حه‌زوو ئاره‌زوه‌کانی له راگه‌یاندنی کوردی‌دا.. خه‌ونه‌کان زۆرن به‌لام
ئاشتی گه‌رمیانی.. سلێمانی
خاتوو هاژه عوسمان ئه‌و خانم وکه‌سایه‌تی یه راگه‌یاندنه‌ی که ماوه‌ی 7 ساڵه له بواری راگه‌یاندا کار ده‌کات ، هه‌ر له رادیوێ ی مه‌ده‌نیه‌ت وه تا ده‌گاته رادیوی گه‌لی کوردستان و پاشان سه‌ته‌لایتی گه‌لی کوردستان وێستگه‌ی کاره هونه‌ری یهکانێتی ، که‌م جار وه زۆر جار مرۆڤێك ده‌بینیت ناسك وه هه‌ستێکی به‌رز بۆ کاری هونه‌ری وه بۆ راگه‌یاندنی کوردی کار بکات له بواری دروست کردنی راگه‌یاندندا وه بنه‌مایه‌ك بێت بۆ دروست کردنی ئه‌و جیهانه‌ی که مرۆڤ خۆی پێویستی ده‌بێت ، به‌لام زۆر جاریش مرۆڤ هه‌رخۆی بیر ده‌کاته‌وه که تا چه‌ند جێگا‌و رێگای خۆتی تیادا ده‌که‌یته‌وه ،
وه تاچه‌ند له تهلهفزیونێك کاره هونه‌ری یه‌کانی خۆت جێ به‌جێ ده‌که‌یت ، تا چه‌ند بواره‌که رێگا ده‌دات به‌و جیهانه راگه‌یاندن و ئه‌ده‌بی یه‌ی که مرۆڤ خۆی تیادا ده‌دۆزێته‌وه.. من بۆ زیاتر وه وورتر له‌و دونیا هونه‌ری و ئه‌ده‌بی یه‌دا خاتوو هاژه‌م رووژاند به‌و خه‌ونانه‌ی که باسی لێوه ده‌که‌ین.
ئاشتی : خاتوو هاژه راگه‌یاندن چی ده‌گه‌یه‌نێت بۆ به‌رێزتان؟
هاژه : راگه‌یاندن ئه‌و دونیایه که خه‌ونێکی مندایم بوو ویستومه وه به‌رده‌وامیش ده‌مه‌وێت که خۆمی تیادا بدۆزمه‌وه، وه له رێگای راگه‌یاندنه‌وه بتوانم ئه‌و حه‌زوو ئاره‌زوه‌ی که هه‌مه یاخوود ئه‌و په‌یامه‌ی که ده‌مه‌وێت به هه‌موو که‌سێکی پێش که‌وتوو خواز که دونیای راگه‌یاندنی به‌لاوه جوان بێت بیگه‌یه‌نم ، هه‌ر بۆیه توانیومه ئه‌گه‌ر خزمه‌تێکی که‌میش بێت بیگه‌یه‌نم به‌و که‌سانه‌ی که له دونیای خۆمدا ده‌مه‌وێت بیان خوێنمه‌وه.
ئاشتی : تا چهندخهونهکانی به‌رێزتان جێ به‌جێ بوون له‌ناو کاری راگه‌یاندندا یان له ده‌زگای راگه‌یاندندا؟
هاژه : وورده‌کاری له‌ناو راگه‌یاندا دروست بکات .. من به دونیایه‌کی ره‌نگاو ره‌نگه‌وه پێم هه‌ڵگرت بۆ ناو جیهانی راگه‌یاندن ، به‌لام به‌داخه‌وه سنووری کار کردن و قبوول کردنی بیر‌و را زۆر کورت و ته‌نگه .
ئاشتی : کاری رۆژانه .. داواکاری یه‌کان چین که‌له‌و خانمانه‌ی له‌بواری راگه‌یاندندا کار ده‌که‌ن و داوا ده‌کرێن؟
هاژه : زۆر جار که کارێك داوا ده‌که‌ن ویستی من نی یه ؟ ئه‌وان داوایان له من هه‌یه ، بواری داهێنانی من ده‌کوژن به‌و راو‌و بۆچونانه‌ی که خۆیان مه‌به‌ستیانه، بۆ نمونه له ئه‌نجامدانی کارێک‌دا بۆچوونه‌کان هی من نین من بۆچونی خۆم هه‌یه به‌لام ئه‌وان ریگا ناده‌ن که خانمان پێش بکه‌ون.
ئاشتی : بؤچی خانمانمان .. هه‌ر ماوه‌یه‌کی کوورت له جێگایه‌ك کار ده‌که‌ن دواتر واز ده‌هێنن؟
هاژه : ئه‌و په‌یامه‌ی که تۆ ده‌ته‌وێت نایه‌ڵن وه رێگا ناده‌ن وه ده‌ست خۆشی کردن نی یه له‌و بواره‌دا وه زۆر جار بۆ مه‌رامه‌کانیان پێویستیان نامێنێت.
ئاشتی : ماندوێتی یه‌کی زۆر‌و هاوکاری یه‌کی که‌م ، خزمه‌تێکی زۆر‌و پێزانینیکی که‌م .. به‌ره‌و کام روو ده‌روات؟
هاژه : به‌رپرسه ده‌زگایه‌کان .. ده‌تروخێنن وێرانت ده‌که‌ن ، رێگا ناده‌ن وه ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌یه‌کت هه‌بێت یان پێشنیارێکت هه‌بێت ئه‌وا به کۆنترۆڵی کۆنرۆڵدا تێ ناپه‌رێت وه رێگا ناده‌ن چونکه بیر کردنه‌وه‌کانی خۆیان تهنگو بێ سنووره . بۆیه ماندوو بونه‌کانمان بێ به‌رانبه‌ره ، پێزانینه‌کان که‌من به‌ره‌و ئه‌وه ده‌روات که خزمه‌ت کردن که‌م بێت له راگه‌یاندنی کوردی‌دا، ئه‌وان رێگرن ؟
هه‌ر کات خه‌ونه‌کان به‌و شێوه‌یه‌ن که جیهانی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌گه‌ری پڕ بێت له کاری داهێنان و تازه‌گه‌ری و هاوچه‌رخێتی له‌م سه‌رده‌مه‌دا، به‌لام کاڵه مرۆڤێك هه‌ن به‌هۆی جۆره دروست بوونی رۆژگارێکه‌وه بوون به رێ نیشانده‌ری راگه‌یاندنی کوردی له‌م سه‌رده‌مه‌دا.. ئیدی قات و ریبات بۆ ئه‌وان و داهێنانیش بۆ ئه‌و مرۆڤانه‌ی که ویستیانه تازه‌گه‌ری یه‌ك دروست بکه‌ن له‌م سه‌رده‌مه‌دا.