مەنسوور جیهانی ـ هه‌ڵبژێردراوانی به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی “گۆی بلوورین” و به‌شی پێشبڕکێی “پڕاکسیما” له په‌نجا و هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “کاڕلۆڤی ڤاری” KVIFF له وڵاتی کۆماری چیک ده‌ستنیشان کران.
ڕێوڕه‌سمی کۆتایی په‌نجا و هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “کاڕلۆڤی ڤاری” Karlovy Vary له هۆڵی هوتێل “تێرماڵ” له شاری کاڕلۆڤی ڤاری له وڵاتی چیک به‌ڕێوه‌چوو و براوه‌کانی به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی “گۆی بلوورین” Crystal Globe و به‌شی پێشبڕکێی “پڕاکسیما” Proxima دیاری کران و خه‌ڵاتی “گۆی بلوورین” و هه‌روه‌ها بڕیی پاره‌ی ئه‌م ڕووداوه گرینگ و پله یه‌که‌ی سینه‌مای جیهانیان پێشکه‌ش کرا.
براوه‌کانی به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی “گۆی بلوورین”
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی “گۆی بلوورین” Crystal Globe له په‌نجا و هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “کاڕلۆڤی ڤاری” که بریتی بوون له: “کریستییه‌ن واچۆن” Christine Vachon به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا، “جێۆفرێی ڕاش” Geoffrey Rush ئه‌کته‌ر له وڵاتی ئۆستۆڕالیا، “سێجون” Sjón سیناریۆنووس و نووسه‌ر له وڵاتی ئیسله‌ندا، خاتوو “ئێلیشکا کرینکۆڤا” Eliška Křenková ئه‌کته‌ر له وڵاتی کۆماری چیک و هه‌روه‌ها “گابۆر رێیس” Gábor Reisz ده‌رهێنه‌ر، سیناریۆنووس و ئاوازدانه‌ر له وڵاتی هه‌نگاریا، ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
خه‌ڵاتی گه‌وره
به‌ڵگه فیلمی بڵیندی “ڕوانینێکی له‌ناکاو به شته قووڵه‌کان” A Sudden Glimpse to Deeper Things له ده‌رهێنانی “ماڕک کازین” Mark Cousins فیلمسازی سکۆتله‌ندی ـ ئیرله‌ندی، خه‌ڵاتی گه‌وره گۆی بلوورینی باشترین فیلم و بڕی پاره‌ی ٢٥ هه‌زار دولاری به‌ده‌ستهێنا.
خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی دادوه‌ران
فیلمی سینه‌مایی “ئهویندارییهتی” Loveable له ده‌رهێنانی خاتوو “لیلیا ئینگۆلفسدۆتیر” Lilja Ingolfsdottir به‌رهه‌می وڵاتی نۆڕوێژ، خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی دادوه‌ران و بڕیی پاره‌ی ١٥ هه‌زار دولاری پێبه‌خشرا.
خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان
خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنانی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ش به خاتوو “نێلیسیا لۆو” Nelicia Low بۆ ده‌رهێنانی فیلمی سینه‌مایی “کون کردن” Pierce به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی سه‌نگاپوور، تایوان و پۆڵه‌ندا پێشکه‌ش کرا.
خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری ژن
خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری ژن به “هێلگا گۆرێن” Helga Guren بۆ ڕۆڵ بینین له فیلمی سینه‌مایی “ئهویندارییهتی” Loveable به‌رهه‌می وڵاتی نۆڕوێژ به‌خشرا.
خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری پیاو
خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری پیاو، به شێوه‌ی هاوبه‌ش به “تون کاس” Ton Kas و “گۆویدۆ پۆلێماس” Guido Pollemas بۆ ڕۆڵ بینین له فیلمی سینه‌مایی “سێ ڕۆژیی ماسی” Three Days of Fish به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی هۆڵه‌ندا و به‌لژیکا پێشکه‌ش کرا.
