ئه‌و هیوایه‌ی که نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ساڵی (1920) دا له‌سه‌ر په‌یمانی سیڤه‌ر هه‌ڵیچنیبوو به ماڵ وێران کردن‌و کاره‌ساتێکی جه‌رگ بر بۆ کورد، له په‌یماننامه‌ی (لۆزان) دا به‌ده‌رکه‌وت، به ڵام به سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی ناسێۆناڵ
بۆتورکهکان کۆتایی هات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی سیاسه‌تی دۆستانه‌ی تازه دروست بووی شووره‌وی بوو به‌رامبه‌ر به که‌مالیسته‌کان ویارمهتیو پاڵپشتییان له‌لایه‌ک و ناکۆکی نێوان هێزه هاو په‌یمانه رۆژئاواییه‌کان و بز ووتنه‌وه‌ی چه‌کداری موسته‌فا که‌مال ئهتاتورکێس له‌له‌یه‌ن فه‌ره‌نساوه، چاره‌نوسی کوردیان له دامه‌زراندی ده‌وڵه‌تێکی ناسێۆناڵهوه گۆری بۆ ژێر ده‌سته‌یی پارچه پارچه‌کردنی نیشتمانه‌که‌ی. تا ده‌ست پێکردنی شه‌ری جیهانی دووه‌م.
داگیر کردنی کوردستانی رۆژهه‌ڵات له‌لایه‌ن سوپای روس وئینگلیزهوه بووه هۆی هه‌لگیرساندنی سێ شه‌ری گه‌وره له کوردستانی باکووردا، دژی ژینۆسایدی رژێمی کهمالیزمهکان. له پێناوی کوردستانێکی سه ربهخۆدا، مه‌خابن ئه‌وانیش به شکست و ژێر ده‌سته‌ی کورد کۆتای هات. پێش سێ ساڵ به کۆتایی هاتنی شه‌ری جیهانی دووه‌م، هیوا گه‌ڕایه‌وه بۆ کورده‌کان له‌به‌شی رۆژهه‌ڵاتدا، هه‌لێکی باش ره‌خسا بۆکورده‌کان که درێژه به خه‌باتی سیاسی خۆیان بده‌ن، چونکه ئێران له‌و کاته‌دا ده‌سه‌لاتی ئیداری و سوپای له کوردستاندا نه‌مابوو، تێکۆشانی کورد له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی (ژ. ك) له‌ماوه‌ی دوو سالدا توانیان زۆرێك له دانیشتوان به‌هه‌ستێکی کورد په‌روه‌رانه گۆش بکه‌ن و له رێگه‌ی گۆڤاری (نیشتمان) ه وه بانگی سه‌ربه‌خۆیی وکوردستانێکی یه‌کگرتووی بدات. دوای په‌یمانه شومه‌که‌ی (لۆزان) کۆمه ڵهی (ژ. ك) توانی نوێنه‌ری هه‌رسێ پارچه‌ی کوردستان له چیای (داڵنبهر) کۆبکاته‌وه‌و هه‌وڵ و خه‌باتیان له گه‌ر خه‌ن بۆ کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆیی یه‌کگرتوو. هه‌رچه‌نده په‌یوه‌ندی نێوان کورد‌و روس زیاد له سه‌د سالێک ده‌بوو، زۆرێک له‌سه‌رکرده‌و سه‌ردارانی کورد دانوستانیان له گه‌ڵ روسه‌کاندا کردبوو به مسۆگه‌ر کردنی لانی که‌م گه‌ر پالپشتیشیان نه‌بن پشتی دوژمن نه‌گرن.
له سه‌رده‌می (شووروویدا) زیاتر ده‌مامکه‌کان ده‌رکه‌وتن و مه‌سه‌له‌ی کورد له مافی چاره‌نووسی له کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆدا گۆری به (خود موختاری) دواێش به‌وه رازی نه‌بوون کرا بهدهسهلاتێکی ئیداری (لامه‌رکه‌زی) .
