ڕێنمایه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق / ڕاهێنه‌ری ده‌روونی/سوید : کێشه‌ت هه‌یه له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی سه‌ر کاره‌که‌ت یان به‌رپرسی کاره‌کات؟ شتێك که تۆ بێزار بکات یان وزه‌یه‌کی زۆرت لێببات؟ یان شتێك لێی تێنه‌گه‌یت که بۆ به‌و شێوه‌یه بێت؟ له‌و بڕوایه‌دام هه‌موومان ڕووبه‌ڕووی یه‌کێك له‌م کێشانه ده‌بینه‌وه، به‌ڵام ته‌کنیکێکی ئاسان هه‌یه که یارمه‌تیت ئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له‌و بێزاری و توڕهبووونه ڕزگارت ببێت.
به‌م شێوه‌یه بکه:
– باشترین کار لێره‌دا ئه‌وه‌یه که بگه‌ڕێیت به‌دوای ئه‌و شتانه‌دا که له‌یه‌ك ئه‌چن له نێوان تۆ‌و که‌سه‌کی تردا نه‌ك ئه‌و شتانه‌ی که جیاوازن.
– بیر بکه‌ره‌وه له‌وه‌ی که ئێوه هه‌ردووکتان مرۆڤن، هه‌ردووکتان له یه‌ك وڵات‌دا ئه‌ژین، له یه‌ك شاردا، له‌یه‌ك کاتدا له‌سه‌ر زه‌وین، وه هه‌ردووکتان له‌یه‌ك کارگه یان شوێندا کارده‌که‌ن بۆ هه‌مان ئامانجیش. هه‌تا ئێستا نزیکه‌ی سه‌د میلیارد مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی ژیاوه و ئێستا ته‌نها 10% ی له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ژی، ئێوه ئه‌و هه‌موو له یهکچوونهتان هه‌یه. ئێوه به‌هه‌مان زمان قسه ئه‌که‌ن، ههرووکتان ئه‌تانه‌وێت دڵتان خۆشبێت، ئێوه هه‌ردووکتان سه‌رکه‌وتن و شکستان به‌سه‌رهاتووه، هه‌روه‌ها دوچاری خه‌م و خۆشی بوون له ژیانتاندا. هه‌ردووکتان مناڵبوون، له‌وانه‌یه ئێستا ئێوه ههرووکتان مناڵتان هه‌بێت، له‌وانه‌یه هه‌ردووکتان پێتان خۆشبێت که کاره‌که‌تان سترێسی که‌م بێت و ژیانی ده‌ره‌وه‌ی کارکردنتان به‌خۆشی به‌سه‌ربه‌رن. له‌وانه‌یه هه‌ردووکتان حه‌زتان له‌هه‌مان مۆسیك و گۆرانی بێت و هه‌مان فلیمتان به‌لاوه خۆشبێت و ههرووکتان ڕقتان له ناهه‌قی بێت.
– به هۆی ئه‌وه‌ی که به‌شوێن لهیهکچوونهکانتاندا بگه‌ڕێن زۆر شتی تر هه‌یه که من نهم نوسیوه، بۆتان ئاسانتر ئه‌بێت که بگه‌نه ته‌بای و یه‌کترتان قبوڵبێت که هه‌ندێ شتتان له‌یه‌ك نه‌چێت.
– ئه‌وه‌ی که تۆ زۆرترین بیری لێده‌که‌یته‌وه زۆرتر ڕووده‌دات، بۆیه ئه‌بێت بیر له‌وه بکه‌یته‌وه که چ شتێك یه‌کتان ئه‌خات نه‌ك له‌یه‌کتان جیا بکاته‌وه.
– لێره‌دا مه‌به‌ستم له‌وه نیه که ئیتر تۆ ئه‌بێت حه‌ز له هه‌مووشتێك بکه‌یت که ئه‌و ئه‌یکات، به‌ڵام ئاسانتر ئه‌بێت که خۆت بخه‌یته باری ئه‌و کهسهیترهوه و بزانیت که زۆرشتتان هه‌یه که له‌یه‌ك ئه‌چێت. به‌هامان شێوه‌یه‌ش تۆ واز له‌و سه‌رئێشه‌و بیرکردنه‌وه خراپانه ئه‌هێنیت که هه‌میشه به‌بینینی ئه‌و یان قسه‌کردنی په‌ست و بێزار ببیت. تۆ ده‌توانیت له‌باتی به‌فیڕۆدانی ئه‌و هه‌موو وزه‌یه بۆ ئه‌و شته، وزه‌کانت به‌کار بهێنی بۆ شتێك که دڵت خۆش ئه‌کات.
سه‌رکه‌وتوبن
www.warzshidaruni.com