ڕێزلێنانی تایبه‌تی لێژنه‌ی دادوه‌ران
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی “گۆی بلوورین” له فیلمی سینه‌مایی “که‌وڵکردنی به‌رازه خۆشه‌ویسته‌که‌ی ئێمه” Our Lovely Pig Slaughter له ده‌رهێنانی “ئادام ماڕتینک” Adam Martinec به‌رهه‌می وڵاتی کۆماری چیک و هه‌روه‌ها فیلمی سینه‌مایی “خوفتێکس” Xoftex له ده‌رهێنانی “نواز دێشه” Noaz Deshe به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا به شێوه‌ی هاوبه‌ش ڕێزیی تایبه‌تیان لێ‌گیرا.
خه‌ڵاتی بینه‌رانی “پڕاڤو”
خه‌ڵاتی بینه‌رانی “پڕاڤۆ” Právo له‌م ڕووداوه هونه‌رییه به فیلمی سینه‌مایی “شه‌پۆله‌کان” Waves له ده‌رهێنانی “جیرێی مێدڵ” Jiří Mádl به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی کۆماری چیک و کۆماری سلۆڤانیا گه‌یشت.
براوه‌کانی به‌شی پێشبڕکێی “پڕاکسیما”
هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی “پڕاکسیما” Proxima له‌م ڕووداوه گرینگ و پله یه‌که‌ی سینه‌مای جیهان، که بریتی بوون له: خاتوو “بیانکا بالبۆئێنا” Bianca Balbuena به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی فیلیپین، “ڤۆتێر یانسێن” Wouter Jansen بڵاوکه‌ره‌وه‌ی فیلم له وڵاتی هۆڵه‌ندا، خاتوو “ئادێلا کۆمێرزی” Adéla Komrzý ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی کۆماری چیک، “محه‌مه‌د کۆردۆڤانی” Mohamed Kordofani ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی سوودان و هه‌روه‌ها “دانێلا میشێل” Daniela Michel به‌رپرسی هونه‌ریی له وڵاتی مه‌کزیک، ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
خه‌ڵاتی گه‌وره
خه‌ڵاتی گه‌وره و بڕیی پاره‌ی ١٥ هه‌زار دولاری به فیلمی سینه‌مایی “نامۆ” Stranger له ده‌رهێنانی “ژێنگفان یانگ” Zhengfan Yang به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی ئه‌مه‌ریکا، چین، هۆڵه‌ندا، نۆڕوێژ و فه‌ڕه‌نسا به‌خشرا.
خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی دادوه‌ران
خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی دادوه‌ران و بڕیی پاره‌ی ١٠ هه‌زار دولاری ئه‌م به‌شه‌ش به به‌ڵگه فیلمی بڵیندی “شه‌و داهات” Night Has Come له ده‌رهێنانی “پائۆلۆ تیزۆن” Paolo Tizón به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی پیڕۆ، ئیسپانیا و مه‌کزیک و هه‌روه‌ها فیلمی سینه‌مایی “مارس تا مایی” March to May له ده‌رهێنانی “ماڕتین پاوڵ ڕێپکا” Martin Pavol Repka به‌رهه‌می وڵاتی کۆماری چیک گه‌یشت.
خه‌ڵاتی “سه‌رۆکی فێستیڤاڵ” به “ئێڤان ترۆجان” و “کڵایۆ ئۆێن”
له درێژه‌ی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا، خه‌ڵاتی “سه‌رۆکی فێستیڤاڵ” له لایه‌ن “جیری بارتۆشکا” Jiří Bartoška به‌رپرسی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “کاڕلۆڤی ڤاری” به “ئێڤان ترۆجان” Ivan Trojan ئه‌کته‌ری ناوداری وڵاتی چیک و “کڵایۆ ئۆێن” Clive Owen ئه‌کته‌ری به‌ریتانی پێشکه‌ش کرا.
نمایشی فیلمی سینه‌مایی “سێ‌و” له به‌رهه‌مهێنانی “کێت بلانشێت”
له ڕێوڕه‌سمی کۆتایی په‌نجا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “کاڕلۆڤی ڤاری”، فیلمی سینه‌مایی “سێ‌و” Apples له ده‌رهێنانی “کریستۆس نیکوو” Christos Nikou، له به‌رهه‌مهێنانی “کێت بلانشێت” Cate Blanchett و به ڕۆل بینینی “جێسی بۆکلێی” Jesse Buckley و “ریز ئه‌حمه‌د” Riz Ahmed نمایش کرا.
بۆ زانیاری زیاتر:
Discussion about this post