ئێمه‌ی کوردێش به‌درێژایی ئه‌و مێژووه غه‌درمان لێکراهوهو زێدی باو باپیرانمان بێناسنامه ماوه‌ته‌وه هه‌ڵبه‌ته ئێمه‌ی خۆراگریش له‌به‌رده‌م ئه‌م هه‌موو داگیرکردنانه‌دا له‌به‌ر خودانا بووین و بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی به سه‌رۆکایه‌تی (قازی محه‌مه‌د) وسهرداران و رۆڵه وهێزی میلله‌ته‌که‌ی کۆماری مهاباد له مه‌یدانی چوار چرا راگه‌یندرا، ئه‌م سه‌رکه‌وتنه مه‌زنه له لاپه‌ره‌کانی مێژوودا تۆمار کرا. ئه‌وه‌نده‌ی نه‌خایاند دیسانه‌وه به پیلانی دوژمنانی که روس و سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ئه‌و ده‌مه‌ی ئێران، له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانی خۆیان کورد‌و مه‌سه‌له ره‌واکه‌یان کرده قوربانی سیاسه‌تی ته‌ڵه کهبازانه و بێ مرۆییانه‌یان. دوای ئه‌وه خه‌بات و بزوتنه‌وه‌ی کورد به‌سه‌رۆکایه‌تی بارزانی ده‌ستی پێکردوو به‌داخه‌وه ئه‌ویش به نسکۆی ساڵی (1975) کۆتای هات ونهگهیشتنه هێنانه‌دی ئامانجه‌کانی ئه‌م میلله‌ته یه‌کێک له فاکته‌ره‌کانی ئه‌م نسکۆیه خیانه‌تی محه‌مه‌د ره‌زای شای ئێران و رێکه‌وتن نامه‌ی جه‌زائیر بوو.
دکوردستانی ئازاد’ دا دیاره ئه‌م ده‌ستکه‌وته، هه‌وڵی خه‌بات و شۆرشه یه‌ک له‌دوا یه‌که‌کانی کورده‌و جێیی هیوایه بۆ به‌شه‌کانی تری کوردستان. ئاشکرایه سیاسه‌تی ووڵاتانی داگیرکه‌رو زلهێزه‌کانی دنیا به‌درێژای مێژوو هه‌تا هه‌نووکه سیاسه‌تی (په‌رتکه وزاڵ) به‌ی عوسمانیه‌کان پیاده ده‌که‌ن و به‌رنامه‌و پرۆگرامیانه و سه‌لماندیان که هیچ کات پشت وپانهی کوردان نه‌بوون وناشبن، بگره هه‌وڵ بۆ هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی ریزه‌کانی گه‌لی کورد ده‌ده‌ن و پارچه پارچه‌کردنی خاکه‌که‌یان. له‌م سۆنگه‌یه‌وه که من وه‌ك تاکێکی ئه‌م میلله‌ته ژێر ده‌سته‌یه رۆچونێک به‌ناو مێژووماندا ده‌مگه‌یه‌نێته ئه‌و ئاسته‌ی کۆمه‌ڵی راو بۆچونی خۆم راشکاوانه باس بکه‌م و وکاتی ئه‌وه هاتووه په‌نجه بخه‌ینه سه‌ر ئازاره‌کانمان، به‌چه‌ند پرسیارێ دێمه گۆ.
ئایا بۆ تا ئێستا له‌گه‌ڵ ئه و مێژووه پرله خه‌بات و پر ئازهرهماندا نه‌مانتوانیوه سه‌ربه‌خۆیی سه‌رتاسه‌ریی به‌ده‌ست بهینین؟ هۆکاری سه‌ره‌کی نوشستیمان چییه؟ ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه به هه‌موو چین و توێژه جیاکانی نه‌ته‌وه هه‌ر له رۆشبیرو و هونه‌رمه‌ند وسیاسهتمهدارهکانمانهوه بۆچوون و شیکردنه‌وه و راڤه‌کردنێکی سه‌رده‌میانه و تازه‌مان هه‌بێ بۆ رابردوو و ئێستا و داهاتوومان؟خوێندنه‌وه‌یه‌کی وردبینانه‌و زانستیانه‌و شی کردنه‌وه‌ی که‌سایه‌تییه مێژویه‌کان وسوود بینین له رابردوو، تا دووباره ئه‌و هه‌لانه دووباره نه‌بێته‌وه.
