حه‌زم له فڕینێکه بۆ ئه‌به‌د، و باڵێک شک نابه‌م بۆ ده‌ستپێکردن، ئاره‌زوی سه‌فه‌رێکی بێ کۆتایی ڕوحی پێچاومه‌ته‌وه، و ڕێگایه‌ک شک نابه‌م بۆ ده‌ستپێکردنی، ویستی گه‌شتێکی وشک‌و ته‌نیام هه‌یه بۆ قوڵای ده‌ریاکان، و له بیابانێکدا ڕژاوم، نیگه‌رانم له تۆ، و گوناهێکی خۆم شک نابه‌م بۆ ئاشتکردنه‌وه‌ی،
ڕۆژگاره‌کان هه‌رایان و کاتژمێره‌کان له جارانی خۆم و خۆت قه‌ره‌باڵه‌ختر، و قه‌ده‌ره‌کان وه‌ک کۆتایی جه‌نگ به ئاشوب و ماڵوێرانی، ئه‌و باخچانه کۆتای‌یان ده‌ستپێکرد، که من و تۆی لێوه‌ی گوزه‌رمان کرد!..
ئه‌وه‌ی که نه‌مویست لێوه‌ی ڕه‌تبم، و بگات پێم دوێنێ بو! ئه‌وه‌ی که ویستم نه‌بو، ئه‌مڕۆ بو به‌و هه‌مو غه‌دره گهورهنهوهی که هات، و ئه‌وه‌ی که پێم‌خۆش نه‌بو بیبینینم داهاتویه‌کی غه‌ریب بو له تۆدا!
ئه‌وه‌ی که نیگه‌رانی کردم، و نه‌مویست به ئاشکرا بیڵێم له نوسینێکدا، وه‌ک جارانی تۆ خۆی شیرین کرد، و بو به‌و به‌رهه‌مه‌ی که خۆت و خۆمی تێدا ده‌بینرێته‌وه! ئه‌زانیت دونیا له نیگه‌رانی من له تۆ، و له تۆی بێ ئاگا له من، ده‌بێته خه‌ونێک بۆ ئه‌به‌د ده‌ستی پێ‌کرد و هه‌مو شه‌وێک دێت و نابڕێته‌وه!،.
من نیگه‌رانم، له‌وه‌ی که وا تێگه‌یشتویت، عیشق له نێوان و من و تۆدا گه‌یشتۆته دواهه‌مین قادرمه‌ی لێکترازانی به‌یه‌کگه‌یشتن، له‌وه‌ی که وا هه‌ست ده‌که‌یت، ڕۆیشتن بۆ هه‌ر جێگه‌یه‌ک بێت، خه‌ون و ئومێدێکی له گه‌ڵدایه، به‌ڵام من نیگه‌رانی ئه‌وه‌م، که تۆ نه‌توانیت سه‌فه‌رێک بکه‌یت، که پڕی ده‌کردیته‌وه له خۆت، و منی کامڵ ده‌کرده‌وه له‌و هه‌مو نوره‌ی که لێم وهرابون،.
من نیگه‌رانی ئه‌وه‌م، که خۆت جێهێشتوه له منا، و سه‌ردانێکی خۆت ناکه‌یته‌وه، نیگه‌رانی ئه‌وه‌م، له خۆتا قایمت کردم و ده‌رگای بینینێکی دیکه‌م له سه‌ر واڵا ناکه‌یته‌وه! من نیگه‌رانی ئه‌وه‌م، چۆن له منا ئه‌ژیت و خۆت ناناسیته‌وه، چۆن له منا هه‌ناسه ده‌ده‌یت و هه‌ست به‌و هه‌مو جوانییه ناکه‌یت، و له منا گه‌وره ده‌بێت و هه‌ست به‌و هه‌مو گه‌وره بونه ناکه‌یت، که عیشقه، عیشق، من نیگه‌رانم له تۆ که پڕ پڕ بویت له منێک، که ئه‌ته‌وێت له خۆمی بشاریته‌وه!
من نیگه‌رانی ئه‌وه‌م که شتێک له دڵمدا شه‌تڵی خۆی ڕواندوه
نازانم، ده‌نگی له مردن ده‌چێت و بۆنی له تۆ!
خه‌یاڵم به تۆ وه سه‌رقاڵه، و منیش به خۆمه‌وه
خولانه‌وه‌ی زه‌وی به ده‌ری ڕۆژدا ئیدی حیکمه‌ته‌که‌ی له کوێدایه؟!
که من هێنده نیگه‌رانی تۆم، و تۆش نیگه‌رانی،له‌م هه‌مو عیشقه‌ی من و له‌م هه‌مو جوانیهییهی من و له‌م هه‌مو نوێژه‌ی من و له‌م هه‌مو گه‌وره‌ییه‌ی من که بۆ تۆم هه‌یه!..
من نیگه‌رانم له ئه‌و ، به‌رهه‌مێکی نوێی ئه‌ده‌بی و هونه‌ریه، هونه‌رمه‌ند دڵزار شه‌نگه له کۆمپانیایی شه‌نگه میوزیک کاره هونه‌ریه‌کانی تۆمارکردنی ده‌نگ و جێبه‌جێکردن و میوزیکی بۆ به‌رهه‌مه‌که خستۆته ئه‌ستۆی خۆی، کامێرامانی به توانا و خاوه‌ن ئه‌زمونێکی نایاب کاکه هیوا ئه‌حمه‌د له چه‌ندین جێگا‌و لۆکه‌یشنی تایبه‌ت و دڵگیر و سه‌رنج ڕاکێش وێنه‌ی بۆ ئه‌م کاره به شێواز و ستایلێکی نوێ گرتوه، شاعیر له‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌یدا جیاواز له کاره‌کانی پێشوتری ده‌رده‌که‌وێت.
هه‌ردی ئه‌حمه‌د لای خۆشییه‌وه ئه‌م به‌رهه‌مه ده‌کاته دیاری سه‌رساڵ و پێشکه‌شی هاوڕێکانی و خوێنه‌ران و بیسه‌رانی ئازیز و خۆشه‌ویستی ده‌کات،.
له هه‌مان کاتیش‌دا سوپاس و پێزانینی زۆری بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و ستافه ئازیز و خۆشه‌ویست و له خۆبردوهی هه‌یه، که ماندونه‌ناسانه کاریان له گه‌ڵدا کردوه و هاوکاری و هه‌ماهه‌نگییان کردوه بۆ له دایک بونی ئه‌م به‌رهه‌مه، زۆر به‌تایبه‌تی و به گرینگی زانی که سوپاسی زۆری کاکه هیوا ئه‌حمه‌د بکات که زۆر دڵسۆزانه هاوکاری کردوه له ده‌رهێنان و وێنه‌گرتن و مۆنتاجکردنی به‌رهه‌مه‌که‌ی و هونه‌رمه‌ندی خۆشه‌ویستیش کاکه دڵزار شه‌نگه که کاری میوزیک و تۆمارکردنی به‌رهه‌مه‌که‌ی خستبوه سه‌ر شانی خۆی،.
نوسین و خوێندنه‌وه‌ی؛ هه‌ردی ئه‌حمه‌د
میوزیک دڵزار شه‌نگه
تۆمارکردنی میوزیک و ده‌نگ، کۆمپانییای شه‌نگه میوزیک
کامێرا و مۆنتاج ئارا فیلم
ده‌رهێنانی هیوا ئه‌حمه‌د
کرته له سه‌ر ئه‌م لینکه بکه‌ن بۆ سه‌رنجدان له به‌رهه‌مه‌که،.