کێ له ئێمه ئه‌و دوومناڵه یه‌مه‌نی یه ( ریم ئه‌نیس نومه‌یری و نجود عه‌لی ) بیردێته‌وه که ئه‌و دۆخه‌یان ڕه‌تکرده‌وه و کۆتی هاوسه‌رگیری مناڵانیان شکاند؟ ئه‌گه‌ر نجود له کۆکردنه‌وه‌ی دۆکۆمێنته‌کانی خه‌باتی ڕه‌وتی ژیانیدا سه‌رکه‌وتوبوو له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی مناڵیدا له پهڕتوکێکدا به‌ناوی( من نجودی 10 ساڵ ته‌ڵاقدراوم) له نووسینی ڕۆژنامه‌نووسی
فه‌ره‌نسی دالفین مینۆی و چاپکردنی خانه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی میشال لافون. زۆری‌تریش هه‌ن هه‌وڵ ئه‌ده‌ن ڕزگاریان بێت، له‌وه‌ی که مل که‌چی ئه‌مری واقع بن. هێشتا به ملیونان کچانی جیهان له ووڵاتانی تازه پێگه‌یشتوودا ساڵانه له تهمهنهێکی زۆر مناڵیدا به هاوسه‌رگیری ده‌کرێن و له مافی خوێندن و ته‌ندروستی نوێ و هه‌لی ئابووری و هه‌تا یاریکردنیان له‌گه‌ڵ که‌سوکاریاندا بێبه‌شده‌کرێن، سه‌ره‌ڕای یاسا و ڕێکه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له‌سه‌ر زوویی هاوسه‌رگیری له‌ته‌مه‌نی مناڵیدا، هێشتا یاساکانی باری که‌سێتی و یاسای هاوسه‌رگیری له‌زۆربه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا له‌بیر ده‌که‌ن، گوێ ناده‌نه کاریگه‌ریه کۆمه‌ڵایه‌تی و خراپیه‌کانی ته‌ندروستی. به‌گوێره‌ی مادده‌ی یه‌کی ڕێکه‌وتننامه‌ی مافی مناڵ، هاوسه‌رگیری مناڵان یان زوو هاوسه‌رگری یان ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی یه‌کێک له کوڕ وکچه‌که له‌خوار 18 ساڵه‌وه بن قه‌ده‌غه‌یه، له کاتێکدا زوو هاوسه‌رگیری مناڵان کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌که هه‌یه، وه کاریگه‌ری گه‌وره‌تر له‌سه‌ر کچه‌که ده‌مێنێته‌وه. به‌جۆرێک کچان به‌شێکی گهورهوزۆری ئه‌و قوربانیه‌ن. له‌زۆربه‌ی ووڵاتاندا هاوسه‌رگیری مناڵان پێشێلکردنی مافی مناڵه و شێوازێکه له ڕه‌گه‌زپه‌رستی دژی مناڵ له ئاکامی ئه‌و کرداره سێکسیه‌ی له هاوسه‌رگیریدا ڕووده‌دات، له‌زۆرکاتدا ده‌بێته بێبه‌شکردنی له مافه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی ته‌ندروستی و فێرکردن و گه‌شه و یه‌کسانی.
کچانی خوارووی بیابانی ئه‌فه‌ریقا و ئاسیا .. ژنانی مناڵانن
ڕاپۆرته‌کانی یونسیف دڵنیایی ده‌دات له‌وه‌ی که ژماره‌ی زوو به هاوسهرگیریکراوی، که‌زۆربه‌یان نافه‌رمین و تۆمارنهکرون، به‌ڵام له هه‌ندێ لێکۆڵینه‌وه مه‌یدانیه ڕێگه‌پێدراوه‌کاندا ئاماژه به ژماره‌یه‌کی دژوار ده‌که‌ن، به تایبه‌تی له ووڵاتانی تازه پێگه‌یشتوودا. هاوسه‌رگیری مناڵان به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت له خوارووی بیابانی ئه‌فه‌ریقا و خوارووی ئاسیادا زۆر به‌ربڵاوه، به‌ڵام له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند و باکووری ئه‌فه‌ریقا و ناوچه‌کانی تری ئاسیادا له ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه دیاریکراوه‌کاندا بڵاوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری مناڵ بۆته شتێکی باو له ووڵاتانی تازه‌پێگه‌یشتوودا، به‌ڵام ئه‌م کاره هێشتا له هێندێ له ووڵاتانی پیشه‌سازیدا به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌متر هه‌یه، زۆر ده‌گمه‌نه کچان له پێش 16 ساڵیه‌وه هاوسه‌رگیری بکه‌ن ( له 4% له ووڵاته یه‌کگرتووه‌کان و له 1% له ئه‌ڵمانیا) بێجگه له هێندێ ووڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵاتی خاوه‌ن ئابووری لاواز، وه تایبه‌تی قه‌ره‌جه‌کانی ئه‌لبانیا و مه‌کدۆنیا. ئاماره‌کان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن له 36% ژنانی جیهان که ته‌مه‌نیان له 20 بۆ 24 