مەسعودى مەلا هەمزە : لە نوێترین کارى هونەرى خۆیدا هونەرمەندى شانۆکار دەروێش عومەر سەرقاڵی کارکردنە لە شانۆگەرى “چەقۆ” کە بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە لە شارى سلێمانى نمایش بکرێت. ئەم شانۆگەرییە لە نووسین و دەرهێنانی هونەرمەند دەروێش عومەرەو هەریەک لە “هەواڵ عوسمان، پشتیوان نوری وەکو ئەکتەر لە نمایشەکە بەشدارن و بەڕێوەبەرایەتى هونەرى شانۆی سلێمانى بەهاوکارى تیپی شانۆیی هاوڕێیانى گەزیزە نمایشی دەکات.
لەبارەى ئەم کارە شانۆییە دەروێش عومەرى دەهێنەر لە لێدوانێکیدا وتى: “دەمانەوێت لە رێگەی ئەم بەرهەمەوە دوو پەیامى سەرەکی بگەیەنین بە وەرگر، یەکەمیان قسەکردنە لەسەر نەهامەتی و کوێرەوەرییەکانی ژن لە کۆمەڵگا رۆژهەڵاتیەکاندا، دووەمیان قسەکردن و رامانە لەسەر پەیوەندی و کێشە بەردەوامەکانی ژن و پیاو لە کۆمەڵگا رۆژهەڵاتیەکاندا، بە دیدێکی راشکاوانەو رەخنەگرانە، بیرۆکەی کارەکەش لە واقیعی ئەمڕۆی کۆمەڵگای کوردی و کۆمەڵگا هاوشێوەکانی ترەوە سەرچاوەی گرتووە.
دەروێش وتیشی”لە هۆڵی کۆمەڵەی هونەرەجوانەکان لە سلێمانی کاتژمێر (6:30) ى رۆژانى26و27و28/11/2010 ئێوارە نمایشدەکرێت.
شایانى باسە هونەرمەند و دەرهێنەر خاوەنی چەندین بەرهەمی شانۆیی بووە، وەک ئەکتەر و دەرهێنەر پاش ئەزموونێکی زۆر ماوەی چەند ساڵێک لە کاری شانۆیی دابڕاوە، بەڵام بەم بەرهەمە نوێیە جارێکی دیکە دێتەوە نێو کارى هونەرى و شانۆ.