دكتۆره كوێستان عبدالله :هه‌نار یه‌كێكه له‌میوه پاییزیه به‌تام و به‌له‌زه‌ته‌كان, كه‌باشترین چاره‌سه‌ره بۆ زۆرێك له‌نه‌خۆشیه‌كان هه‌روه‌ك زانایان و پزیشكانی پسپۆڕ له‌میانه‌ی توێژینه‌وه نوێیه‌كانیانه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه‌شه‌ربه‌تی هه‌نار باشترین چاره‌سه‌ره بۆ نه‌خۆشیی دڵ و شێرپه‌نجه و به‌هێزترین هۆكاریشه بۆ به‌هێزتر كردنی توانا سێكسیه‌كانی مرۆڤ, كه‌له‌و ڕووه‌وه رۆِڵی ڤیاگرای سروشتی ده‌بینێت .
ڕۆژنامه‌ی ” ده‌یلی مه‌یل ” ی به‌ریتانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كهتوێژهرهوان و زانایانی زانكۆی – ئه‌دنبره – بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه‌شه‌ربه‌تی هه‌نار توانایه‌كی باشی هه‌یه له‌تواندنه‌وه‌ی چه‌وریه‌كانی ده‌وروبه‌ری گه‌ده, كه‌چه‌ند كه‌سێكیان خستووه‌ته ژێر تاقیكردنهوهكانیانهوه و ڕۆژانه په‌رداخێك شه‌ربه‌تی هه‌ناریان داونه‌تێ بۆ ماوه‌ی مانگێك و دواتر بۆیان ئاشكرا بووه كه‌ته‌واوی چه‌وریه زیاده‌كانی ده‌وروبه‌ری گه‌ده‌یان تواوه‌ته‌وه و چالاكیی گهدهشیان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش زیادیكردووه, جگه له‌وه‌ی كه‌هه‌نار سوودێكی ئێجگار باشیشی هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كهنهخۆشیی فشاری خوێن و دڵ و جگه‌ریان هه‌یه . ئه‌مه‌و توێژینه‌وه‌یه‌كی تری زانكۆی – بوستن – ی ئه‌مریكی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه‌هه‌نار یاریده‌رێكی زۆر باشه بۆ چاره‌سه‌ركردنی لاوازیی سێكسی لای پیاوان, به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه‌باشترین چاره‌سه‌ریشه بۆ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و به‌رگریكارێكی كارایه له‌به‌رده‌م شێرپه‌نجه‌دا, چونكه چه‌ند مه‌وادێكی زۆری دژه ژه‌هراوی بوونی تێدایه .
له‌میانه‌ی توێژینهوهكهیانهوه ئه‌و پسپۆڕانه شه‌ربه‌تی هه‌ناریان داوه‌ته چه‌ندین ( كه‌روێشك ) و دوای ماوه‌یه‌ك بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه‌توانا و خێرایی هه‌ڵدانی خوێن له‌ئه‌ندامی نێرینهییانهوه زۆر زیادیكردووه و به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێزتر و ڕێكخراوتر چالاكیی سێكسیان ئه‌نجامداوه و ئه‌وه‌شیان ڕوونكردووه‌ته‌وه كه‌هه‌نار چه‌ند مه‌وادێكی زۆری دژه ژه‌هراوی بوون و كارۆناتی تێدایه وه‌ك ” فینولیه و تانین “, كهبهربهستێكی باشن بۆ ژه‌هراوی نه‌بوونی پڕۆتینه گۆشتیه‌كان و به‌ر له‌زیادبوونی كۆلیسترۆڵ و چه‌وریی ناو خوێن ده‌گرێت, كه‌ده‌بنه هۆی ڕه‌ق بوون و گیرانی خوێنبه‌ره‌كان, جگه له‌وه‌ی كه‌چه‌ند مه‌وادێكی تری به‌سوودی بۆ لاشه‌ی مرۆڤ تێدایه, وه‌ك شه‌كری سروشتیی به‌سوود و پڕۆتین و ترشی لیمۆ و چه‌ند ڤیتامین و كانزایه‌كی تریش .
توێژینه‌وه‌یه‌كی تری زانكۆی – كالیفۆرنیا – ی ئه‌مریكاش ئه‌وه‌ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه كه‌شه‌ربه‌تی هه‌نار ڕۆڵی ڤیاگرای سروشتی ده‌گێڕێت لهبههێزتر كردنی چالاكیه سێكسه‌كان و چاره‌سه‌ری لاوازیه سێكسیه‌كاندا, چونكه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده به‌و ماددانه‌ی كه‌دژه ژه‌هراوی بوونن, وه هاتوچۆی خوێن له‌ئه‌ندامی نێرینه‌یی پیاواندا خێراتر و چالاكتر ده‌كات, وهبهكارهێنان و خواردنی, یان خواردنه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی شه‌ربه‌ت بۆ ماوه‌ی مانگێك هه‌مان كاریگه‌ریی ڤیاگرا و بگره زیاتریشی لێده‌كه‌وێته‌وه .
هه‌ر به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌ی زانكۆی كالیفۆرنیای ئه‌مریكا, ڕۆژانه خواردنه‌وه‌ی چاره‌كه لیترێك له‌شه‌ربه‌تی هه‌نار باشترین چاره‌سه‌ره بۆ شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات, كه‌له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ندا مه‌ترسیه‌كانی زیاتر و زیاتر ده‌بێت .
جگه له‌و سوود و چاره‌سه‌ره زۆرانه‌ی, ڕۆژانه خواردنه‌وه‌ی دوو كوپ شه‌ربه‌تی هه‌نار باشترین ده‌رمانه بۆ نه‌خۆشیه‌كانی سك چوون و هه‌وكردنی ڕیخۆڵه و گه‌ده و سه‌رئێشه‌ش, وهبهرگریكارێكی باشیشه بۆ دواخستنی نیشانه‌كانی پیری لهمرۆڤهكاندا .
له‌و توێژینه‌وانه‌دا ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه كه‌خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی هه‌نار و هه‌نگوین به‌تێكه‌ڵی ڕیخۆڵه‌كان نه‌رم ده‌كات و ڕێڕه‌وی میزه‌ڕۆش به‌باشی پاك ده‌كاته‌وه له‌هه‌وكردن و به‌ردی گورچیله و ئازاری سنگیش كه‌مده‌كاته‌وه و هه‌ناسه‌دانیش ئاسانتر و خۆشتر ده‌كات .