دایه پێش ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نیان بگاته 18 ساڵ هاوسه‌رگیریان پێکراوه، 14 ملیۆن کچی هه‌رزه‌کار له نێوان ته‌مه‌نی 15 و 19 ساڵیدا ساڵانه مناڵ دروستده‌که‌ن. ڕێژه‌ی ئه‌و کچانه‌ی به‌زوویی هاوسه‌رگیری ده‌که‌ن له نایجریا 82% و به‌نگلادیش له 75% و له مالی 63% و له نیپال 63% دایه، ( له 7% یان له‌پێش ته‌مه‌نه‌ی 10 ساڵیه‌وه هاوسه‌رگیریان پێده‌کرێت و له 40% پێش ته‌مه‌نی 15 ساڵی)، له 57% یان له ئه‌سیوبیان( که له 50% یان پێش ته‌مه‌نی 15 ساڵی)، وه 57% یان له هیندستان و 50% یان له ئوگهندان. به‌پێی ڕاپۆرتی یونسیف زۆربه‌ی ئه‌و کچانه به‌هۆی هاوسه‌رگیریکردنه‌وه واز له قوتابخانه ده‌هێنن و زۆربه‌شیان له‌کاتی دووگیانی‌دا به‌ره‌وڕووی مه‌ترسی ته‌ندروستی ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یی مردنی ئه‌و دایکانه‌و کۆرپه‌له‌کانیان لهبهرزبوونهوهدابێت. هه‌روه‌ها ئه‌وکچانه له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌ییدا زۆرجاران زیاتر تووشی نه‌خۆشیه گواستراوه‌کان ده‌بن له ڕێی په‌یوه‌ندی سێکسیه‌وه، وه‌ک ڤایرۆسی نه‌مانی به‌رگری مرۆیی به‌ده‌ستهاتوو (ئایدز).
هه‌ژاری کچانی مناڵ ده‌کاته ده‌کاته کاڵا و دراو
به‌پێی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه مه‌یدانیانه‌ی ئه‌نجامدراون هه‌ژاری یه‌که‌م و گرنگترین فاکته‌ره، پاڵ به باوکان و دایکانه‌وه ده‌نێت هانی کچه‌کانیان بده‌ن بۆ هاوسه‌رگیری، له‌و ناوچهانهی ڕێژه‌ی هه‌ژاری زیاتره، کچانی مناڵ ده‌بنه باری قورسی ئابووری و هاوسه‌رگیریکردنی هه‌لێکی دارایی یه بۆ خێزانه‌کانیان. مناڵانی کچ له‌و کۆمه‌ڵگانه‌دا ده‌بنه مامه‌ڵه‌یه‌کی پڕ قازانج، زۆرجار ده‌بنه چالاکیه‌کی ئابووری گرنگ بۆ خێزانه‌کانیان، ده‌کرێنه ته‌نیا کاڵاو دراوێک که خێزانه‌کانیان شکیان ده‌به‌ن، وه‌ک دراو ئاڵ‌وگۆڕیان پێده‌کرێت و له‌به‌رانبه‌ردا شتێک وه‌رده‌گرن یان قه‌رزه‌کانی پێ پاکده‌که‌نه‌وه. به‌و جۆره‌ی ئاماره‌کان ده‌ریده‌خه‌ن ڕێژه‌یی زوو هاوسه‌رگیری و هاوسه‌رگیری مناڵی له کۆمه‌ڵگایه‌که‌وه بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی تر به‌پێی ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تی خێزانه‌کان جیاوازه. بۆ نموونه له پیرۆ له 45% ی ئه‌و کچانه‌ی هاوسه‌رگیریان له ته‌مه‌نێکی که‌مدا کردووه سه‌ر به خێزانه زۆر هه‌ژاره‌کانن، له کاتێکدا ڕێژه‌ی ژنانی مناڵ له 5% ی ناوه‌نده ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانن. له‌م باره‌یه‌وه ئه‌و جیاکاریه‌ی که هه‌یه له‌سه‌ر بنچینه‌ی جۆری ڕه‌گه‌ز هۆکارێکی تره بۆ هاوسه‌رگیری مناڵان، زۆر جاران هاوسه‌رگیری له‌ته‌مه‌نێکی که‌مدا بۆ دڵنیایی گوێڕایه‌ڵی و ملکه‌چی یه له‌ناو خیزانی پیاودا، وه خستنه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌کی زۆری مناڵه. له‌لایه‌کی دی ئاماره‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که‌مبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به قوتابخانه‌کانه‌وه هۆیه‌کی تره پاڵ بهکچانهوه ده‌نێ بۆ زوویی هاوسه‌رگیریکردن. ئاماره‌کانی یونسف ده‌ڵێت: ئه‌وکچانه‌ی که خوێندنی سه‌ره‌تاییان ته‌واوکردووه هاوسه‌رگیریان کردووه یان لایه‌نێکی هاوسه‌رگیرین له‌ته‌مه‌نێکی مناڵیدا له‌چاو ئه‌وانه‌دا که‌ده‌ستیان به‌خوێندن نه‌گیشتووه، له زیمبابوی له 48% ئه‌و کچانه‌ی خوێندنی سه‌ره‌تاییان ته‌واوکردووه هاوسه‌رگیریان کردووه له‌خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵیه‌وه به‌به‌راورد به‌ڕێژه‌ی 87% له‌وانه‌ی که هه‌ر له قوتابخانه نه‌یان خوێندووه.
