌زاکه‌ی زۆر دڵگرانی کردین. هه‌ردی که‌سێکی به‌ڕێز و هونه‌رمه‌ندێکی ئازیز بوو، مردنی هه‌موومانی دڵته‌نگ کرد و منیش وه‌ک براده‌رێکی هونه‌رمه‌ند زۆر دڵگرانم. بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ش له هه‌ندێک گۆڤار و سایتی ئه‌لکترۆنی به نادروستی و بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌و ناوی من له ته‌ک ئه‌م هه‌واڵه دڵته‌زێنه خه‌ڵکانێکی زۆر له دۆست و که‌سوکار و ئازیزانی نیگه‌ران کرد. من لێره سوپاسی خۆم بۆ هه‌موو ئه‌م ئازیزانه ده‌رده‌بڕم که دوای ئه‌م هه‌واڵه په‌یوندیان پێوه کردین . من ته‌مه‌ن باقی بێت هێشتا ماوم ، که ڕۆژمان ته‌واو بوو ئێمه‌ش له هاوڕێکانمان زیاتر نین. داواکارمله گۆڤار و سایته‌کان له بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵ ووربینتر بن و پێش ئه‌وه‌ی بڵاوی بکه‌نه‌وه به‌دواداچوونی بۆ بکه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕی خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌مووان “.
هه‌واڵی مردنه‌که‌ی هه‌ردی عومه‌ر له خه‌ندان ئێره دابگره ( فایل پی دی ئێف )