به‌رای من هوکاری، ده‌ره‌کی و ناوه‌کییه، هۆکاری ده‌ره‌کی ئاشکرایه وولاتانی داگیر که‌ر وزلهێزهکانی دنیا هه‌موو جۆره رێگه‌یه‌ک ده‌گرنه به‌ر که کورد نه‌توانێت تێیدا گه‌شه بکات وداوای سه‌ربه‌خۆیی بکات هه‌ر جاره‌ی به هۆیه‌ك بێ به‌ڵێنی و په‌یمان شکێنی چاره نووسی کوردیان به‌ره‌و هه‌ڵدێر بردووه، له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان. دووه‌م هۆکار ناوه‌کییه، ئه‌و هه‌موو راپه‌ڕین و شۆڕشانه‌ی له‌م نیشتمانه به‌ش بهشبووهدا به‌رپا بووه به رێژه‌یه‌کی زۆربه سۆزی نه‌ته‌وه‌یی کراوه. هزری نه‌ته‌وه‌یی پێگه‌ی خۆی وه‌کو پێویست دانه‌کوتاوه له‌ناو مێشک و بونیاد بوونی هه‌موو تاکێکدا، ئه‌مه راستییه‌کی تاڵه و چۆن بتوانین ئه‌م هزره له ڕووی رامیاری و ئابووری و زانستی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینیه‌وه بۆ په‌رژه‌وه‌ندی سه‌ر به خۆیی نه‌ته‌وه ئاماده بکه‌ین. هۆی سه‌ره‌کیش ئه‌وه بووه که ئێمه تا ئێستاش نه‌مانتوانیوه به پێی پێویست بهرنامهڕێژیهک بکه‌ین بۆ په‌روه‌رده‌کردنی تاکێکی کوردی چه‌کدار به بیری نه‌ته‌وایه‌تی. هه‌روه‌ها تاکی کورد ئا گاداری مێژووی خۆی نییه، بێئاگایی له رابردوو ده‌بێته مایه‌ی فه‌رامۆش کردنی ئایینده.
به بۆچونی من یه‌که‌م هه‌نگاومان ده‌بێ له په‌روه‌رده‌کردنی ناو خێزانه‌وه ده‌ستپێبکات، هه‌ر لێره‌شه‌وه چه‌مکی نیشتمانپه‌روه‌ریی ئاشنابکه‌ین به ئه‌ندامه‌کانی و دواتر شۆڕببێته‌وه بۆ خوێندنگاکان و به‌شه‌کانی تری ژیان، ده‌بێ فیری ئه‌وه ببین که چۆن تاکێکی تۆکمه‌ی هۆشیار و دلسۆز به نیشتمان و نه‌ته‌وه په‌روه‌رده بکه‌ین باوه‌ری ته‌واوی به بوونی خۆی هه‌بێت و سوور بێت له‌سه‌ر چه‌سپاندنی مافه‌کانی به هزرێکی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌و کات بۆ خۆی رێره‌وی ته‌نردوست و گونجاوی خۆی له هه‌موو رویه‌که‌وه ده‌بینێته‌وه.
بوونی هزری نه‌ته‌وایه‌تی بۆ میلله‌تان که په‌یامه پیرۆزه‌که‌ی ئازادی و سه‌ربه‌خۆییه پێویستیه‌کی ره‌هایه، به‌تایبه‌تی بۆ ئێمه‌ی کورد، که تائێستا له‌ژێر چه‌پۆکی داگیرکه‌راندا ده‌نالێنین، مانای راسته‌قینه‌یه بۆ ژیان، خزمه‌تکردنه به ئایندی نه‌ته‌وه و گه‌یشتنه بهکهینونهی بوون.