هاوسه‌رگیری مناڵان، به‌زۆر هاوسه‌رگیریه
زۆر له یاسا ناسه‌کان هاوسه‌رگیری مناڵان ده‌خه‌نه خانه‌ی به‌زۆر هاوسه‌رگیریه‌وه، واته ئه‌و هاوسه‌رگیریه‌ی به‌بێ ڕازی بوونی ته‌واوی هه‌ردوو لایه‌ن ئه‌نجام ده‌درێت، وه به‌زۆرکردنی جه‌سته‌یی و ده‌روونی ده‌کرێت، له‌و بارودۆخه‌دا که مناڵی خوار 18 ساڵ ناتوانێ ڕازی بێت یان هاوسه‌رگیری ڕه‌تبکاته‌وه، له‌کاتێکیشدا ئه‌گه‌ر ناچارکرا له‌ڕێیی ترساندنه‌وه یان حه‌زلێکردنی به‌زۆر و به‌کارهێنانی سۆز به‌کارده‌هێنرێ.
هاوسه‌رگیری مناڵان و یاسای نێوده‌وڵه‌تی
یاسایی نێوده‌وله‌تی دڵنیایی ده‌دات به‌پێی ڕێککه‌وتننامه‌ی مافی مناڵ ( 1989 ) قه‌ده‌غه‌کردنی هاوسه‌رگیری مناڵان، مادده‌ی 16 ی ڕاگه‌یاندنی جیهانی مافی مرۆڤ له ساڵی 1948 دا، هاوسه‌رگیری نابێ بکرێت ته‌نیا به‌ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولایه‌ن نه‌بێت که‌ده‌یانه‌وێ به‌ئاره‌زووی خۆیان هاوسه‌رگیری پێکه‌وه بکه‌ن، نه‌ک به زۆرلێکردنیان. پێشنیار له په‌یوه‌ند به هاوسه‌رگیری و دیاریکردنی لانی که‌می ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیری و تۆمارکردنی به‌ڵگه‌نامه‌کان، په‌یڕه‌وی یه‌که‌م: ئه‌لیف- به‌گوێره‌ی یاسا هیچ ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ک بۆ هاوسه‌رگیری ناکرێت ئه‌گه‌ر به‌ڕازیبوونی ته‌واوی هه‌ردوولایه‌نی په‌یوه‌ندار نه‌بێت و به‌زۆر یان که‌سێکی تر له‌جیاتیان نابێت، وه مسۆگه‌رکردنی ئاشکرا و پێوست به ئاماده‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی په‌یوه‌ندار به گرێبه‌ستی هاوسه‌ریه‌وه، وه ئاماده‌بوونی شایه‌ت و به‌گوێره‌ی یاسا. باء- هاوسه‌رگیری به بریکاری ناکرێت مه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی په‌یوه‌ندار ڕازیبوو به‌وه‌ی که هه‌ردوو لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ڕازیبوونی ته‌واوی خۆیان بێ زۆرلێکردن له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی په‌یوه‌ندیدار و شایه‌ت و به‌پێی بڕگه‌کانی یاسا ده‌ربڕی و به‌ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وانیش نه‌بێت هه‌ڵناوه‌شێته‌وه. په‌یڕه‌وی دووه‌م: ووڵاتانی ئه‌ندام به‌ڕێکخستنی یاسایی پێویست هه‌ڵئه‌ستن به دیاریکردنی لانی که‌می هاوسه‌رگیری که له 15 ساڵ که‌متر نه‌بێت، به‌پێی یاسا هاوسه‌رگیری ناکرێت ئه‌گه‌ر له‌و ته‌مه‌نه که‌متر بێت و ده‌سه‌ڵاتی په‌یوه‌ندیدار مه‌رجی ته‌مه‌ن به هۆکارێکی جدی وه‌رده‌گرێت، له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولایه‌ندا که هاوسه‌رگیری ده‌که‌ن. په‌یڕه‌وی ئه‌فریقی مافه‌کان و خۆشگوزه‌رانی مناڵ له 1990 دا، مادده‌ی 21 : هاوسه‌رگیری و نیشانکردنی مناڵانی کوڕ‌و کچ قه‌ده‌غه‌یه، وه لیپرسینه‌وه‌ی توند ده‌کرێت، به‌پێیی یاسا بۆ دیاریکردنی لانی که‌می ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیری ده‌بێت 18 ساڵ بێت، وه هه‌موو هاوسه‌رگیریه‌ک ده‌بێت له ده‌فته‌ری فه‌رمیدا تۆماربکرێت.
و : ئازاد به‌کر / س:هاوسه‌نگ