که‌واته ئێمه کاتێک مانا ده‌ده ین به بوونمان که بتوانین به‌گشتی خزمه‌تێک به مرۆڤایه‌تی بگه‌یه‌نین و به‌تایبه‌تیش ئامانجه نه‌ته‌وه‌یه‌کانمان له پێناوی سه‌ربه‌خۆیی سه‌رتاسه‌ری له هه‌ر ئاستێک دابێت بهێنێته دی، ده‌نا ئه‌گه‌ر ژیان به‌مانا ساده و شێوه ساکاره‌که‌ی به‌رێوه بچێ و دواتر به‌مردن کۆتایی بێت، ده‌شێ بوترێ نه‌بوون چاتره له‌بوون. ئێمه ده‌بێت بمرین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ری بۆ نه‌ته‌وه به‌ده‌ست بهێنین که مانای ژیانه بۆ مرۆڤایاتی.
به‌درێژایی مێژوو سه‌ده‌ها خه‌ڵکی زانا و مرۆڤ دۆست و تێکۆشه‌ر له پێناو جاویدانبوونیان، توانیویانه سه‌روه‌ری بۆ مرۆفایه‌تی به‌ده‌ست بێنن. راسته به شێوه ی جه‌سته‌یی و فیزیکی مردوون به‌لام هه‌تا ئێستاش به کار و هزریان خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ن و مانای باشتر ده‌ده‌ن به ژیان، به‌ڕه‌نگێکی تر له‌م گه‌ردوونه باس له به‌ها مرۆییه‌کان و ئازادی تاک ده‌که‌ن، که‌واته مرۆڤه گیان له‌سه‌رده‌سته‌کان و له‌خۆ بوردهکان هه‌رده‌م دوای خۆشیان ژیان بۆ ئایندهی مرۆڤایه‌تی به‌رجه‌سته ده‌که‌ن، به‌مه‌ش چه‌مکه راستیه‌کانی بوون ده‌سه‌لمێنن.
مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌مان به پێنووسی داگیرکه‌ران نووسراوه‌ته‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌شه ده‌سه‌ڵات دارانی کورد له‌هه‌ر پارچه‌یه‌کی نیشتمان باڵا ده‌ستبن یه‌کێک له ئه‌رکه سه‌ره‌کیه‌کانیان ئه‌وه‌یه خاڵه چه‌واشه‌کراوه‌کانی مێژوو سه‌رله‌نوێ دارێژنه‌وه، هه‌وڵی یه‌کگرتنی ریزه‌کانیان بده‌ن دیاره هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه ده‌سه‌لاتێکی تۆکمه به هزری نه‌ته‌وایه‌تی و دلسۆزی خاکه‌که‌ی ده‌وێت رابه‌رێک بێت له ئاست ئه‌م به‌رپرسیاره مێژوویه‌دا بێت.
ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی بنه‌مای بوونه، هه‌موو تاکێکی ووشیار ده‌زانێ که سیاسه‌ت مه‌دارانی کورد تا ئێستا له خه‌باتی چه‌کداری و حیزبایه‌تی زیاتر هیچ ههنگاوێکی ئه‌وتۆیان به‌ره‌و دامه‌زراندنی پێگه‌ی بته‌وی ده‌سه‌ڵاتێکی ره‌های نه‌ته‌وه‌ییان نه‌ناوه، که به‌رژه‌وه‌ندی کوردستانی بوون وخزمه‌ت کردن به میلله‌ت و خاکه‌که‌ی پێش به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تی و حیزبی یه‌کان بێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ده‌بێ رووناکبیران به ئه‌رکی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان هه‌ستن و پێگه‌ی هه‌نگاوه‌کانیان به‌پێی بنه‌ما پێشکه‌وتووه‌کانی سه‌رده‌م شوێنکهنهوه و هه‌وڵه‌کانیان سه‌رجه‌م له پێناو ئاماده باشی بێت بۆ ریکخستنی هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی هێنانه‌دی ده‌سه‌ڵاتێکی ره‌ها ی ئه‌وتۆ که بتوانێ ئاینده‌یه‌کی روون بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو فهراههمکا و بیانگه‌یه‌نێته لێواری ئارامی وسه‌ربه‌خۆیی. هه‌وڵه‌کان یه‌کبخه‌ن بۆ نوسینه‌وه‌ی زمانیکی ستاندارتی کوردی تا هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان تییدا به‌شداربن له گۆرینه‌وه‌ی زانیاری جێگه‌ی شانازیمان بێت. له‌م بارودۆخه‌ی ئێستاماندا پێویستمان به شۆرشیکی هۆشیاری هه‌یه له هه‌موو رویه‌که‌وه، رامیاری و ئابووری و کۆمه‌لایه‌تی و زانستی و… هتد
هێنانه‌دی ئه‌م ئامانجانه پرۆسه‌یه‌کی یه‌کلایه‌نه نیه و سه‌ر به‌یه‌ک حیزب و پارتێک نیه، به‌لکو هه‌وڵدانێکی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی هاونیشتیمانیانه له‌سه‌رجه‌م به‌شه‌کانی کوردستان هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان سه‌رجه‌م پارچه‌کان چێ ببێت و ئازاره‌کانی هه‌ربه‌شێک به ئازاری یه‌کتر بزانرێ، هه‌روه‌ها ده‌شێ رۆشنبێران و هونه‌رمه‌ندان و زانستپهروهرانیش له‌سه‌رتا سه‌ری کوردستان وتار و چالاکیه‌کانیان یه‌کخه‌ن و پێکه‌وه له‌گه‌ڵ کێشهرهواکانی نه‌ته‌وه‌یه‌که‌یان خۆیان به جیهان بناسێنن.
له کوتایی دا ده‌شێ هه‌وڵدانی هه‌موو لایه‌کمان چڕ که‌ینه‌وه له‌پێناو سه‌پاندنی هزری نه‌ته‌وایه‌تی دروستبوونی ده‌وڵه‌تێک که بنچینه‌که‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نی بێت، ده‌وڵه‌تێک مافی مرۆڤی تیا به‌رجه‌سته کرابێت، و بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی ئازادی بۆتاکهکانی فه‌راهه‌م کردبێ و نه‌ته‌وه‌یه‌کی مه‌زنیش تێیدا سه‌رهه‌ڵبێنێت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
rbahir@hotmail. com
سه‌رچاوه‌کان به سوپاسه‌وه:
1- که‌رکوك له‌سه‌رده‌می ده‌وله‌تی عوسمانی دا: گۆران ئیبراهیم ساڵه‌ح
2- گه‌شتێک به کۆماری مهاباد دا:عه‌قید به‌کر عه‌بدولکه‌ریم حه‌وێزی
3-فه‌لسه‌فه‌و ژیان: فاروق ره‌فیق
4- نامۆیی نه‌ته‌وه‌یی: مامۆستا شێخ که‌ریم به‌رزنجی
5-ئیرله‌ندای باکوور له نیوان هه‌ریمێکی ئۆتۆنۆمو خه‌ونی سه‌ربه‌خۆییدا:سلێمان عه‌بدووڵا یونس.
یاره مێژوو خۆی تۆمار ده‌کاته‌وه، له‌ماوه‌ی ئه‌م سه‌د ساله‌دا سێیه‌مین ده‌رفه‌ت که بۆ کورده‌کان هاتبێته پێش، ئه‌ویش ده‌ستکه‌وتی کوردستانی باشووره له ژێر ناوی’ حکومه‌تی فیدرالی